گوڵه بهرۆژهكانم به‌ئێره‌دا ره‌تبوون
له‌به‌سته‌ڵه‌كی كهرمهسێری
هاوینێكی به‌ستوودا
پاش به‌هارێكی ده‌م و چاو هیساوی
خۆرێكی ته‌زیو باوه‌شێنی ده‌ستیان بوو
بارانێكی تاڵ به‌پیریانه‌وه ده‌هات
ئه‌ستێره‌ی خشۆك
به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌یجریواند
ده‌رگایه‌كی كوێر ,
روناكی ئاسمانی بۆ ده‌خستنه سه‌ر پشت
په‌نجه‌ره‌یه‌كی خێل
نه‌سیمی بۆ بانگدهكردنه نێو دۆزه‌خی ئۆتۆبیسهكانهوه
له فۆرمی ئاڵۆزییه‌كانی زه‌مه‌ندا
ناوه‌رۆكی هه‌ڵمی گریانێكی شین
شرینی هه‌نگوینی هه‌ستێكی خه‌ست
له‌هه‌نیه‌ی دڵیانه‌وه هه‌ڵده‌ستا
بهِروومهتیانهوه ده‌یبه‌ست
ئه‌وان به ئێره‌دا تێپه‌ڕین
ئه‌وانی فریشته‌و منداڵ
سڵاویان له گرژی دوكه‌ڵی
بیره نه‌وته‌كان كرد
ده‌ستیان بۆ نیگای مۆنی
ئاگرێكی توڕه‌ی په‌چه به‌سه‌ر هه‌ڵبڕی
له رۆشنایی خنكاوی په‌نجه‌ره‌كانیان رووانی
تریفه‌ی مێژوو له ناوه‌ڕاستی ئاوێكی لێخندا
وتاری روونی له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕینه‌وه ,
نا ..نا .. باشتره بڵێین
مهكیاژی خه‌یاڵیان
به قژوو نینۆكی سه‌رووی كوێستانه‌كانه‌وه گیر ببوو
بهگۆناو لێوی كهوهكانهوه به‌جێده‌ما
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌رگای قیامه‌ت بده‌ن
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خدا وه‌ستابن
له هه‌موو شتێك خاڵی
بێجگه له ته‌نیایی خۆیان
له‌هه‌موو شتێك به‌تاڵ
بێجگه له گۆزه‌یه‌كی تینوو
به‌دڵێك پڕ لهخوورپهو خه‌ته‌ر
بێجگه له باده‌ی چاوانێك
كه‌یل به دوكه‌ڵی سه‌فه‌ر
كۆچ بۆ كاتێكی بێكات
بۆ وه‌ختێك .. ناوه‌خت
بۆ ئه‌و جێگایه‌ی
سه‌عات تیایدا به‌دیار خه‌وه‌وه ئێشگی گرتووه
بۆ ئه‌و ناشوێنه‌ی
دره‌خت له وتاری سه‌وزی گه‌ڵادا
لاپه‌ڕه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك شك نابات
قسه‌یه‌كی پێنه‌ماوه بۆ شینبوون
سه‌رسام ,
وه‌ك سه‌رسامی ئه‌و برینه زمانزانانه‌ی
بۆ ئاسن دهپهیڤان
ترسا‌و ..
وه‌ك ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه‌ی نێو سه‌به‌ته‌ی سه‌ریان
تێكستی چاویان له فۆرمی قه‌سیده‌دا
بۆ ئارامی روح
دڵیان مۆڵه‌تی نه‌بوو
باڵنده‌یه‌ك له خه‌و هه‌ستێنێ
ویژدانی دره‌ختێك به‌خه‌به‌ر بكاته‌وه
چه‌ند شۆخ بوون
وه‌ختێك به ئیره‌دا ره‌تبوون
له جوانیدا ئه‌ستێره ده‌ره‌قه‌تیان نه‌ده‌هات
داستان له ئاستیان شه‌رمه‌زار بوو
سپێدان جانتاكه‌م تژی له هه‌ڵه‌كانی عه‌شق
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م شوێن پێی
پرووشه‌ی سێبه‌ره جێماوهكانیان هه‌ڵده‌گرێ
ئێستاكه تێگهیم
سێبه‌روو تارماییش یادگارین
هه‌نووكه هۆشمهندیم هاتۆته‌وه فام
دڵداری له‌گه‌ڵ به‌ردوو شه‌ونم و گیاشدا بیره‌وه‌رییه
دووای خه‌یاڵی , مۆسیقای گه‌ردوو خۆڵی
سه‌مفۆنیای تارماییهكانیان ده‌كه‌وم
به‌وه‌ی لێره‌دا
نه‌وت جێگا به ده‌ریا له‌ق ده‌كات
ماسی له گه‌ڵ كه‌س دڵ ناگۆڕێته‌وه
ئاو نامه بۆ كه‌س نانێرێ
باڵنده نهێنی باڵه‌كانی خۆی
له زه‌رفی فڕین‌دا هه‌ڵده‌گرێ
مه‌رجان حه‌ز له بازنه‌ی وشكایی ته‌م و مژ ناكا
ئه‌دی ئه‌م هه‌موو گه‌می تاریكییانه چین ؟
سڵاومان لێده‌كه‌ن !!
ئه‌م هه‌موو به‌له‌مه خاڵییانه چین ؟
دووای ئه‌وان گه‌یشتنه ئێره
ئه‌م هه‌موو په‌ڵه هه‌ورانه به سكهخشكێ
له كوێوه هاتن ؟
به‌نێو په‌نهانی ئه‌م قه‌ره‌باڵغییه چۆڵه‌وانییه‌دا
گوزه‌ریان كرد !!
ئیدی من , منی زیندوو
چیم له ده‌ست دێ ؟
ده‌توانم چیبكه‌م ؟
له‌وه‌ی زیاتر ئه‌ڤینی پرته‌قاڵه‌كانی
ئه‌م سه‌ر له به‌یانییه‌ی هه‌تاوه
بگوشینمه نێو له‌پی رێگاكان و
سه‌ر لێوی شاره‌كانه‌وه
نهۆ كۆڵان و شه‌قام و شۆسته‌كان
دارماڵن له لێكدانه‌وه‌كانی گوڵه‌به‌رۆژه‌و نارنج
كهیلن له پرسیاره‌كانی په‌رژین و دیواروو كێله‌كان
ئه‌وه‌تا كۆشكه‌كان
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی تارژهنهكانی گۆرستانهكان لێئه‌ده‌ن
مردووه‌كان چه‌پكێ گۆرانی له‌سه‌ر لێویانه
بۆن و به‌رامه‌ی عه‌تری دیداریان گرتووه
لهعاسیترین چیادا
سه‌یركه …
خۆڵه‌مێشی فرمێسك شینبووه
بڵێسه‌ی گریان به‌رز ده‌بێته‌وه
له‌گه‌رمترین سروشت , لهتاڤگهی ئیدراك
له‌نێو قووڵترین هه‌ناسه‌كانی بیابان
نه‌رم و نۆڵترین كانی پێكه‌نین ده‌ته‌قێته‌وه
فێنكترین هه‌ست هاتۆته زمان
ئه‌ی ئێمه , ئێمه‌ی زیندوو
مه‌ودای حه‌وشه‌ی رووانینمان
سه‌ربانی ئاگایی لێوه دیار نییه
له نێو ته‌لبه‌ندی هه‌نگاوه‌كانی كیسهڵدا غه‌رقه
ناگاته به‌ر پێی فڕینی خه‌یاڵی چۆله‌كه‌یه‌ك
مارمێلكه به‌سه‌ر دیواری
لامل و سنگ و ناوشانمانهوه هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
راوی مێشووله‌ی قسه‌كانمان ده‌كات
جار جاریش
سواڵهیهك ئه‌سرین له چاومانا
گه‌واڵه‌یه‌ك هه‌نسك له گهروومانا
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزه‌كانی گریان
تینوویان نه‌بێت
بورهان ئەحمەد