( گێڕانه‌وه ، بگێڕه‌وه ، ده‌ڵێن ، گوتیان له‌ناو ڕوداو و چیرۆكی ڕۆماندا )
( ” گێڕانه‌وه ” ، ” بگێڕه‌وه “، ” ده‌ڵێن ” ،” گوتیان ” له‌ناو ڕوداو و چیرۆكی ڕۆماندا )
ڕۆمانی ” برایانی كارامازۆف ” به‌نمونه
له‌ناو ڕۆمانه‌دا گێڕه‌وه بگێڕه‌وه‌ی چیرۆكی ناو ڕۆمانه‌كه‌یه واتا بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ناو ڕۆمان گێڕه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ڕابردویه‌ك له چیرۆك و روداوه‌كانی مرۆڤ بگێڕێته‌وه و باسی ژیانی كاره‌كته‌ره‌كان بكات نه‌ك چیرۆك و ڕوداوه‌كان بۆ كاره‌كته‌ره‌كان دروست بكات.
ڕۆماننوس دوای گێڕه‌وه ده‌بێته بگێڕه‌وه و بنوسی چیرۆك ئه‌مه‌ش مانای وایه ڕۆماننوس له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوداوه‌كان نیه،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگاداری روداوه‌كان نه‌بێت چۆن ده‌توانێت خوێنه‌ر له‌خۆی ڕازی بكات؟ له‌كاتێكدا ویستی خوێنه‌ر ڕۆچون و كه‌شف كردنی نهێنیه‌كانه
كه ڕۆماننوس به‌گه‌مه كردن به‌وشه و په‌ره‌جوی په‌خشان ئامێز تا دواین لاپه‌ڕه شاردونیه‌ته‌وه. ئه‌م ململانێیه كه تا دوا دێر له‌نێوان “ڕۆماننوس و خوێنه‌ر” به‌رده‌وامه خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی هه‌ر یه‌كه‌یان ئاسان نیه. له دنیای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان دا خوێنه‌ر له‌جیهانبینی ڕۆماننوسه‌وه ده‌بێته خوێنه‌ری ڕۆمانه‌كه و له‌ڕێگه‌ی ڕۆماننوسه‌وه به بزوێنه‌ری كاره‌كته‌ره‌كان ئاشنا ده‌بێت و كاره‌كته‌ره‌كان ده‌ناسێت كێن و چۆن ژیاون و چی وای كردوه ئه‌م كه‌سه ببێته كاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه و چۆن بوو ئه‌م روداوه رویدا و له‌پشت روداوه‌كان چ چیرۆكێك هه‌یه هتد… كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك گێڕه‌وه‌ی چیرۆك بێت خۆ ده‌بێ كه‌سێكیش بیگێڕێته‌وه یان بینوسێته‌وه،یانی ئه‌گه‌ر گێڕه‌وه و بگێڕه‌وه چیرۆك خوان بن ڕۆماننوسیش نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌یه.
من هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م ببم به‌خوێنه‌ری ڕۆمانێك بزانم ئایا ڕۆماننوس له‌سه‌رده‌می ڕوداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه ژیاوه یان دوای سه‌رده‌می چیرۆكی ڕۆمانه‌كه له‌دایك بووه یاخود پێش ڕودانی چیرۆكه‌كه ژیاوه،ئه‌گه‌ر پێش ڕوداوه‌كانی چیرۆكی ڕۆمانه‌كه ژیابێت،چیرۆك و ڕوداوه‌كانی ناو چیرۆكی ڕۆمانه‌كه ده‌بێته پێش بینی داهاتو،به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی باسی كردوه ڕوبدات چونكه به‌م پێودانگی نوسینه ڕۆمان له‌خه‌یاڵی نوسه‌ره‌وه له‌دایك ده‌بێت.
ڕۆماننوسه‌كان هه‌میشه وشه‌ی” ده‌ڵێن ” ” گووتیان ” چه‌ند پاته ده‌كه‌نه‌وه،بۆ نمونه ” فیۆدۆر داستایێفسكی ” له‌لاپه‌ڕه ” 26 ” ی ڕۆمانی “برایانی كارامازۆف” به‌رگی یه‌كه‌م دا ده‌ڵێ:
” شه‌وێ فیۆدۆر پاولۆویچ به‌مه‌ستی دێته‌وه ماڵێ.پیره‌ژنه هه‌شت ساڵ بو چاوی پێی نه‌كه‌وتبو – ده‌ڵێن- له‌گه‌ڵ هاتنه ژورێ دوو دانه زلله‌ی له فیۆدرۆ پاولۆویچ ده‌دا ” یانی فیۆدۆر داستایێفسكی خۆی وه‌ك ڕۆماننوس له‌وێ نه‌بوه چونكه ئه‌و ده‌ڵێت “ده‌ڵێن ” هه‌روه‌ك له‌لاپه‌ره 1124 ی به‌رگی دووه‌می هه‌مان ڕۆمان، له‌ساتی دادگای كردنی ” میتیا ” به‌تۆمه‌تی كوشتنی فیۆدۆر پاولۆویچی باوكی له‌سه‌ر 3000 ڕۆبڵ،ڕۆمان نوس به‌شێوه‌یه‌ك روداوه‌كانی ژووری دادگا ده‌گێڕێته‌وه كه خۆی له‌وێ نه‌بووه،چونكه ده‌نوسێت ” گوتیان ” ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه بۆیان گێڕابێته‌وه نه‌ك خۆی له‌وێ بووبێت.كه‌واته ڕۆماننوس له”گێره‌وه یانی ده‌ڵێن” وه بۆته”بگێره‌وه یانی گووتیان” وه و ” چیرۆك خوان “ی “ڕۆمان” كه. كه ڕۆمانه‌كه‌ش ده‌خوێنیته‌وه هه‌ر ده‌ڵێی باسی “ئێستا” ده‌كات ئه‌و “ئێستا”یه‌ی ناو ڕۆمانه‌كه نه‌ك “ئێستا”ی زه‌مه‌نی خوێنه‌ر. به‌شێوه‌یه‌كیش ڕۆماننوس ڕۆمانه‌كه‌ی نوسیوه،وه‌ك ئه‌وه وایه به‌خوێنه‌ر بڵێ ڕوداوه‌كان به‌و شێوه‌یه نوسیومه كه به‌ده‌ستم گه‌یشتوه نه‌ك ئه‌وه منم به‌م فۆڕم و شێوازه‌م نوسیوه و ده‌نوسم،ڕه‌نگه لای هه‌ندێك خوێنه‌ر ئه‌م شێواز نوسینه ڕاستگۆی نوسه‌ره‌كه‌ی بخاته ژێر پرسیاره‌وه،چونكه ئه‌و “ده‌ڵێن و گوتیان” كه بۆ روداوه‌كان له‌گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ناو رۆمانه‌كه به‌كاره هێناوه، وا له خوێنه‌ر ده‌كات پێی وا ده‌بێت خۆلادانه یان ڕا كردنه له له‌وێ بوونی چیرۆك خوانی گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كه و له‌به‌ر پرسیاری مێژویی ڕوداوه‌كانی ناو چیرۆكی ناو ڕۆمانه‌كه.
خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت له‌یه‌ك كاتدا ڕۆماننوس گێڕه‌وه و بگێڕه‌وه و چیرۆك نوسی ڕوداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه بێت. من وه‌ك خوێنه‌ری ئه‌م ڕۆمانه “برایانی كارامازۆف :پێم وایه فیۆدۆر داسایێفسكی له‌یه‌ك كاتدا گێڕه‌وه و بگێڕه‌وه و چیرۆك خوان و ڕۆماننوسی ڕۆمانه‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ناو ڕۆمانه‌كه دا باسی سه‌رده‌مێك ده‌كات كه خۆی له‌سه‌رده‌مه‌كه‌دا ژیاوه،نه‌ك پێش رودانی روداوه‌كانی چیرۆكه‌كه، یان دوای سه‌رده‌می چیرۆكی ناو ڕۆمانه‌كه ژیا بێت. جارێكی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه كه پێم وایه بۆ نوسینی هه‌ر ڕۆمانێك و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ناو ڕۆمان گێڕه‌وه‌یه‌ك هه‌یه چیرۆك و روداوه‌كان بگێڕێته‌وه و باسی ژیانی كاره‌كته‌ره‌كان بكات،چونكه كاره‌كته‌ره‌كان له كایه‌یی قه‌ڵه‌می ڕۆماننوس دا له ئاماده‌گی ته‌واو دان بۆ خوڵقاندنی هه‌ر ڕوداوێك و به تێكست كردنی ڕوداو كه نوسه‌ر بیه‌وێت.زۆر جاریش ئه‌وه روونادات و كاره‌كه‌ته‌ره‌كان له‌و ده‌قه ڕا ده‌كه‌ن یان چیرۆك و روداوێك بۆ رۆماننوس دروست ده‌كه‌ن،چونكه ڕۆماننوس زۆر جار ده‌یه‌وێت تێكسته‌كه به ئاره‌زووی خۆی بنوسێت.چیرۆكی ناو رۆمان جیاوازه له چیرۆكی ناو چیرۆك،كاره‌كته‌ره‌كان له‌چیرۆكی ناو رۆمان‌دا وه‌ك ڕۆماننوس بگره زیاتریش ڕۆل ده‌بینن و چیرۆكی ئه‌وان یان رۆمانسیه‌تێكی قوڵ یان تراژیدیا یاخود كۆمیدیه.وه‌ك ووتمان ڕۆماننوس یان ده‌نوسێت ” ده‌ڵێن ” یان ده‌ڵێ ” گوتیان ” كه مانای وایه ئه‌م” ده‌ڵێن و گوتیان ” ی ڕۆماننوس نا ئاماده‌گی ڕۆماننوس له ناوه‌وه‌ی روداوه‌كان ده‌سه‌لمێنێت. بۆیه كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌گه‌ر نه‌ش ببنه بنوس،ده‌یانه‌وێت ببنه بگێڕه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی جیاواز له چیرۆكی ناو ڕۆمانه‌كه،یانی ئه‌وانیش روداو و چیرۆك بۆ خوێنه‌ر بگێرنه‌وه،نه‌ك خوێنه‌ر خوێنه‌ری یه‌ك ده‌ق بێت كه ئه‌ویش ده‌قه‌كه‌ی ڕۆماننوسه،چونكه كاره‌كته‌ره‌كان له روداوێكه‌وه خۆیان بوون به رووداو و چیرۆكێكی ناو ڕۆمان له ڕۆمانه‌كه‌دا به‌له‌به‌ر چاوگرتنی جیاوازی چیرۆكی ناو چیرۆك،چونكه له‌چیرۆكدا یه‌ك چیرۆك هه‌یه ئه‌ویش چیرۆكی ناو چیرۆكه‌كه‌یه. جاری واشه له چیرۆكی ناو ڕۆماندا وا ڕێك ده‌كه‌وێت،كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ڕۆمان ئه‌گه‌ر خۆشیان ده‌ور نه‌گێرن،ڕێگه له‌و چیرۆكانه ناگرن كه پاڵه‌وانێك له نێو چیرۆكه‌كان دروست ده‌بێت كه بۆ سه‌رگه‌رمی خوێنه‌ر چیرۆكی پاڵه‌وانه‌كه بگێڕنه‌وه،كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌وه نازانن كه گێرانه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆكێك دواجار پاڵه‌وانه‌كه‌ی ده‌بێته كاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه.هه‌روه‌ك ئه‌و باسه‌ی ” ئیوان ” بۆ ” ئالووشا ” ی گێرایه‌وه كه ئه‌و جینایه‌ته‌ی تور‌كان و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ڕیچارد و به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌دا هات كه “ویژدانێكی به‌كرێ گیراو” باوكی منداڵه‌كه‌ی له‌سزای داده‌گه دورخسته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شووڵكه ته‌ر سزای منداڵه‌كه‌ی خۆی دابوو،كه به‌لای منه‌وه بوو به گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش و وه‌ستان و تێڕامان ،دواجار من پێم وایه له‌پشت دروست بوونی هه‌ر چیرۆك و ڕوداوێك ڕۆماننوس خۆیه‌تی.
رۆمانی برایانی كارامازۆف نوسینی فیۆدرداستایێفسكی وه‌رگێرانی ئه‌مین گه‌ردیگلانی