Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024

گەنج و ……..دەسەڵات …..رێبوار رۆستەم

Closed
by March 20, 2008 گشتی

 گەنجان لاوان ئەو توێژە ناسك و بەهێزەن لەهەموو بنچینە سەرەكییەكانى وڵات بەشدارى دەكەن جگە لە روانگەى دەست پێك یاخود كۆتایى هێنان, گەنج ئەو توێژە دڵفراوانەیە كە بەشدار دەبێت لە هەموو قۆناغە ناسكەكانى تەمەنیدا, بەتایبەت گەر بۆ وڵات و نیشتەمانەكەى خۆى بێت لەپێناویدا خۆى بەخت دەكات و رۆحى ئەفرێنێت, بۆگەنج
  نەبێتە پێشەنگ لە وڵاتداو خاوەن دەسەڵات نەبێت, هەر گەنجە دەستپێكە لە راپەرین و دەسەڵات دروست دەكات و لەناوى دەبات, هەر لاوان نەبوو دەنگى دا بۆ ئەو بەرپرسانەى كە ئێستا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیەو حوكمرانى ئەم وڵاتە دەكەن, بۆ گەنج نەچێتە شوێنى ئەو بەرپرسانەى كە لەبەر بازرگانى ئاگایان لە شوێنى خۆیان نەماوە ئاگادارى هیچ گۆرانكاریەك نین لەم وڵاتە, بەسە با گەنجان بچنە سەرتەختى دەسەڵات و, دەسەڵاتە بەسەرچووەكان خانەنشین بكرێن و گەنجان شوێنیان بگرنەوە بۆ ئەوەى وڵات بەرەو پێش بچێت و هەنگاوە یەك لەدواى یەكەكان لەپێناو بەرژەوەندى میللەت بێت بتوانن ستراتیژى وڵاتەكەیان بگۆرن بۆ ستراتیژییەكى پێشكەوتوو وهەمەرەنگ لە بوارەكانى سیاسى وئابوورى و مەدەنى و پیشەسازى و كشتوكاڵ …..هتد. و ئاگادارى خەڵك بێت كە رۆژانە چى روودەدات و چى دەبێت بۆ ئەوەى گیروگرفتەكان لەم وڵاتە نەهێڵرێت.بەتایبەت لە شارى كەركوك و جێبەجىَ كردنى ماددەى 140ى دەستوور كە هەموو عێراق دەنگى بۆ ئەم دەستوورەدا,دواى ئەوەى بۆ ماوەیەكى دیاریكراو دواخسترا و قەرەبوو بوونەوەى هاوڵاتیانى كورد و عەرەبە هاوردەكان كە جیاوازییەكى زۆر هەیە لەنێوانیان و, تاكەى چاوەڕێ بكەین بۆ ئەوەى ئەم ماددەیە جێبەجىَ بكرێت و.چاوەروانى حكومەتى مالكى بكەین و لەم لاوەش وەزیرى نەوت (شەهرستانى) كە نارازییە بەرامبەر گرێبەستە نەوتیەكانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكاندا.كە لە دەستووردا هاتووەو دەتوانێت حكومەتى كوردستان گرێبەستى نەوت بكات لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكاندا و مافى رەواى خۆیەتى.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.