Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
گەڕان لە وەختا .. گەڕان لە ناوەختا

گەڕان لە وەختا .. گەڕان لە ناوەختا

Closed
by March 4, 2012 هۆنراوە

کە ون ئەبى ..
کۆڵان بە کۆڵانى فەیسبوک
شەقام بە شەقامى تویتەر ..
ژوور بە ژوورى یاهو مەسنجەر
هۆڵ بە هۆڵى باڵتاک
بە دواتا ئەگەڕێم و ..
نا
تد
ۆز
مە
وە
کورسى بە کورسى هۆڵەکان
پیاڵە بە پیاڵەى کافیتریاکان ..
مەسعەد بە مەسعەدى سوپەر مارکێتەکان ..
بە دواتا ئەگەڕێِم و ..
بە نائومێدى
بە لێوارى شەقامێکى شێدرارا
ئەگەڕێمەوە
ما
ڵە
وە
دێڕ بە دێڕى وتارەکان
پیت بە پیتى لایکەکان
وشە بە وشەى کۆمێنتەکان ..
بە دواتا ئەگەڕێم و ..
دەنکێ
پا
را
سی
تۆڵ
قوت ئەدەم و
شەت داونى کۆمبیوتەر و
گڵۆپ و
تەلەفزیۆن ئەکەم و
بارانى خەوێکى ناوەخت
پێخەفەکەم ئەشواتەوە ..
سەرینەکەم ئەخەوێت و ..
خۆم هەڵئەسم ..
کۆ
مپ
یو
تە
رە
کە
ئۆن ئەکەمەوە دووبارە ..
ئەکەومەوە سۆراخ کردن
پرسیار کردن
لە دار و
بەردى
ئەم شارە …


شیعرى : نەوزاد بەندى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.