Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
یارییەكانی كورد لەگەڵ بەغدا بەرەو نائاكامی؟

یارییەكانی كورد لەگەڵ بەغدا بەرەو نائاكامی؟

Closed
by April 28, 2008 گشتی

ئاسۆ عەلی فەرەج……

 خالًَێك هەمیشە روون نیە و بگرە هەوڵی بەردەوامیش هەیە بۆ شاردنەوەی دانووسان و گفتوگۆكانی سەركردایەتی سیاسی كوردە لە بەغدای ناوەند, ئەو بەغدایەی كە هەمیشە لە نێوان ململانێەكاندا توانیویانە كورد بخەنە بەردەم پرسیلری قورس و دواتر تەنەزولیان پێ بكەن.
 كارێكی سەختە بتوانین راست و چەپی ئەم رەوشە هەڵوەشێنینەوە و شەن و كەوی بكەین بۆ دەرخستنی چەند راستییەك لە مامەڵەی حكوومەتی ناوەند لەگەڵ بەرپرسانی كورد.
 بەغدا لەرووی سیاسیەوە هێزێكی ئەتۆی تێدانیە پابەندبوونی خۆی نیشان بدات بەو دەستورەی كە زیاد لە 80 میللەتانی عێراق دەنگیان پێداوە. لەبەرامبەریشدا كورد لەگەرمەی یارییەكانی لەگەڵ بەغدا پەنادەباتە بەر ئەو دەستورەی كە لەرووی كارپێكردن و مەودای پراكتیزەكردنەوە زۆر لاوازە و عێراقیەكان هێندە پابەندی نابن بە هۆی كۆمەڵێك هۆكار كە لێرە ناتوانین خۆمانی پێوە سەرقاڵ بكەین.
 كرۆكی بابەتەكەدا لەوێدایە كە جگە لەو دانووسان و سەردانانەی سەركردایەتی كورد بۆ بەغدا و ئیمزاكردنی دەیان پرۆتۆكۆڵ و رێككەوتنی ستراتیژی و قوڵكردنەوەی پەیوەندییە چەند قۆڵەیەكان چ دانووسانێك و زەمانەتێكی سیاسی هەیە بۆ مانەوەی ئەو هاوبەشییەی نێوان كورد و عەرەب. دواجار  شەقامی كوردیش هەست بەوە دەكەن مامەڵەكردنی سەركردایەتی كورد لە بەغدا مامەڵەیەكی زۆر جار ناتەندروستە و كار لەسەر تاكی حكوومەت یا حزب دەكات.
 لە كابینەكەی مالیكیدا جگە لە وەزیر و ئەندامە بەشداربووەكانی خۆمان وەزیرێك, بەرپرسێك نابینی مامەڵەیەكی دروست بكات لەگەڵ كورد تەنانەت لە چوارچێوەی دەستووریشدا. ئی هەموو ئەمانەش نیشاندەری ئەوەن یارییەكانمان نائاكامی پێوەیە.
 خۆ دەكرا لە ماوەی بەشداریكردنمان لە پرۆسە  بوونیادنانی عێراقی نوێ یارییەكە بەشێوەیەك دەستێبكرایە كە كورد هێندە پێویستی بە دانیشتن و لێكگەیشتن نەبێت بەمشێوەیەی ئێستا. ئەگەر نا ئەم هەموو نالێكگەیشتنە چ مانایەك دەدات بۆ چوونتان و هاتنەوەتان و دواتر دركاندنێكی شەرمنانە و تارماییانە, ئێستاش نەمانبینیوە لە پرێس كۆنفرانسەكانتداندا پەیامێكی روون نیشان بدەن؟
 كەواتە چاوەڕێی ئەوەش لە شەقامی كوردی بكەن بە گومانەوە لە هەوڵەكانتان بڕوانن لە بەغدای پایتەخت.
 
aso_ali2003@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.