Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى یاسایەکى دواکەوتو و کۆنەپەرستانەیە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە

یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى یاسایەکى دواکەوتو و کۆنەپەرستانەیە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە

Closed
by January 2, 2008 گشتی

 ڕێبین فاروق….. 

  سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان كە ڕێكخراوێكى سەربە یەكێتى و پارتیە , فەترەیەك بەر لەئێستا پڕۆژە یاسایەكی كۆنەپەرستانەى لە چوارچێوەی فكر بەرژەوەندییەكانی دەسەڵاتى یەكێتى و پارتى و ئیسلامیەكان ئامادەكردو بردیە بەردەم ئەندامانى پەڕلەمانى كوردستان و دواى گفتوگۆكردنى ئەندامانى                      
 پەڕلەمان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە , ناڕەزایەتیەى لە سەرجەم ئەندامانى  پەڕلەمان بەرزبۆیەوە سەبارەت بەو مەرج و سزا و كۆتوبەندانەى كە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان دانراوە "كــەمـــە" و دەبێت ئەو سزا و كۆتوبەندانە زۆرلەوە زیاتر بكرێت كە لە پڕۆژەیاساكەدا هاتوە , ئەندامانی پەڕلەمان لەگەورە تا بچوكیان ئەو كۆت و بەند و سزا و غرامەكردن و بەستنى زمانى ڕۆژنامەنووسانانیان بە كافى نەزانى بۆیە ئەو بڕیارانەی كەلە پڕۆژەیاساكەدا هاتبون لەسایەی پەڕەماندا قورستركران و بەتێكڕاى دەنـگ ،  دەنــــــگ لەسەر ئەو پڕۆژە كۆنەپەرستانەیە درا و یەك دوودانە لە ئەندامانى پەڕلەمان كەبەحسابى خۆیان لە هاوپیشەكانیان ئازادیخوازترن دەنگێكى نوزنیان بۆ خۆڵ كردنەچاوى ڕۆژنامەنووسان هەڵبڕى كە نەیتوانى ببێتە مایەى گوێگرتن لێیان .
 لەچەند ساڵى راِبردوودا جامى خەڵكی كوردستان لێى دەڕژا  لەسەریە لەسەریەك ناڕەزایەتى بەڕىَ دەكەوت , تادەهات ئەو ناڕەزایەتیانە بەرفراوانتر دەبۆیەوە و ڕۆژبەڕۆژ  ژێرپێى ئەحزابى دەسەڵاتدارى كوردستان خاڵیتر دەبۆیەوە , خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى و هوهــــا كێشان لە دەسەڵاتدارانى كوردستان و بەردەباران و ڕاپەڕینى یەك لەدواى یەكى خەڵكى كەلار و كفرى و ڕانیە و هەڵەبجە و ئاكرى و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و سلێمانى و دهۆك و هولێر ….. . ناڕەزایەتى خوێندكاران بەدەست هەموو ئەو نەهامەتیانەى كە ڕۆژێك كێشەی داخلى و ڕۆژێك نەبونى هیچ پێداوستیەكى خوێندن و ….., شۆفێران بەدەست نەبونى بەنزین و , هاوڵایان بەدەست گرانى بازاڕ و نەبونى هیچ خزمەتگوزاریەكى سەرەتایى , لاوان بەدەست ئەو جەهەنەمە خێلەكیانەى بەسەریانەوە ڕاگیراوە , قەسابخانەیەك كە بۆژنان دانراوە  …….., شاهیدى ئەوڕاستیەن كە جێگەوڕێگەى دەسەڵاتداران لە كامەشوێنى ئەم كۆمەڵگەیەدایە , بەڵام وەختێك ئەمڕاستیانە ڕوپەڕى ڕۆژنامەكان دادەگرێت و خەڵكى مودافع لە مافەكانیان دێنە سەرجادە و كۆمۆنیستەكان وەك ڕابەرى ناڕەزایەتیەكان بەدیلى خۆیان پیشان دەدەن , دەسەڵاتى لێوارى مەرگ دەكەوێتە پەلەقاژەى ئیتیفاقاتى كۆنە پەرستانە وەك دوا وەڵام بۆ سەركوتی خەڵك و مانەوەى خۆى , دێن ڕێكەوتنى هەمەلایەنە و ستراتیژى ئەنجام دەدەن لە كۆكتێلێك لە پارتى و یەكێتى و ئەحزابى ئیسلامى و ئەوانى دیكەى گوێڕایەڵى خۆیان بەرەیەك پێك دەهێن بۆ خنكاندنى ئازادى .
 ئیسلامیەكان بەمەرجیك ڕێكەوتنى ئستراتیجى ئەنجامدەدەن كە كەس ڕەخنە لە دین و بیرو باوەڕەدواكەوتوەكان نەگرێت  ,  وە نابێت كەس باسى گەندەڵى و دزى و ڕاوڕوت وسەروەت وسامان هەڵوشین و ڕێكەوتن و ساتوسەوداى ژێربەژێر نەكەن لەبەر ئەوەی ئەمانە دەچنە بابى هەواڵى نهێنى و پاراستنى ئاسایشى و زڕاندنى ناوى سەركردەكانیان .
 یاساى كارى ڕۆژنامەنووسى لەناو ئەم ڕێكەوتنە ئستراتیجیەوە هاتەدەرەوە بۆ ئەوەى ئەمانە لەڕێگەى یاساوە بەر بەو ناڕەزایەتیانە بگرن و  بەیاساى كۆنەپەرستى سوار ملى ناڕەزایەتیەكانى خەڵكى كوردستان ببن .
 میدیاكان و ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بەودەلیلەى كە هۆكارى دیفاع و ناڕەزایەتى بەڕێخستنن, بۆیە لەڕێگەى ئەم جۆرەیاسایەوە ئاستەنگیان بۆ دەهێنرێتە پێشەوە , جابۆیە پێویستە لەسەر تەواوى خەڵكى ناڕازى كوردسان بێن دیفاع لە ئازادیى بێسانسۆرى ڕۆژنامەوانى بكەن , خەڵكى كوردستان چەندین ساڵە تێكۆشاون و قوربانیانداوە لەپێناوى ئازادیدا , كەچى ئێستا   ســەندیكـا و  پـەڕلـەمـانەكەى  یەكێتى و  پارتى بە دەیان سنور و مەرجى كۆنەپەرستانە بۆ ئازادى دادەنێن و زۆر بێشەرمانە لە میدیاكانەوە خەڵى كوردستان بە كۆنەپەرستو دواكەوتو ناودەبەن (كەریم بەحرى)ئەندامى لیژنەى یاسایى پەڕلەمان لە ڕێگى (ڕادیۆى نەوا)وە ڕایگەیاند خەڵكى كوردستان دواكەوتون و  یاساى مەدەنى و ڕادیكاڵیان پىَ هەزم ناكرێت بۆیە دەبێت یاسایەكى كۆنەپەرستانەیان بۆ (دابنێین) .
 جابۆیە نـــــە ئەندامانى پەڕلەمان و  نــــــە پەڕلەمان و  نـــــە سەندیكا و نــــە ئەحزابى ئیسلامى بەهیچ شێوەیەك نوێنەرى ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان نین و بەڵكو نوێنەرى ڕوتى كۆنەپەرستى كۆمەڵگەن .
 
 

reben_faruq@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.