یان دیموکراتی یان شۆڕش
هه‌ریه‌که له‌و چه‌مکانه‌ی دیموکراتی و شۆڕش، تاڕادده‌یه‌کی زۆر دوو چه‌مکی ئاشنان بۆ میلله‌تی ئێمه‌و سه‌رجه‌م میلله‌تانی جیهان، به‌و پێیه‌ی هه‌موو میلله‌تانی جیهان له قۆناغی جیاواز جیاوازی مێژووی ژیانی سیاسی خۆیاندا، په‌نایان بردۆته به‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتن و به‌کارهێنانی پراکتیکیانه‌ی ئه‌و چه‌مکانه و خه‌بات و خوێنێکی زۆریان داوه له پێناو به‌دیهێنان و سه‌رکه‌وتنیاندا، به‌و نییه‌ته‌ی که شۆڕش هه‌میشه قڵپکه‌ره‌وه‌ی واقیعی باوی ناته‌ندروست بووه بۆ واقیعێکی تازه‌ی ئازاد که سایه‌یه‌ک بێت له یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی و خه‌ڵک له‌ژێریدا سه‌ربه‌ستانه ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و کلتوری خۆی ئه‌زموون بکات!
هه‌ردوو چه‌مک زاده‌ی که‌ش و زه‌مینه‌یه‌کی جیاوازن و تاڕادده‌یه‌ک وه‌کو ئه‌لقه‌ی زنجیره‌یه‌ک به‌دوای یه‌کتردا دێن، واتا هه‌ریه‌که‌یان سه‌ربه قۆناغێکی تایبه‌تی خۆیانن به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوکیان ئامرازی ئامانجێکی هاوبه‌شن، به‌وه‌ی که بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی و کراوه که تێیدا دادپه‌روه‌ری له ماف و ئه‌رکی یه‌کسان بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی به‌رقه‌رار بێت، ترۆپکی به ئه‌نجام گه‌یشتنی خواسته سروشتییه‌کانی شۆڕشێکی سروشتین.
گوومانی تێدا نییه که قۆناغی جێگیر و دیموکراتیزه بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک واتا قۆناغی به‌دیهاتنی په‌یام و پره‌نسیپه‌کانی شۆڕشه‌که‌ی، به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که سته‌می ده‌سه‌ڵاته ناوخۆیی یان ده‌ره‌کیه‌کان دووچاری کرده‌ی شۆڕشکردنیان کردوون، به واتایه‌کی دیکه ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که توشی په‌تای سته‌م و سته‌مکاری بوون، به‌بێ شۆڕشێکی ڕیشه‌یی و موکوڕ که سه‌رله‌به‌ری ڕه‌وشه باوه‌که قڵپ نه‌کاته‌وه‌و هۆشیاری سیاسی خه‌ڵک پهرهپێنهدات، ناتواندرێت چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی یان شێوه دیموکراتی بکرێت.
ده‌کرێت له‌و نێوه‌دا ئاماژه بۆ پرۆسه‌ی ڕیفۆرم بکه‌ین که دوابه‌دوای قۆناغی شۆڕش دێت و له زۆربه‌ی ووڵاتاندا بۆته ئه‌ڵقه‌ی گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و دیموکرات، کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بهلاڕێدابردراوی شۆڕش بخاته‌وه سه‌ر هێڵی سروشتی خۆی و به‌ها داشکێنراوهکانی په‌یامه ڕه‌سه‌نه‌کانی شۆڕش سه‌رله‌نوێ به‌هادار کاته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه کۆمه‌ڵگا له ئاقاره گشتییه‌کانی سیسته‌مێکی شێوه دیموکراتی نزیک بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێک جێکه‌وته ده‌بێت که ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌که یارمه‌تیده‌ر بێت، واتا ڕۆحی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و تێگه‌یشتن له به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و میللی هه‌ردوولا له هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتداران له ئاستێکی هێنده باڵادا پێگه‌یشتبێت که به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌ته‌نگ چاره‌نوسی میلله‌ت و ووڵاته‌که‌وه بن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕه‌وتی ڕه‌وڕه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر هێڵی هه‌ڵه‌ی تاکڕه‌وی و ئیستیبداد به‌رده‌وام ده‌بێت و ووڵات به‌ره‌و داڕمانێکی به‌رده‌وامی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی ده‌چێت.
له زۆر له ووڵاتانی جیهان، تاکڕه‌وی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دونیای دوای شۆڕش له‌لایه‌ن که‌سێک یان گرووپێکی ناو شۆڕشه‌وه که دواتر ڕژێمێکی توتالیتاری شمولی داده‌مه‌زرێنن وایکردووه که به‌هیچ کلۆجێک نه‌تواندرێ خۆ له قه‌ره‌ی ڕیفۆرم بدرێت، به پێچه‌وانه‌وه به ناچاری په‌ناببرێته به‌ر دوباره به‌رپاکردنه‌وه‌ی شۆڕش، واتا شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی وا له ده‌سته‌ی قۆرغکاری ده‌سه‌ڵات ده‌کات هێنده ده‌ستواڵا بن له ماف به‌خۆدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بێ سنور و واقیعی خۆکردی ده‌ستی خۆیانیان لێ ببێته واقیعێکی سروشتیکرد و به زه‌بری شۆڕشکردن له دژیان نه‌بێ، مل بۆ هیچ خواستێکی جه‌ماوه‌ری دانانه‌وێنن و ته‌ختی ده‌سه‌ڵات جێنه‌هێڵن.
دیارده‌ی شۆڕش دوای شۆڕش له زۆرێک له ووڵاتانی جیهاندا، که میلله‌ت هه‌یه چه‌ندین ده‌یه‌ی ژیانی سیاسیان پێیه‌وه گیرۆده بوون، ده‌رئه‌نجامی ناسروشتی بوون و لهباربرچوونی په‌یامه پیرۆزه‌کانی شۆڕشه. ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی له ڕاسپارده‌کانی شۆڕش هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌بنه ئه‌نتی شۆڕش یاخود ناکامڵی و پێنهگهیشتوویی خودی شۆڕشه‌که هۆکارگه‌لێکی دیارن. نمونه‌ی به لاڕێدابردنی ئاراسته‌ی سروشتی شۆڕش له جیهاندا که‌منین، پێموایه ته‌نیا که‌مه ڕامانێک له ووڵاتی خۆمان و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌که به‌ڕوونی ببینین.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی شۆڕش له نائاماده‌گی دیموکراتییتهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و دیموکراتییه‌تیش به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه! کاتێک پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌می وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ره‌وه‌ڕا که‌سێک یان گرووپێک ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه سه‌ره‌کیه هه‌ستیاره‌کانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریدا ده‌گرن به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له خه‌ڵک. هه‌ڵبه‌ته ئه‌رکی شۆڕش قڵپکردنه‌وه و ئاوه‌ژوو کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌که‌یه به ڕووگایهکی ته‌واو پێچه‌وانه‌دا تا له حاڵه‌تی تازه‌دا خه‌ڵک له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌که‌دا قه‌رار بگرن و سه‌روه‌ر بن.
ئاشکرایه سیسته‌می دیموکراتی بواری ڕاشکاو و پێویست له ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و …هتد، بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاواز جیاوازه‌کان فه‌راهه‌م ده‌کات که‌له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا نه‌خشیان هه‌بێت و ئازادانه ماف و ئه‌رکیان دیاریکراو بێت و له په‌ڕاوێزدا نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌ندین شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه ڕێی پێدراوه که بریتین له خۆپیشاندانی ئازاد ، مانگرتن و دیالۆگ ..هتد، که ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌هوه‌نکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچوون و توڕه‌ییانه‌ی که گرووپێک یان چه‌ند گروپێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا هه‌یان بێت، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر که‌م وکوڕییه‌ک هه‌بێت ده‌رهه‌ق به هه‌رلایه‌ک، بۆیه ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شۆڕش له ووڵاته دیموکراتییه‌کاندا ئه‌گه‌رێکی له‌بارچووه و هۆکاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تا ئه‌ندازه‌یه‌کی ته‌واو بنبڕ بوون.
جاران شۆڕش له ئه‌نجامی هه‌ژاری و برسێتییه‌وه سه‌ریهه‌ڵده‌دا، به‌ڵام له ڕۆژگاری ئێستادا که سه‌رچاوه‌کانی داهات و به‌رهه‌مهێنان زیاتر بوون و ژیان و کار و ده‌رامه‌ت ته‌جاوه‌زی ڕێژه‌ی سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستای کردووه، که ئه‌وه‌ش له سایه‌یی گه‌شه و پێشکه‌وتنی زانست و تهکنۆلۆگیاوهیه، پاڵنه‌ری کرده‌ی شۆڕش بریتیه له ڕق و بێزاری خه‌ڵک له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات و به‌فیڕۆدانی سامانی زۆر و زه‌به‌ند به شێوه‌یه‌کی بێ ده‌ربه‌ستانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه که ئه‌وه ده‌بێته هۆکاری بچوککردنه‌وه و تێکشکاندنی ڕۆحی تاک و لێستاندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤبوون، که لێیه‌وه ڕق و بێزاری قووڵ له ناخی تاکه‌کاندا سه‌وز ده‌کات و دواتر به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ناکاو کۆتایی دێت.
وه‌ک ئاشکرایه له دێرزه‌مانه‌وه تا ئه‌مرؤ خواست و ئامانجی خه‌ڵک له شۆڕش و کرده‌ی شۆڕشکردن هه‌ر یه‌ک ته‌رزه ئامانجی دیاریکراو بووه و خۆی له بونیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی شێوه دیموکراتیکدا دۆزیووه‌ته‌وه که ماف و ئه‌رکی هه‌مووان دیاریکراو و یه‌کسان بێت.
شۆڕشه‌کانی ئه‌مڕۆی ووڵاتانی باکوری ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به عێراق و کوردوستانه‌که‌ی خۆشمانه‌وه، شۆڕشی دوای شۆڕشن! ده‌رئه‌نجامی پڕبوونی خه‌ڵکه له به په‌راوێز بوون له بواره‌کانی سیاسی و ئابوری و …هتد، کاتێک به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه له به‌لاڕێدابردنی ئاراسته‌ی سروشتی شۆڕشه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و هه‌روه‌ها پێشگیری و مایه‌پووچکردنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی ریفۆرم و چاکسازی له ووڵاتدا، که بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی په‌یامی شۆڕش و به‌دیهێنانی خواسته‌کانی هاووڵاتیان بووه، ئه‌مڕۆژانه دوای ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه، خه‌ڵک به ناچاری هاتونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قام و دیسانه‌وه ئه‌و خواستانه‌ی که له شۆڕشه‌کانی ڕابردوویاندا بۆیان نه‌هاتنه‌دی، هه‌وڵی هاتنه‌دییان ده‌ده‌ن به‌ڵام به شێوازێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پێشوو، واتا ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌کانی پێشوو له‌ڕێی پیاده‌کردنی توندووتیژییه‌وه بووبێت و تێیدا چه‌ک و ئامرازه‌کانی خوێنڕشتن و په‌لاماردان به‌کارهاتبێت بۆ هێنانه‌دی داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ئه‌وا شۆڕشه‌کانی ئه‌مڕۆ له ڕێی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هێمنانهوهیه که ته‌عبیر له رۆحی سه‌رده‌م ده‌کات و له چه‌ند ووڵاتێکیش وه‌کو تونس و میسر سه‌رکه‌وتنی مه‌زنیان به‌ده‌ستهێناوه.
یان دیموکراتیزه‌کردن یان شۆڕش، ده‌ره‌نجامی مه‌نتیقی و حه‌تمی هاوکێشه‌ی ژیانی سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که ، واتا به‌بێ کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ی شێوه دیموکراتی، ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شۆڕش ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو ئه‌گه‌رێکی کرده‌ی شۆڕش له کۆمه‌ڵگای دیموکراتیدا ئه‌گه‌ری مردون.
ده‌بێ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی تاکڕه‌وی جیهان له‌و ڕاستییه تاڵه تێبگه‌ن که له ئێستای سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی و زانیاریه‌کاندا، کرده‌ی شۆڕشی سیاسی بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری..هتد، زۆر ئاسانتر بۆته‌وه. جیهانی پان و پۆڕو دووره‌په‌رێزی جاران بۆته جیهانێکی بچووک و تێکچرژاو که تێیدا هه‌مووان ئاگایان له یه‌کترییه و گیانی هاوده‌ردی و هاوپشتی نێوان مرۆڤه‌کان و گه‌له‌کانیش زیندووتره، مرۆڤ و گه‌له‌کان پێیان ناوه‌ته‌وه ناو مێژوو و ڕۆڵی به‌رجه‌سته‌ی خه‌ڵک مێژوو ئاراسته ده‌کات به ئاقاری خواستی به‌رهه‌قی گشتیدا. هه‌ر بۆیه دیارده‌ی شۆڕشه‌کانی ئه‌م ساته‌وه‌خته بریتین له شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و سه‌رجه‌م دید و ئایدۆلۆگیاکان تێیدا ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه و ئه‌و پێشکه‌ووتن و قۆناغه نوێیه‌ش مه‌حاڵه بهریپێبگیرێ به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی بۆ قۆناغی پێش خۆی.
دیموکراتیزه کردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات به گشتی و هێنانه‌کایه‌ی ڕه‌وشێکی کراوه‌و سه‌قامگیر که تێیدا به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بێت، مه‌رجی مانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ڕێوه‌بردنن له جیهاندا، به واتایه‌کی دیکه ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی تاکڕه‌وی نه‌گۆڕ له جیهانێکی گۆڕاودا، نه‌گونجاوه و له‌گه‌ڵ مه‌نتیقدا نایه‌ته‌وه و وه‌ک سه‌وڵ لێدانه به ڕووی شه‌پۆڵه‌کان له ده‌ریایه‌کی تۆفانیدا.
Kadhmomer77@hotmail.com
کازم بیتوێنی