Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

یوسف عیزەدین و چەند سەرنجێك …..سامان مستەفا

Closed
by July 14, 2008 گشتی

 وەك خوێنەرێكە بەردەوامى " دەنگەكان" كەهەردەم بەباتى جوان و بەپێز ئاشنامان دەكات و بەبآ ئەوەى ئێمەى خوێنەر بیر لەماندووبوونى ئەوانە بكەینەوە كەلەپشت كەوەلیسەوە بزوێنەرى سەرەكى "دەنگەكان"نو بەشەونخونى هەوڵێكى زۆر توانیویانە خوێنەرى كورد بەدنیایەكى تر ئاشنا بكەن، سەربارى سوپاسم بۆ ئەوانەى لە"دەنگەكان"دا كار دەكەن، دەمەوێت هەندآ تێبینى لەسەر نووسینێكى نوسەر و روناكبیر كاك"یوسف عیزەدین" بخەمە روو كەلەدەنگەكاندا بڵاوى كردۆتەوە.
 بابەتى لافیتە ڕەشەكانى"یوسف عیزەدین" یەكێكە لەو بابەتانەى كەزیاتر لەهەر بابەتێكى تر تووشى رامان و هەڵوێستەكردنى كردم، چونكە كاتێك برایەكم دواى ڕاپەڕین لەشەڕێكدا لەگەلأ سوپاى –سەدام-دا شەهید بوو لافیتەى رەشمان بۆ هەڵواسى. بۆیە ئەو بابەتەى یوسف عیزەدین-م خوێندەوە هەستم بەئازارێكى دەروونى كردو پەشیمان بوومەوە لەوەى كەلافیتەمان بۆ ئەو برایەم هەڵواسیوە. ئێمەى كورد زۆر درەنگ لەشتەكان دەگەین چەند وەختە بەبآ ئەوەى هیچ رۆشنبیر و نوسەر و كەسانێكى شارەزا ئاگادرمان كەنەوە كەلافیتە هەڵواسین بەعس دایهێناوە هەر وەك ئەوەى داهێنانى كورد بێت، ئاوا لەگەلى هەلسوراوین.
 نایشارمەوە زۆرم پآ سەیر بوو كە لافیتەهەڵواسین یەكێكە لەكارە ناشرینەكانى بەعس و نەدەبوو لەدواى راپەرینەوە بهێڵین هەڵبواسرێت.
 هەرچەندە ئێستاش وەك جاران لافیتە هەڵدەواسرێت و لەوە ناچێت وا بەئاسانى ئەو خەڵكەى كەزۆر شتى لەبەعسەوە وەرگرتووە واز لەهەڵواسینى لافیتە بهێنێت. راستە ئێمە زۆر بەئاسانى لاسایى دوژمنانى خۆمان دەكەینەوەو هەر چییەك خراپ بێت لاسایى دەكەینەوە، ئەگینا بەچ كلۆجێك ئەو هەموو شەهیدەى خۆمانمان بەهەڵواسینى لافیتەى رەش كردە هاوتاى پیاوەكانى رژێم كاتێك دەكوژران لافیتەى رەشیان بۆ هەڵدەواسرا، دەبوو جیاوازى خۆمان پیشان بەین و بڵێین ئێمە ئەو داب و نەریتەى بەعس پەیڕەو ناكەین، كەچى خراپترمان كردو یەك پارچە شار رەش دەچێتەوە. یوسف باس لە چادرەكانى نێو كۆڵانەكان ئەكات كەتازە بۆتە عادەت و هەر جارێك كەتەعزآ دەبێت، كۆڵانەكان ئەگیرێت و نازانین لەكوێوە بڕۆین، بۆچوونەكانى یوسف سەبارەت بەو دیاردەیە حەقە بەهەند وەربگیرێت، بەتایبەت دەستنیشانى بابەتێكى زۆر گرنگى كردووە، كەوردبنییەكى زۆرى دەوێت، ئەگینا بەو ئاسانییە كەس سەرپێى ناتوانێت هەستى پێ بكات، خۆزگە نوسەرانمان هەمیشە ئەو بابەتانەیان بۆ بنوسینایە كەخەڵك بەئاسانى دركى پآ ناكەن وەك ئەو بابەتەى یوسف كەزۆر كارى تآ كردم و هەستم كرد ئێمەش لەو چەشنە نوسەرانەمان هەیە، كەبیر لەو شتانە دەكەنەوە كەخەڵك لێى بآ ئاگایە. بەڵام لەگەلأ ئەوەشدا نەمانى لەپڕى لافیتە رەشەكان، یان ئەگەر بەبڕیارىێكى رەسمى لاببرێت، لەوانەیە ببێتە كێشە چونكە وەك یوسف عیزەدین باسى ئەكات بۆتە ئەتەكێتى خەڵك و تەعزییە بەكامێراى ڤیدیۆ وێنە دەگیرێت، هەموو ئەمانەش بەئاسانى دەستى لێنادرێت، لاى ئێمە واى لێهاتوە ئەگەر یەكێك رێز بۆ مردووكەى دابنێت دەبێت وێنەى ڤیدیۆى بگرێت، قەبەركەى هەڵبەستێت و مەولودى بۆ بكات و زۆر شتى تر، هەموو ئەمانەش لەبەر قسەى خەڵكییە، كورد میلەتێكى خۆنمایشكەرەو حەزى بەخۆ دەرخستنە، بەمەش كەشى مردنیش ناشرین و بێمانا دەكات و هیچ دەرفەتێك بۆ رامان لەمردن ناهێلێتەوە!؟    
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.