10 ملیون که‌س له به‌ریتانیا ته‌مه‌نیان له سه‌روی 100 ساڵه‌وه‌یه !!؟؟
عبدالرحمن محمد
به پێی ئاماره‌کان ، 10 ملیون که‌س له دانیشتوانی به‌ریتانیا ته‌مه‌نیان له سه‌روی 100 ساڵه‌وه‌یه، ئه‌م
ڕێژه‌یه ده‌کاته 1 که‌س له شه‌ش که‌سدا ،بۆیه هه‌ریه‌ک له‌مانه نامه‌ی تایبه‌تی کۆشکی پاشایه‌تی ئه‌و ووڵاته‌یان پێگه‌یشت.له ئاماره‌که‌دا کۆمه‌ڵێک هۆکاری ده‌ست نیشان کردوه که یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ ئه‌م ڕێژه به‌رزه له به ساڵا چواندا، له‌وانه چاک کردنی سیسته‌می خواردن ، باری گوزه‌ران، ته‌کنولوجیای پزیشکی، ڕابه‌رایه‌تیه‌کی دروستی دابه‌ش کردنی دانیشتوان. دیاره ئه‌م کاره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی کار و ژیاندن(معاشات) (به ڕاستی چونکه کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه وه‌زاره‌تێکی تیادا نیه بۆ ژیاندنی خه‌لک ،نا‌توانیت کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه وه‌ڕگێڕیت!!)ئه‌م وه‌زاره‌ته کاری ته‌نها دۆزینه‌وه‌و دابین کردنی کاره بۆ بێێکاران ، وه یاخود دابین کردنی بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ بێکاران ،بۆیه زانستی ئامار له‌م وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌که، هه‌موو که‌سێک به ژماره‌و جۆری کاره‌که‌ی و ڕاده‌ی بژێوی ژیان و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و شوێنی نیشته‌جێبونی و هه‌مو لایه‌نه‌کانی باری که‌سایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا زانیاری ته‌واوی هه‌یه. به ڕێکه‌وت ئه‌گه‌ر که‌سێک له کۆمه‌ڵگای خۆماندا ته‌مه‌نی بگاته 100 ساڵ،ئه‌وه ده‌ڵێن که‌سێکی بێ ده‌ربه‌ست و خه‌م نه‌خۆر و خۆپه‌رست بووه، مێشکی به هیچ کێشه‌یه‌که‌وه خه‌ریک نه‌کردوه،ئه‌گه‌ر له ڕاستیه‌کی شاراوه‌ی نێو ئه‌و بۆچونه بکۆڵینه‌وه ،ده‌توانین کۆمه‌ڵێک ڕاستی بسه‌لمێنیین، له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا،نمونه‌ی به‌ریتانیا که ناونیشانی بابه‌ته‌که‌مانه،دایک و باوک کێشه‌یه‌کی دابین کردنی دارایی بۆ بژێوی و خوێندن و جێگه‌ی نیشته‌جێبونی منداڵه‌کانیان نیه ،دیاره ئه‌مه ده‌وڵه‌ت ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.که‌واته بارێکی سایکۆلۆجی ناره‌حه‌ت که زۆربه‌ی خێزانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان بۆ دابین کردنی دواڕۆژی نه‌وه‌کانیان هه‌یانه ،خانه‌واده‌یه‌کی ڕۆژئاوایی نیه‌تی.که ئه‌م باره سایکۆلۆجیه(ده‌رونی)یه یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی ته‌مه‌ن درێژی. ڕێز گرتن له ئازادیه‌کانی تاک له ده‌ربڕینی ڕاو بۆچونه‌کانیان و ڕێکخستنه‌کان و هه‌ڵبژاردنی هه‌ر عه‌قیده‌یه‌کی سیاسی که هه‌ڵی ده‌بژێرێت،تا هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی پۆشاک و خواردن و خواردنه‌وه( که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سانسۆری له سه‌ره)،ئه‌میش فاکته‌رێکی تری ته‌مه‌ن درێژیه.خۆشه‌ویستی و عه‌شقی ئازاد، که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بڤه‌یه،دیاره به ئامار خاوه‌نی هه‌زاران کاره‌ساتی دڵ ته‌زێنین ،(که‌سمان نیه که گوێی له وشه‌ی پرێمس بێت ،ده‌یان کچان و ژنانی دل پر له هیوامان نه‌یه‌نێته‌وه یاد ،که به گڕی ئاگره‌که‌ی نه‌سوتێنرابێتن)،که فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و پێشکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژه. زانست و ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی سه‌رده‌میانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێشوه‌ختی نه‌خۆشیه‌کان ،یا پشکنینی ساڵانه‌ی ته‌ندروستی بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش، که ئه‌مه له زۆرێک له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا بووه‌ته کارێکی ڕۆتین و بێبه‌رامبه‌ر،له کۆمه‌ڵگای خۆماندا،بێشه‌رمانه به‌رپرسان و خاوه‌ن ئیمکاناته‌کان ،بۆ چاره‌سه‌ری ددانه‌کانیانیش بڕوایان به سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ی خۆیان نیه‌و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتده‌که‌ن!!!، دابینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ،نه‌ک فاکته‌رێک بۆ ته‌مه‌ن درێژی ،به‌ڵکو پێویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه که هه‌مو که‌سێک له‌م جیهانه‌دا ده‌بێت بۆی دابین بکرێت. دابین کردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ،که ئه‌مه له ئه‌ستۆی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته ،نه‌وه‌کو که‌س نه‌زانێت کێ ڕفاندی و کێ کوشتی؟؟ ،له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ،تا ئێستا مرۆڤ کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک به‌ریتانیادا ،خه‌لکی کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ،که درێژه به باشتر کردنی ژیانیان بده‌ن ، له ڕێگای داوایی خه‌رجی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش ،دابین کردنی ئه‌و ژه‌مه خۆراکانه‌ی که زیاتر سودمه‌ندن،له ڕێگای هێنانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕاگرتنی نرخه‌کانیان که هه‌موو که‌سێک بتوانێت بیکڕێت. هه‌ڵگرتنی هه‌موو جۆره باجێک له سه‌ر سه‌فه‌ر کردن(ئه‌م سه‌فه‌رکردنه بۆ گۆڕینی ئاو هه‌وا بێت ،یا بۆ نیشته‌جێبون یا بۆ گه‌ڕان به دوای کاردا بێت یا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ک بێت ) ،که سه‌فه‌ر کردن له دنیای نوێ‌دا بوه‌ته پێویستیه‌کی ژیانی وه‌ک خواردن و پۆشاک ،که فاکته‌رێکی تری ته‌مه‌ن درێژیه. ڕاگرتنی پاک و خاوێنی، که بنه‌مای بنبڕکردنی کۆمه‌ڵێک جۆری میکرۆب و ڤایرۆسن،له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا ،کاتێک کارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک بۆ ته‌نها ڕۆژێک دواکه‌ون ،ده‌یان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی خۆماندا پیسی و زبڵ و خاشاک جوگرافیای ناوچه‌که‌ش ده‌گۆڕن ،چه‌نده‌ها ته‌پۆڵکه‌و گردی لێ دروست ده‌بێت!!! .
ئه‌و هه‌موو بێمافیه له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا ،له دابیین نه‌کردنی هیچ له‌و بنه‌مایانه که هۆکارن بۆ ته‌مه‌ن درێژی ،به چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه،وه‌ک مه‌رگی کتو پڕی کرد(ده‌ڵێن ئه‌وه به‌هه‌شتیه خوا خۆشی ویست ،نازانن ڕاده‌ی کۆڵسترۆڵی یا چه‌وری به‌رزبۆته‌وه ده‌ماره‌کانی خوێنی گرتووه!!).جاری وا هه‌یه که‌سێک ئه‌وه‌نده کێشه‌ی هه‌یه له دابین کردنی بژێوی ژیانی منداڵه‌کانیه‌وه تا ده‌گاته دابین کردنی جێگه‌ی نیشته‌جێبون و خه‌رجی خوێندنیان، خۆی ده‌بێته قوربانی ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه بێ ئه‌نجامه له دابین کردنی ژیانی خێزانه‌که‌ی.جه‌نگ و نائارامی له‌ولاوه بوه‌ستێت،پێشمه‌رگه‌یه‌ک له به‌ره‌کانی شه‌ڕه ، ئه‌گه‌ر پرسیاری لێ بکه‌ی ،شه‌ڕ بۆ چی و بۆ کێ ده‌که‌ی ،بڕوا بکه ئه‌گه‌ر نانه‌که‌ی به بارمته نه‌گیرابێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ،بۆ ته‌نها ساتێکیش ئاماده نیه ژیانی خۆی بکاته قوربانی.له وڵاتێکی وه‌کو عیراقدا بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه که‌س نه‌یتوانیوه بۆ گه‌شتو گوزارو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی گه‌شتی ده‌ره‌وه بکات!!؟؟ به‌ڵام ئیستا ….ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند و مشه‌خۆر دابین کراوه ،خه‌ڵکێکی زه‌حمه‌تکێش ناگاته دابین کردنی پۆشاکی منداڵه‌کانیدا ،پاره‌ی پلیت و ڤیزا له کوێ بێنێت،بۆیه کێشه‌که جینایه‌تیه ،ئه‌گه‌ر خۆمان چه‌واشه نه‌که‌ین کۆمه‌ڵگا پێویستی به ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕیشه‌یی هه‌یه ،بۆیه ده‌بێت بڵێین؛که‌س نابێت ئه‌رکی له ئه‌ستۆ گردنی خوێندن و دابین کردنی جێگه‌ی نیشته جێبون و دابین کردنی بیمه‌ی بێ‌کاری و بیمه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌ستۆ بگرێت،ئه‌وه کاری ده‌وڵه‌ته،ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکانی ده‌بێت کاریان خزمه‌تی خه‌ڵکی بێت نه‌وه‌کو کۆمه‌ڵێک دام و ده‌زگا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆمه‌ڵێک گه‌نده‌ڵ و مشه خۆر،ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی من پێناسه‌ی ته‌واویان بۆ مانای ژیان نیه،بۆیه زۆر جار خه‌ون و خه‌یاڵیان بۆ به‌هه‌شتێکی نادیار ده‌به‌ن ،خاڵیان ده‌که‌نه‌وه له ڕقێک و شۆڕشێک که لا ناخیاندا ده‌یه‌وێت سه‌رهه‌ڵدا،به سه‌دان ئایدیای مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ڕزیو،که له شێوازێکی بازرگانی زیاتر هیچی تر نیه.
8-1-2011 rahman_awarekan@hotmail.com