Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

14 بیرەوەریەكانم

Be First!
by August 3, 2008 گشتی

 بەشی جواردەم 14
         بیرەوەریەكانم   
 پارێزەر/فائق جەمیل

      لە شاری كۆیە گەڵێ كەسایەتی میڵی وپیاوی ئاینی وروناكبیروكوردپەروەر هەڵكەوتبون ، هەریەك لەمان     لە  مەیدانێ رۆڵی خۆی لە ژیانی سیاسی وروشنبیری وكۆمەڵایەتی وفەرهەنگی دەنواند .
  لە پیاوانی میڵی وخۆشەویست – عبدالله جەیدی-عبدوڵا- لە خێزانەكی پیشەسازی مام ناوەندی هەڵكەوتوبو ، هەر لەم سەردەمەی خۆم ناسی – جەیدی – گۆرهەڵكەنی شاری كۆیە بو، مرۆڤێ چوست چالاك وخێرخواز، بەمردنی هەركەسێك هەژار یا دەوڵەمەند ئاگادار كرابا بەشەو یابە رۆژ چڵەی زستان وسەرماسۆڵەی كۆیە ، قرچەی گەرمای هاوین ، خۆی وچەند كرێكارێك بە ماوەكی كەم  گۆریان ئامادەدەكرد بەبیّ وەی چاویان لە فلسێك بێت ، گەرچی دەوڵەمەندو دەسەڵاتدارانی كۆیە ساڵانە زۆربەی پێویستی یەكانی ژیانی خۆی و كرێكارەكانیان دابین دەكرد، عەبدوڵا جەیدی رێزو شوێنی لە ناو جەرگەی خەڵكانی كۆیە لە مەیدانی گۆرهەڵكەنین تێپەری ، گەڵێ كەس و خێزانی لێقەوماو بۆ چارە سەر كردنی گیروگرفت وناكۆكی وناخۆشی و لێكدابڕان خۆیان دەگەیاندە مام جەیدی ، زۆر جار وەستایانە وبەهێمنی و لێی وەشاوەیی گیروگرفتەكانی سارێژ دەكرد یا لە سنورێك رایدەگرت و پەرەی نەدەساند . وادەبو ژن ومێردی لەسەر تەلاقدان ، بوكوخەسو، كورو باوك تەنانەت دراوسێ پێكدەهینان وچارەكی بۆ كێشەكانیان دەدۆزیەوە هەمو لایەكی رازی دەكرد . ناوبژی و خێرخوازی جەیدی بە دایرەكانی حكومەت و پۆلیسخانەو قوتابخانەكانیش گەیشت ،  نمونەیەكی ساكارلەمبارەوە – ئێمەی قوتابیانی پۆڵی پێنجەم وشەشەم رۆژێ بەهار داوای سەیرانمان لە بەرێوەبەری قوتابخانەكەمان  ( مامۆستا جەلال حەوێز ) كرد ئەویش لەبەر نێزیكی تاقی كردنەوەكان لەم كات رازی نەبو بە سەیران كردن ، یەك لە قوتابیەكان خۆی دزی بۆوە بۆ لای مامە جەیدی ، هەر ئەوەندەمان زانی مام جەیدی لە ناوحەوشی قوتابخانە دەنگی دا .. – كورینە زوو كەن بە خۆ كەون ئیمرۆ سەیرانە .. ئیتر هەرئەمەندە بۆ مامۆستاكان مایەوە ئەوانیش زوبەزو بۆ سەیران خۆ ئامادەكەن ..! ئەوەندەی بزانم تا ساڵانی پەنجاكان لە سەدەی رابوردو مام جەیدی لە ژیان بو، لە سەردانەكەم بۆ شاری كۆیە هاوینی پار واتە ساڵی 2007 لە گەڵ خوشكەزام ( دلیًر )ی محەمەدئەمینی خەیات  مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەكانی ئامادەیی لە كۆیە سەردانی كوری كوری واتە نەوەی مام ( جەیدی ) م كرد لە دوكانەكەی سەر شەقامە سەرەكی یەكەی كوَیە گەڵی باسی باپیرەی كرد  لێی حاڵی بوم كە بەناوی ئەم زاتە كتێبێ نوسراوەتەوە   ، بیستم بە دەست وبازی خۆی گۆرێكی رێك وپێكی لەسەر گردێكی دەوروپشتی كۆیە بۆ خۆ ئامادە كردبو . ئەڵێم خۆزگە مام جەیدی گۆرێكی بچوكی نارێك لەسەر تەپۆلكێكی دەراوپشتی كۆیەی بۆ  ئامادە كردبام چاوم لە نێو خاكی كوردستان وێك نابا .
  دڵدار ( یونس رۆوف ) كەڵە شاعیری كوردپەروەرو پێشكەوتنخواز وئازادی پەرست خاوەنی سرودی مەرسلیزی نەتەوەی كورد {ئەی رەقیب }ی نەمر چەند جارێ لە گەڵ هاوقوتابی و برادەر – سمكۆی – برازای شاعیر لەسەر یەك خوان دانشتووم تا ئیمرۆش شێوەو رەنگی بەرگی شینی یەكەم دیوانی بە مەرەكەبی رەش بە خەتێ جوانی ورد نوسراوەكەیم لە بەر چاوە . دڵدار بە بروا ماركسی وبەهەست و دەرون و گیان كورد پەروەر . دەرچوی كۆلیژی ماف ( حقوق ) ی بەغدا لە ساڵانی چلەكان ،لاوێ شۆخ وچوست قسەزان ومەسرەف خۆش ونوكتەبازودەم بەخەنین ، برازاكانی مناڵانی أێف ( أسەف ) برای لە خۆ گەورەتر-{ سمكۆ، نەسرین ، نەرمین و پەروین } زۆر خۆش دەویست و چاوە دێری دەكردن ئەوانیش زۆرهۆگری مامە یونس بون، باوكیان زۆر بە هەندیانەوە نەبو،ماوەكی زۆربە فەرمانبەری لە پرۆژەكەی ئاوبەستەكەی( هیندیە ، یا مسیب – مسەیەب  )ی  نزیك شاری (حیلە) ی بردە سەر، هەر لەم شارەش ژنی دووەمی عەرەب بە ناو (ملیكە ) –مەلیكە مارەكرد ، ئەوەی سەرنج كێشە كە خێزانی مەلا رۆوف بۆ  بنە ماڵەیئ ( أل السجاد)-ئاڵ سجادی بەری كەركوك  – دەگەرێنەوە ، لە ماوەی چەند ساڵێ دەتوانین بڵێن كۆربۆوە ، كۆربونەوەی ئەم خێزانە خانەدان وروناكبیر نمونەكی تراژیدی دڵتەزێنە ، هێشتا مەڵا رۆوف لە ژیان بو دڵدار لە هەوڵیر ساڵی948 بە دڵ وەستان كۆچی دوایی كرد ، هەندەی نەبرد مەڵا رۆوفی باوكی، بە دوایی بە ماوەكی كورت ئاسەفی كوری ئینجا ( مجید ) – مەجید – كوری سێ یەمی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی ، پاش چەند ساڵێ سمكۆی جوانە مەرگ بەگوڵەی لابەلا  لە كاتی كوشتنی – حەوێزی مام یحیى – یەحیا –سەرۆك مستەشارەكانی كۆیە – { حەوێز پیاوێ دەوراست ناسراوی بەرەبابی مام یەحیا وچوست وروخۆش و دەست بڵاو گشت  رۆڵانی شاری كۆیەی بە ئامۆزا ناودەبرد تەنانەت خۆشی بە – حەوێز ئامۆزا – دەناسرا . گەرچی حەوێز لە كۆیە بە دەست پێشمەرگە كوژرا بەڵام وا باوبو كە دەستی هەبو لە یارمەتی دانی بزوتنەوەی كوردایەتی لە شاری كۆیەو هەولێر بە تایبەتی یارمەتی جۆراوجۆری بە گەڵێ خێزانانی پێشمەرگە و لێی قەوماو ، لە لایەكی دی كەم ئەفسەری عەسكەرو پۆلیس وپیاوانی ئیداری ناوچە چاوشۆری حەوێزی مام یحیا بە دیاری و دەست بڵاوی خۆی نە بوون-بۆیە بە سانائیشوكاری خەڵكانی كۆیە وەك پێویست لە دایرەكانی حكومەت رادەپەراند ، رۆژێ لە هەولێر بە یەك گەیشتین یەكسەر گوتی – ئامۆزا – بەسەری ئامۆزات دوێنی یە ك لۆری ئاردو ئازۆقەم  بۆ بنكەكانی پێشمەرگەی نزیك شار ناردووە لەم بروا دابووم راست دەڵێ . }هەر لەم بارەوە شایانی وتنە كە بە درێژایی شۆرش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی كورد گەڵێ كەس هەوڵیان داوە لە پاڵ حكومەتەوە یارمەتی كەم وزۆری شۆرش بدەن ، هەڵبەتە هەندێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندەكانی تایبەت بە خۆ ، هەندێ لە ترسی زەبرو دەسەڵاتی شوَرش ، هەندێ دی بە شێوەیەك لە پێناو كوردایەتی ، لەم بروایە بوم حەوێز ی مام یەحیا لەم ئاستە نەبو بكوژرێ لە كاتێ گەڵێ پیاوانی جاش زۆر دڕ و خوێنرێژی سەختی ناوبەد لە شەقامەكانی كۆیەو هەولێر دەسورانەوە ..
   با بێنەوە باسی خیًزانی مەلا رۆوف وابو بە دوای سمكۆی جوانە مەرگ بە چەند ساڵێ كەم (نەسرین ) بە نەخۆشی شەكر- كیژی گەورەی ( أسەف )- لە هەولێر كۆچی دوایی كرد هەروها ( نەرمین ) بە دوای رێچكەی خێزانەكەی كەت .
       لە دوا ساڵانی حەفتاكاندا لە دەزگای روشنبیری وبڵاوكردنەوەی كوردی كارم دەكرد نەرمین تەواوی دیوانەكەی دڵداری مامی بۆ ناردم بە ئومێدی وەی بە چاپی بگەێنم – پاش ئەمە كە ماوەیەك بو( دكتۆر مارف خەزنەدار ) لای خۆی گڵی دابۆوە – بە مەبەست چاپ كردنی . بە هەر حاڵ  لەم ساڵانەی دواوە خۆش بەختانە – نوسەرو ئەدەب دۆست – عبد الخالق علاْ  الدین – عەبدولخالق عەلادین – رەنجێ بە پرشتی داوە زۆر بە رێك وپێك ونایاب وتێروتەسەڵ لە ساڵی985 ئەم كارە پیرۆزەی  ئەنجام دا– دیوانەكەی بە ناوی ( دڵدار شاعیری شۆرشگێر ) كەوتە دەست خوێنەرانی كورد
        بێگومان لە  سەردەمی دڵدار و پاش تر  كۆیە گەڵێ شاعیری دێ لێی هەڵكەوتبون لە مان  عەونی حبیب ، ئەحمەد دڵزار ، رۆستەم حەوێزی – شیعرەكانی بەرەو ( مەنەلۆج و گاڵتەو گەپ ) دادەرشت – .عوسمان پشكۆ ، جەلال جۆبار ( لە سەردانەكەی دواییم بۆ كۆیە ساڵی 2007 لە دوكانەكەی خۆی لە ناو بازار چاووم پێكەت لێی حاڵی بووم كە   هێشتا بەردەوامە لە هۆنینەوەی شیعرە ناسكەكانی ) . هەڵبەتە شاعیری دێ هەبون شارەزایان نەبووم یا لەم ساتە لە یادم نین .
            گاهر توفیق – تایەر تۆفیق –بە هەرە گۆرانبێژانی نەك هەرلە شاری كۆیە بەلكو سەرتاپای كوردستان لە قەلەم دەدرێ ، من وای بۆ دەچم تا ئەم رۆژگارە گۆرانبێژیّ وەك تاهیر لە كوردستان هەڵنەكەوتووە لە هەمان كات تایەر مرۆڤێ كوردپەروەر وخۆشەویست لە  لای جەماوەر و خەڵكی كوردستان، جگە لە مەقام و گۆرانی وبەستە دەستی باڵا بو لە سرودە نشتمانی یەكانی كوردی ،( شیرین بەهارەی ئیبراهیم ئەحمەد ، گوڵی سەربەستی ، هێزی گەڵ هێزی خەبات و راپەرین وداری ئازادی ) وگەڵێ سرودی  ناسراوی دی  لە ناو جەرگەی رۆڵەكانی كورد چەسپیو ، دەنگ وسەدای تایەر چێژو تامێ تایبەتی خۆی هەبو ، شایانی وتنە تایەر دوو تایبەتمەندی خۆی  هەبو لە گەڵێ گۆران بێژانی كۆن ونۆی جیا بو ، یەكەمیان هەرگیز گۆرانی و گۆران بازی لە دیوەخانەكانی ئاغاو میرو دەسەڵاتداران نەكردووە  ، دووەمیان هەرگیز بەسەر یەكی َ لەم ئاغاو میرو دەرەبەگ و دەسەڵاتدارانی كۆن ونۆی هەڵنەگوتووە  ، تەنیا هونەرەكەی لە پێناو خزمەتی هونەری میللەتی كورد بووە . تایەر بە دەیان گۆرانی لە ئیستگەی بەغدای كوردی لە نێوان 1945 – 1972 تۆمارو بڵاو كردووە ، تایەر  بە دە 10 ساڵ لەمن بە تەمەن تر بو بۆیە هەر لە مندالیمەوە دەنگ و چریكەو ئاوازی ناو رەزو باخچەكانی رۆژانی بەهارو سەیران و ئاهەنگەكانی رۆژانی نەورۆزی كۆیەم لە گۆێدا دەزرینگێنەوە ، ئەوەندەی تایەر لە نزیكەوە بناسم پیاوێ زۆر قسە خۆش و گاڵتەچی و روو نەرم بو لەگەڵ حیرانبێژی ناسراوی كورد ( رسول گەردی ) و مەقام بێژ ( حیدر ) هەولێری ناسراو بە حەیدەرە كەچەلأ زۆر دۆستایەتیان خۆش بو زۆر جار  لە دەشت و سەیران و بونەكان بە یەكەوە ئاهەنگیان دەگێرا .
      ( سێوە ) بەراستی مەقام بێژێ لێوەشاوە و بەرێزو خۆشەویست ، لەگەڵێ ئاهەنگ و سەیران وبونەكان بەشداری دەكرد و خۆی دەنواند ، سێوە بەحەیرانی ( سەحەرە ) دەنگی داو و ناوی دەركرد بە رادەیەك حەیرانەكەی كەوتە سەر زاری خەڵكانی كۆیە  .مەلا أسعد(ئەسعەد)بە مەقامبێژی ئاینی ناسرابو لە بونە ئاینیەكان و ئاهەنگی تایبەتی خێزانی لە كۆیە بە دەف دەیچراند . گەڵێ جار لە گەڵ تایەر و گۆرانبێژانی دی هاوبەش بو . أحمد – ( ئەحمەد حەمە مەلا ) – دەنگ وسەدای زۆر بە جۆش بو لە بونە تایبەتی یەكانی خێزان ودوست وبرادەرانی یا لە دانشتنەكانی لەگَەلأ تایەر ئەیچراند .هەڵبەتە بەش بەحاڵی خۆم ئەمەندە شارەزای گۆرانی وگۆرانبێژومۆسیقا ژەنەكان نیم ، دەنا لەدێرە زەمانەوە شاری كۆیە كانگەی هونەروئاوازو مۆسیقاو گۆرانی بێژی تواناورەسەن بووە بە رادەیەك رێبازو تایبەتمەندی خۆی هەبووە  بۆیە تا ئەم رۆژگارە مۆركی ئەم هونەرە جوانانەی لێی بە دی دەكرێ، شایانی وتنە كە لەم ماوەی دوایی كە لە كوردستان بووم  زانیم ( وریای كوری ئەحمەدی حەمە مەلا) مامۆستاوزاناومۆسیقا ژەنی ناسراوو لێوەشاوە وا دەمێكە خەریكە بە نوسینی كۆولێنەوەیەكی فرەوان وقوڵ لە بواری گۆرانی بێژ و وموسیقا ژەن و وهونەرمەندانی كۆن ونو لە كۆیە  و ئامادەكردنی بۆ چاپكردن . .
       گاهر چلبی- (تاهیر چەلەبی) – بازرگانێ بەناوبانگی شاری كویە دەوڵەمەندو خاوەن سەروەت – لە هەمان كات  چەندین سالأ فەرمانبەر  لای قایمقامی كۆیە ، یەكەم بازرگانە لە كۆیە شێوە نوسینگەی بازرگانی تایبەت كەوتوبووە بینا دو نهۆمەكەی ناسراو بە( بینای قادری یاسین ) لە بەری خواروی بازاری گەورە  دامەزراند – { لە پایزی پار واتە لە 9/9 ساڵی 2007 لە سەردانم بۆ كۆیە لەناو بازاری گەورە لە گەڵ خوشكەزام – مامۆستا دلێر محەمەد – دەسورامەوە تا گەیشتم بەم بینایە ، دییم كاول بوە جگە لە دوكانێ بچوك  كورێ گەنج بە سەیریەوەتی ،  بۆ گفت وگۆ چەند دقەیەك لای دانشتم بەڵام بە داخەوە لەم ساتە هەواڵی مردنی _ سامی برام – گەیشت كەلە ئوسترالیا كۆچی دوایی كرد بو – یەكسەر گەرامەوە هەولێر . }- چەلەبی بۆ یەكەم جار لە كۆیە سجلی ئوستازو پسولەو دەفتری بازرگانی جۆراوجۆری كردبۆوە بۆ رێك وپێكی و راستەقینەی مامەلەكانی كرین وفرۆشتن ، خۆشی بە پیاوێ راست ورەوا ناسرابو ، لە لایەكی دی زۆربەی مامەلەكانی بازاری رانیەو پشدەرو هەولێر و كەركوكی گرتبۆوە . ئەم پیاوە لە دو ژن نێزیكەی بیست مناڵی هەبوون وەك بزانم لە مانە  یەك كیژ ، بەرادەیەك ئەمەندە زۆر بون بۆی لێك جیا نەدەكرانەوە ، دەیانگێراوە كە هەندێكیان لە باوكیان كەوتوبونە فێل وادەبو بە یانیان دوسێ جار رۆژانەیان لێ دەستاند ..!  دكتۆر ( رفیق ) – رەفیق – كوری هەرە گەورەی بو ، لە لیوای هەولێر یەكەم دكتۆری دەرچوی كۆڵیژی بزشكی بوە لە بەغدا زۆربەی لەم شارە كاری دەكرد وا بزانم هەر لەم شارەش سەری نایەوە ، بە دوای ئەم  (حمید ) – حەمید- تۆپچی بو لە ئەرتەشی عیراق لە گەڵ گەڵێ ئەفسەری كورد – لە لاپەرەكانی پێشوناووم هیناون – رۆل َ ودەورێكی ئازایانەیان  لە شەری فەلەستین ساڵی947/948 نواند .
             رۆژێ پاش نیوەرۆ – وا بزانم ساڵی 947 – ( علی عبدلله )- ؟  عەلی عەبدوڵا – ئێمەی دە پانزە قوتابی لە نهۆمی دووەمی ئەم بینایەی وا باسی لێوە دەكەین كۆكردەوە بۆ مەشق كردن لەسەر شانۆیەك لە بارەی پەرلەمانی عیراق  بۆخۆ ئامادە كردن بۆ ئاهەنگی نەورۆزو پێشكەش كردنی بۆجەماوەر  ، مام جەلال وتاری بەرەی ئۆپزیۆنی لەم ئەنجومەنە دەخوێندەوە لە لایەكی دی ئەندامانی سەر بە حكومەت هەندێ خەو بردبوینەوە هەندێ دی خۆیان دەخوراندو ئەسپێی دەكوشت ، هەڵبەتە مەبەستی سەرەكی لە شانۆیەكە  وتارەكەی مام جەلال بوبۆ راگەیاندنی دروشمە سیاسی ونەتەوەیی لە بارەی هینانەدی دیموكراسی ومافە رەواكانی گەڵی كورد وسەربەخۆی راستە قینە بۆ سەرتاپای عیراق ، لە یادمە پێشنیارم كرد كە جموجۆڵی نوێنەرەكانی بەرەی حكومەت  كەم بكرێتەوە كە ئەبوە سەبارەت بە پێكەنین بۆ زیاتر سەرنج كێشان  بۆ وتارەكەی مام جەلال .
   لە كەسایەتی یەكانی ناسراو لە كۆیە –( ملا معێوم )- مەلا مەعسوم – باوكی دكتور فۆاد – ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتمانی كوردستان – ماڵ و مزگەوتی لەماڵێ ئێمە لە گەرەكی هەواوان دور نەبو چەند جارێ لەگەڵ كەمالی براگەورەم بە خزمەتی گەیشتوین ، مەلا مەعسوم كوردپەروەرو ئەدەب دوُست ، لە هەمان كات زۆر هۆگری علم و زانیاری و خەمخۆری كێشەی نەتەوەكەی ، لە سەردانەكەی دواێیم بۆ كۆیە دیم  د . فۆاد مزگەوتەكەی باوكی بە تەواوی تازە كردۆتەوە ئەمەش هەڵبەتە شایانی شادی و دەست خۆشیە   . لە هەمان كات هەر لە دەوروبەری مزگەوتەكە گوێ بیستی سوكە گڵەیەك بوم كە ئەبوا دكتور فۆاد  لە لای خۆیەوە هەندێ خەمخۆری شاری كۆیەش بوبا ، هێشتا ئەم شارە تێكۆشەرە بنمای بزوتنەوەی شۆرش وكوردایەتی  و گەنجینەی ئەدەب وعلم و زانست – جگە لە ( زانكۆ) – هەندەی بەخۆوە نەدیتوە لە گەڵێ لایەنی ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی سەرەكی دوا كەوتووە ، بەهەر حاڵ لە لایەكی دی چاوەروان دەكرێ بە تێروتەسەڵ لە دەرفەتێ گونجاو  كتێبێ لەلایەن دكتۆر فۆاد لە بارەی باوكی  بكەویًتە دەست خوێنەران .
       ( شێخ ێدرالدین ) – شێخ سەدرەدین – و( شیخ نجم الدین ) – شێخ نەجمەدین –لە شێخانی بەرزنجیە ناسراوەكان بون لە كۆیە ، شێخ سەدرەدین لە گەرەكی بایزاغا تەكیە دار بو كورانی ( شیخ فاتح ، حمید ، عمر ، مڤهر – مەزهەر ، عبد الكریم ) و چەند كیژێ ، مەزهەر – دەرچوی كۆلێژی كشتوكال لە بەغدا و عەبدولكەریم – ناسراو بە بابە كەریم – مامۆستای سەرەتایی ، دۆستایەتی وهاموشۆم لە گەڵیان زۆربە تین بو هەردوك خەباتگێروكورد پەروەر بە گەنجی و ناوەخت كۆچی دواییان كرد . لە  لایەكی دی شیخ برهان –شێخ بورهان- كورە گەورەی شێخ نەجمەدین بە یەكەوە ساڵی              956 كۆلێژی دارالمعلمین العالیە لە بەغدا – واتە – خانەی مامۆستایانی باڵا –   تەواو كرد .   
            ——————–
 
    سدنی /ئوسترالیا 
 
     مانگی نیسان    /2008   

   alifaieq08@yahoo.com             
 
                        
 

Previous
Next

Leave a Reply