Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
8ی مارس له‌ چه‌ند پیڤێكدا وشیكردنه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێك

8ی مارس له‌ چه‌ند پیڤێكدا وشیكردنه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێك

Closed

 

 

 

 

8ی مارس – ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ئافره‌تانی شیكاگۆ – كردیان به‌ مێژوو له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ مافی خۆیان ، دابین كردنی مافی چه‌ند ئافره‌تێك  له‌و كاته‌دا  مێژوویه‌ك  بۆ ئیستا ، ئه‌وان له‌ پێناو  ئازادیی و دژی چه‌وسانه‌وه‌ و نا دادپه‌روه‌ری  په‌نایان بۆ شه‌ر برد ، شه‌رێك كه‌ به‌ گیانی ئه‌وان كۆتایی هات ، خه‌باتیان  بۆ  گۆرینی ئه‌و دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ كرد  كه‌ ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خوڵقێندراوی  زاده‌ی زاڵبوونی  ڕه‌گه‌زێك  به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیدا  جێگای نه‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵكو دۆخی یه‌كسانخوازی و دادپه‌روه‌ری له‌ نێوان  ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا بێت . 

ئه‌و رۆژه‌ نه‌ ته‌نیا ڕووداوی چه‌ند تاكێك  له‌ ڕه‌گه‌زی (مێ‌) ینه‌ بوو – مێژوویه‌كیش بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤل سالاری بوو ، هوشیاری ئه‌و   ئافره‌تانه‌ به‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ئه‌و هاسه‌نگبوونه‌  لۆژێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی و ئه‌قڵانیه‌ ، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ و بونیادی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ دیدی هیومانیزمه‌ هیچ بایه‌خێكی نابێت   كه‌ به‌خته‌وه‌ری و گونجان بۆ تاك ده‌سته‌به‌ر نه‌كات ، تاكیش چ ئافره‌ت یان پیاو به‌ر له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌  به‌ڕه‌گه‌زیان بناسێنی مرۆڤن ، ئه‌وه‌ پرۆسه‌ی به‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ كۆمه‌ڵێك  چه‌مك و مه‌غزا و ناولێنراوی كلتوری به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێ‌ ، ئه‌و ده‌كات به‌ ئافره‌ت كه‌ مل كه‌چی پیاو بێت ، هه‌رچه‌نده‌ دیدگای كلتوریش  به‌ پێی مه‌ودا و ئاستی كۆمه‌ڵگه‌كان  كراوه‌یی  و داخراوی  ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌  گۆراندایه‌ . بۆیه‌ گرنگی دان به‌ رۆحی تاكبوون له‌ زه‌رووره‌ته‌   په‌روه‌ردییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین ، له‌م رووه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری بواری په‌روه‌رده‌ بكه‌ین له‌  كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆت به‌دیار ده‌كه‌ویت كه‌ چه‌نده‌  كاره‌كته‌ره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان پێویستیان به‌ دووباره‌ راهێنان هه‌یه‌ له‌وه‌ی چۆن مامۆستایه‌ك وه‌كو كاره‌كته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی   رۆڵ ده‌بینیت ؟  ئایه‌  ئه‌و كاراكته‌ره‌ به‌ هه‌ڵسنگاندن و  ئه‌نجامدانی ئه‌زموون  و به‌ پێوه‌ر  ئه‌و وه‌زیفه‌ی وه‌رگرتووه‌ ؟   یان به‌ هه‌ره‌مكی له‌ پرۆسه‌یه‌كی كه‌ پێ‌ ده‌ڵین  دامه‌زراندن (تعین ) ئه‌و وه‌زیفه‌ی وه‌رگرتووه‌  ، بیگومان  هه‌موو ئه‌و كاركته‌رانه‌ی كه‌ له‌نێو دامه‌زراوه‌  په‌روه‌رده‌ی و ته‌ندروستی   و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ، دوور له‌ تێپه‌رین به‌ پێوه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌زیفه‌یان وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردن و و حزمه‌تگوزارییه‌كانی تر  هه‌بووه‌ ،   بۆ نموونه‌ ئه‌و كاته‌ كه‌ پۆلیسێك  له‌ حاڵه‌تێكی  كۆمه‌ڵایه‌تی   بێ‌  لایه‌ن نابێ‌   له‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی   ، شق له‌و ئافره‌ته‌ ده‌دات   و پێ‌ ده‌لێ‌  ” وس به‌  (تۆ خائنی )”  راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ كیشه‌ی ئه‌و نیه‌ كه‌  حوكمی خیانه‌ت به‌سه‌ر یه‌كێكیان بدات ،  رۆڵی ئه‌و  وه‌كو وه‌زیفه‌ ده‌بێ‌ بێ‌ لایه‌ن بێت و كاره‌كته‌رێكی  ئه‌كتیڤ بێت نه‌ك پاسیڤ ، یان كاتێك كه‌  كاره‌كته‌رێكی  په‌روه‌رده‌ی له‌نێو پرۆسه‌ی خوێندن   جیاوازی ره‌گه‌زی و ئاینی دروست ده‌كات ، ئه‌مه‌ مانای  به‌ ناته‌ندروستی پێگه‌یاندنی  تاكه‌  له‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌ ده‌بێ‌ تاكێكی  لێبورده‌  (تۆلێرانست ) و دادپه‌روه‌ر و  عه‌قڵێكی به‌رهه‌مهێن نه‌ك مشه‌خۆر  بۆ  دروست بكات  . یان ئه‌وكاته‌ی راگه‌یان دێت كێشه‌یه‌ك په‌خش ده‌كات  و ناتوانی هاوسه‌نگی حاڵه‌ته‌ رابگرێت ، ئه‌وه‌ی زولچمی لێكراوه‌ ده‌هیچنێته‌ سه‌ر شاشه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ غه‌دره‌كه‌ی كردووه‌ وجوودی نیه‌ ، و به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی  كه‌ به‌شدارن له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ست بابسالاری به‌وه‌ی له‌ كچه‌كه‌ی خۆشبێت  ، كه‌جی راستیه‌كه‌ی ئه‌وا كچه‌كه‌ی نیه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌ ئه‌وا كه‌سێكی تر تاوانباره‌ ده‌ست درێژی كردۆته‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كچه‌و و كێشه‌ی بۆ دروست كردووه‌ ،  بۆیه‌ راگه‌یاند له‌ چۆنیه‌تی په‌خشكردنی كێشه‌كان ده‌بێ‌ زۆر ووریایانه‌ مامڵه‌ بكات به‌ شیچوازی پرۆفیشناڵنی نه‌ك ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی  چه‌ند سه‌عاتێك ، 

كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ گشتی پێناسه‌ی  ئه‌و جۆره‌  كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی به‌سه‌ر سه‌پێنراوه‌ كه‌ ته‌قلیدی و داخراوه‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی  تاك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا  ده‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ بژیت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خودی تاك  خۆی ،   له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وادا تاك توانای خۆناسینی نییه‌  و نازانێت له‌ چ بوارێك ده‌توانی سه‌ربكه‌وێ‌ و ئامانجی چییه‌ و چۆن ده‌توانی داهێنان  بكات و پلانی ئاینده‌ی چۆن داده‌رێژێت ؟ ئه‌مانه‌ش بێگومان له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌رییه‌ سلبیه‌كانی بونیاد و پێكهاته‌ و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی  كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ، بۆیه‌ ئه‌ركی تاك به‌رله‌ هه‌موو شتێك  ده‌بێت له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بێت .

 تاوه‌كو نه‌بنه‌ تاكێك كه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی تووكمه‌  SOCIALIZATION ئافره‌ت و پیاویش له‌ پرۆسه‌ی به‌ كۆمه‌ڵایه‌تی  بووندا    

 

بۆ خۆیان ، ناتوانن ببن به‌ فاكته‌رێكی  ئه‌كتیڤ و پۆزه‌تیڤ  بۆ گۆران ،  پۆلینكردن بۆ تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكی مافدا ، به‌ گوێره‌ی خواست و پێداویستی ئه‌و ره‌گه‌ز ده‌گۆردرێت ، پێوانه‌كردنی هاوكێشه‌كانی مافی تاك له‌ یه‌ك  ڕیز و به‌یه‌ك چاو سه‌یركردنیان ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مرۆڤ ، بۆیه‌ فه‌راهه‌مكردنی خواست و داوا ئامانجه‌كانی تاك  له‌ كۆمه‌ڵگه‌   به‌شێكی گرنگه‌ له‌ به‌جێهێنانی مافی مرۆڤ ، چونكه‌  هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گرنگی به‌ ڕه‌گه‌زێك بدات له‌سه‌ر حیسابی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر و تواناو ده‌سه‌ڵات به‌ڕه‌گه‌زێك ببه‌خشێێ‌  ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی  نه‌خۆش و ئیفلیجه‌ ، بۆیه‌  ورژاندنی پرسی ئافره‌ت و گرنگیدان به‌ ره‌گه‌زی ئافره‌ت  له‌  نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ فه‌رامۆشكردنی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر   ، بۆنموونه‌ كاتێك كه‌ كۆمپانیاك یان  دامه‌زراوه‌یه‌كی تر بانگێشه‌ی كار ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نیا ره‌گه‌زی ئافره‌ت ببێته‌ مه‌رجێك  بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و هه‌وڵی كاره‌ ، به‌ده‌ر له‌ پێداویستیه‌كانی تر وه‌كو شاره‌زای و  لێهاتووی  … هتد ،  له‌ روانگه‌ی منه‌وه‌  ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ سوكایه‌تی كردن به‌ ئافره‌ت ،  لێره‌ (استغلال ) دروست ده‌بێ‌ ، ده‌رئه‌نجام  له‌ حاڵه‌تی وادا دۆخی ملمڵانی له‌ نێوان (مێ‌ و نێردا ) دروست ده‌بێ‌ ملمڵانیه‌ك  به‌ توندوتیژیی كۆتایی دێت  ، هه‌روه‌ها دابینكردنی  مافی ئافره‌تیش یان پێدانی ده‌سه‌ڵات من له‌وه‌دا  نابینم كه‌ ئافره‌تێك جێگای پیاوێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ته‌نیا به‌ ئمتیازاتی موچه‌ ، ئه‌وا لێره‌دا مافی داوه‌ته‌ یه‌ك ئافره‌ت نه‌ك  (كۆ)  ئه‌و حاڵه‌ته‌ پینه‌ كردنی كێشه‌كانه‌ و بگره‌ هه‌ندێ‌ جار دروستكردنی حساسیه‌ت و برینداركردنی چه‌ندانی تره‌ ، ئه‌و تێڕوانیه‌ تێڕوانینێكی نامه‌نتقیه‌ و ناعه‌قڵانیه‌ ئه‌مانه‌ بازنه‌ی كێشه‌كان و نابه‌رابه‌رییه‌كان فروانتر ده‌كات له‌ نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ ،  بۆیه‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ پێویستی به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌  بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌دان  و پێش ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ ره‌گه‌ز بێت پێویستی به‌ تواناو لێهاتووی  و شاره‌زاییه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌وا پێوه‌ری به‌كسانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ و  بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیه‌ ،  

                                        

        شونم یه‌حیا 

قوتابی دكتۆرا – له‌ سۆسیۆ –فیلۆسۆفی – زانكۆی سۆربۆن -پاریس

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.