Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

بەپێنوسى كچى گەڵا ….. هوَنراوەى: كاردینا ى سپى

Comments
by February 18, 2008 ئەدەب

 منى كچى گەڵاَى  گومان وخەیاڵ
 منى كوَترى  سەرگوێزە بانى چاوەڕوانى
 زَوانى ماچى بەفرو خوێن
 منى سینەیەك  لە شەرمى كچە پایزیەكانى خوَرنشین
 ناوێرم خوَم هەڵَدە مە باوە شى  ئەو ئێوارە ى
 ساتە پاكەكانى  كاتزَمێرى  فریودا
 كچێنى لەشەونمە بێگەردەكان  سەند
 هەڕەشەى لە پیرە مەغریبەكانى قیامەتكرد
 ناوێرم  بەڕەنگى پەڕەكانى گوڵاڵە سورە
 ئایەتەكانى عەشق لەسەر باڵاى سپێدە بنوسمەوە
 ترسى ڕوى گەڵام لێنیشتوە
 چوَن…..چوَن
 ببمە شوێن كەوتوى ڕێگەى  هەڵوەرین
 
 ڕێگەیەك  بوَنى خوێنى مانگە شەوى لێدىَ
 لە هەناسەكانیەوە دەنگى خیانەت  ئەبیسترىَ
 كەچى بەعیشوە وە سینەى پڕ نهێنییم  بوَ ڕائەخا
 بە وتەكانى شەمشەمەكوێرە  فریومەدا
 چوَن بڕوابكەم  بە وخەندانەى…
 وەك  ڕوى  هەنار نشیانمە دا
 یان بەو گوڵە زَاڵا نە ى
 گوڵبارانى ڕِوَحى گومانمى پێدەكات
 چوَن بڕوابكە م… لە كوێوە هاتوم  و ئەو بەرەو كوێوەم دەبات
 من هەڵاتوى جێگەى حەزى ماڵى دروَم
 لەزَێر دارسێوێَكدا خوَم لە نیگاكانى  هەورشاردەوە
 بەتەنیاى  هەڵهاتم
 تە نیا من و هزرى ماندوى پەپولەكان
 تە نیا من و چاوى سوربوى گێلاسەكان
 
 تە نیا من و هیواى ونى منداڵەكانى سەرجاردەبوین
 كەهەڵهاتم
 لەومەغریبانەى كە ئایندەیان لەدەستەكانم دەرئەهێنا
 لەو چاوە تینوانەى
 لێو یان ئەكروَشت بوَ زَاكاندم
 هە ڵهاتم لەباوە شى ڕەشى شەوەكانى ئەوىَ
 ئەمئێستا لە زَێرپیرە سێبەرى ویزَدانى ئەم ڕێگەدام
 بە كچى گەڵاى  دارستانەكانم ئەناسێنىَ
 لە ماڵى هەڵوزَە مەستەكان لا ئەداو
 ماسیە مەكراوییەكانى هەقیقەتم پیشان ئەدا
 لە پى دەستى  هەزار گوڵم  بوَ ڕادەخا
 گرێێى  هە زار پرسیار لە پرچە لوو لەكانم دەكات
 خوێنى شاتوە ناسكەكان
 بەسەر ڕوى گەڵمدا دەپرزَێنىَ
 
 ڕوَمانى بە فرى سورم  وەبیر دێنىَ
 بە دەم ڕێوە باسى هەڵفڕینى پاسار یەكانى حەیاى  فرمێسكم بوَ دەكات
 بەسەر قەوزەى  كەنارەكانى عیشدا ڕێ ئەبڕىًَ و
 هەر ناشزانم  بوَكوێم  ئەبات .
 
 1/3/2005
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply