تاجی ده‌رچوون … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
بابه گیان مژده
دایه گیان مژده
به یه‌كه‌م ده‌رچووم
نمرهكانیشم هه‌موویان (ده)ن (ده)
سه‌یری لێوم كه‌ن
پیایدا ده‌بارێت بارانی خه‌نده
ئه‌مڕۆ دڵخۆشم جه‌ژن وشادیمه
بۆ ئه‌م ده‌رچونه
چون به‌ری ڕه‌نج و هه‌وڵ وكۆششم
ئاشكرا‌و ڕوونه
خوایه چه‌ند خۆشه هه‌واڵی واخۆش
پێكه‌نین گیانی هێناومه‌ته جۆش
ئابه‌م ده‌رچونه گوڵی هیوای من
ده‌گه‌شێته‌وه
كۆتری سپی سروودی ئاشتیم
بۆ ده‌ڵێته‌وه
په‌پووله‌ی خۆشی له گوڵی دڵما
ده‌نیشێته‌وه
به یه‌كه‌م ده‌رچون تاجێكی به‌رزو
پیرۆز‌و جوانه
لای هاوڕێكانم ده‌یكه‌مه سه‌رم
ئازا‌و مه‌ردانه
به‌ڵێنیش ده‌ده‌م هه‌ر به‌رده‌وام بم
له كۆشش كردن
تا هه‌موو ساڵێك بیكه‌مه سه‌رم
تاجی وا مه‌زن