تیرۆرله‌به‌رده‌م ئیشكالییه‌تی پێناسه‌كردندا..
دیارده‌ی تیرۆر كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه,هه‌روه‌ك چۆن پێناسه‌كردنیشی بۆته گرفت و كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و یاسایی نێو ده‌وڵه‌تی. پێناسه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌نده‌ی چۆته چوار چێوه‌ی ماددی و به‌رژه‌وه‌ندی ئامێزه‌وه نیو ئه‌وه‌نده فۆرمێكی ئه‌خلاقی و یاسایی له خۆنه‌گرتووه. هه‌ر حكومه‌تێك و ده‌وڵه‌تێك, هه‌ر حزب و گروپێك, هه‌ر ده‌زگاو رێكخراوێك به پێی تێڕوانینی خۆی ئه‌م چه‌مكه ده‌ناسێنی و ده‌یخاته قاڵبی پێناسه‌كردنه‌وه. واته تێڕوانینێكی عادیلانه و بێلایه‌نانه نییه له‌به‌رده‌م هێزی ئه‌قڵ و هزری مرۆڤایه‌تیدا بتوانێ ئه‌م تێزه له ناساندن و شوناسیدا یه‌كلایی بكاته‌وه, كه ئه‌م هێزی ئه‌قڵ و فیكره سست و ته‌مه‌ڵ بوو بۆجیاكردنه‌وه‌ی لۆژیكانه و راسته‌قینانه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تاوانی تیرۆر ده‌درێته پاڵیان به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت, كه‌ووتن خاڵی بوو له‌جیاكردنه‌وه‌و ساخكردنه‌وه‌و ئیرهاب له نائیرهاب ,ئیدی په‌لامارده‌ر و به‌رگریكه‌ر تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن و به‌زه‌حمه‌ت ده‌ناسرێنه‌وه. له‌بارو دۆخ و ره‌وشتی له‌مجۆره‌دا ده‌شێ زاڵم و زوڵم لێكراو به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا بكرێن, ده‌شێ ئه‌وه‌ی غه‌درده‌كات وه‌ك غه‌درلێكراو خۆی نمایش بكات, له‌كه‌شی له‌م چه‌شنه‌دا ئه‌وه‌ی دانیشتن و گفتوگۆ قبوڵ ده‌كات له‌وانه‌یه به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌متر قبوڵ بكرێت, ئه‌وه‌ی دیالۆك ره‌تده‌كاته‌وه ده‌شێ بایه‌خی زیاتری پێبدرێ, كه ره‌وتی به‌شه‌رییه‌ت له‌به‌رده‌م ئیشكالیه‌تی ئه‌م پێناسه‌كردنه‌دا بێت, ئاینده‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك به سوودی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان زامن نابێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆكه له‌جیهاندا رێكه‌وتنێكی پێش وه‌ختی ده‌سته جه‌معی نییه له‌مه‌ڕ دیاریكردنی خه‌سڵه‌ته‌كانی تیرۆر و پێناسه‌كردنی, بۆیه ده‌بینین جیهان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ئه‌خلاقی و یاسایدایه, پێوه‌رێكی روون و ئاشكرا له ئارادا نییه ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رده‌م ره‌وتی مرۆڤایه‌تی ساغ و ته‌ندروست بكات, پێوه‌رێكی راسته‌قینه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی نییه, بزاڤه رزگاریخوازه‌كانی جیهان له‌بزووتنه‌وه تیرۆریسته‌كان جیابكاته‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌ی له خانه‌وپێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی دایانبنێ. وه‌كو چۆن ئه‌ركی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه له ئه‌ستۆی چالاكییه هزرییه‌كانی ره‌وتی مرۆڤایه‌تییه,ئاوهاش به‌شێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆی چالاكییه فكری و جموجۆڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی دونیایه له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا هه‌ین. وه‌ك چۆن به‌رزراگرتنی ئه‌خلاقی به‌شه‌ریه‌ت و پارێزگاری كردن له مافی گشتی و یه‌كسانی له ئه‌ستۆی كه‌سه به ئه‌خلاقه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاو كلتووره جیاوازه‌كانه, ئاوهاش به‌رزراگرتنی ئه‌و ئه‌خلاقه‌و پاراستنی مافی گشتی له ئه‌ستۆی ئه‌و بزاڤه ئازادیخوازانه‌یه, ئه‌و بزووتنه‌وانه له‌سه‌ریانه زۆر به‌حه‌زه‌روو وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێزی ئیرهابدا بكه‌ن. ده‌ستپێوه‌گرتنی به‌ها جوانه‌كان, ئه‌وانه‌ی ژیانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی شۆخ ده‌كه‌ن, ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی ئه‌و بزووتنه‌وه راسته‌قینانه له زه‌ڵكاوی چه‌مكی ئیرهاب دوورده‌خاته‌وه, هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌رم ونیان و قبوڵكردنی دانیشتن و دیالۆك له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌دا له‌ئه‌گه‌ری ناوزه‌دكردن به‌تیرۆر ئه‌و بزاڤانه ده‌پارێزێ به‌بێ ته‌سلیمكردنی ئیراده به به‌رانبه‌ر.
كه‌واته دیسپلین نه‌كردن و دیاری نه‌كردنی پرنسیپه بنچینه‌یه‌كانی ئه‌دگار و خه‌سڵه‌ته‌كانی تیرۆر دونیا‌و كۆمه‌لگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و ئاقارێكی خه‌ته‌رناك و بێ سه‌رو به‌ره‌یی ده‌بات تاراده‌ی تاوانباركردنی به‌رانبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادیار‌و ناروون و بێ بناغه‌و ئه‌نارشیزمی. ئه‌و ره‌وشه لێڵه له ناساندندا مافێكی نایاسایی و نا ئه‌خلاقی له ئاینده‌دا ده‌به‌خشێته ئه‌و هێزه تیرۆرستانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕۆژدا ببنه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و هێزی زیاتر و خاوه‌ن قه‌واره له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا هێزه‌كانی به‌رانبه‌ر خۆیان به‌میزاج و به ئاره‌زوو به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌كی ئه‌خلاقی ده‌خه‌نه‌لیستی تیرۆرسته‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه له جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رقه‌راره خاڵی نییه له‌م پاشا گه‌ردانییه‌ی پێناسه‌كردنه, ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا رووده‌دات به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م شێواندنه‌ی به‌ركه‌وتووه. شێواندن له پێناسه‌كردن و كه‌موكوڕی له ناساندندا به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆكه له‌كوردستاندا ده‌گوزه‌رێ ده‌بێته مانشێتی ئه‌م ووتاره. ده‌بێته سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م ناحاڵیبوون و خۆ دزینه‌وه‌یه له ئه‌ركه راسته‌قینه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و وه‌زیفه‌ی كلتووره جیاوازه‌كانی تری دونیا و ده‌زگا و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی,به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر شانی كورد خۆیه‌وه‌یه‌تی, خه‌ون و ئه‌جندای بزاڤه رزگاریخوازه‌كان فراوانتركردنی رووبه‌ره‌كانی ده‌ربڕین و ئازادییه‌كانه. مه‌به‌ست و ئامانجی تیرۆرستان گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای ئازادییه‌كانه به ترس و تۆقاندن و بێده‌نگی و توندوتیژی زیاتر و دووركه‌وتنه‌وه له زمانی هێمنانه‌ی له یه‌كتر گه‌یشتن, واته له‌پشت هه‌موو بزاڤێكی ڕزگاریخوازانه ویستی ژیان دۆستی و ئازادی دۆستی هه‌یه.
به‌درێژای مێژووی رزگاریخوازی كوردستان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خشه‌یه بووبێت, ئه‌مه خه‌سڵه‌تی بزووتنه‌وه‌كانی بووه. هیچ كاتێك شوێنی گه‌شتوگوزارو گربوونه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیل و شوێنه گشتییه‌كانی نه‌كردۆته ئامانج, وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستاكه له گه‌ڵیك شوێنی جیهاندا ئه‌مجۆره كارانه ئه‌نجامده‌درێ. بۆ ئه‌وه‌ی روونتر بدوێین ده‌كرێ له‌و ته‌نگژه‌و گرژی و له‌شكركێشییه بدوێین كه ئێستاكه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئێرانه‌وه سنووری كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێ‌َ, ئه‌ودوو وڵاته‌َبه ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و سه‌دان تانك و زرێپۆشیان هێناوه‌ته سه‌ر سنووری ئێراق و كوردستان ,به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و ئاماده‌كردنی ده‌یان فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی. ئه‌مانه هه‌مووی به‌رامبه‌ر سێ هه‌زار و پێنج سه‌د گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك له میدیاكانه‌وه ئاماژه به‌و ژماره‌یه كراوه. ئه‌م له‌شكركێشییه له كاتێكدا ده‌كرێ كه نه یاسایی نێو ده‌وڵه‌تی رێگه به‌و له‌شكركێشییه ده‌دات و نه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی رازییه‌و نه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ پێی ئاسووده‌ن, چونكه هیچ لایه‌نێك ناتوانێ گیانی هه‌زاران منداڵ و ئافره‌ت بپارێزێ ئه‌گه‌ر جه‌نگ بێته سه‌یدی هه‌ڵوێسته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان شوێنی چاره‌سه‌ركردنه‌كانی دیكه بگرێته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكوئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه بدرێ پ.ك.ك له‌لیستی تیرۆرستی ببوێردرێ كه‌چی داوای چه‌ك دانانی لێده‌كرێ,كه
ئه‌مه‌ش له‌راستیدا هیچ متمانه‌و نیازپاكییه‌ك له‌لای پارتی كرێكاران و
خه‌ڵكی كوردستانی باكوور دروست ناكا بۆئه‌وه‌ی شانبده‌نه به‌رخه‌باتی
سیاسی ومه‌ده‌نییانه,هه‌ر بۆیه‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ده‌زگاو رێكخراوه
مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی رێكخراوه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ وكۆششه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئاشتی ودیالۆك بهێنرێته ئاراوه,ئه‌مه‌ش له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات
كه‌یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه بێت كهPKK له‌لیستی تیرۆر بهێنرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
لیسته,بۆئه‌م مه‌به‌سته‌رۆڵی باشوور رۆلێكی كاریگه‌روو گرنگه,ئه‌م ئامانجه
له‌رێگای كاروو چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی و گردبوونی تێكرای خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجام وبه‌رهه‌می ده‌بێت,چونكه‌ئه‌م كێشه‌و پێكدانانه‌ی ئه‌مرۆكه له‌ئارادایه‌و سنووره‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه په‌یوه‌ندی به
ئاینده‌ی هه‌مووانه‌وه هه‌یه,هه‌ربۆیه‌ده‌بێ هه‌مووان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی
ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌دا بببین كه‌به‌رۆكی هه‌مووانی گرتووه,چونكه ئه‌م به‌هاره‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه كوردیش ده‌بێت هه‌وڵ بدات ئه‌ویش باخچه‌ی خۆی تیادا دابمه‌زرێنێ.
بورهان ئه‌حمه‌د