حسێن میسری …. قوبادی جه‌لیزاده
حسَین میسری
قوبادی جه‌لیزاده
هێشتا زووه مردن..
له‌گه‌ڕه‌كی شانۆدا ، چه‌ند ماڵێك ماوه ، سه‌ردانیان بكه‌م
له‌سه‌ر حه‌سیرێكی شڕی ده‌رهێناندا رابكشێم .له‌باخچه‌ی درامادا ، چه‌ند شلكه نه‌مامێك ماون بیان نێژم
به عاره‌ق و خوێن تێراویان بكه‌م .په‌له مه‌كه مردن ..
(( مام جه‌بار)) وو هاورێكانی ، سه‌رقاڵی شۆڕ كردنه‌وه‌ی زریزهن ،
به گه‌ردنی ده‌فدا .
ده‌بێ جارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ حاجییه كڵۆڵهكاندا ،
بچینه‌وه عه‌رعه‌ر .
گه‌ره‌كمه له مزگه‌وتی قازی موحه‌مه‌دا ، له‌گه‌ڵ عومه‌ری خاوهروو مه‌وله‌ویدا،
نوێژێكی دیكه دابهستم .
گه‌ره‌كمه ئه‌م ره‌مه‌زانه له گه‌ڵ (( ره‌زا )) دا ، له‌سه‌ر سفره‌ی هه‌موو مالێكدا
به‌یێكه‌وه فتار بكه‌ینه‌وه .هێقهم به‌رده مردن ..
ده‌مه‌وێ له ناندینی (( گوڵه هیرۆ )) یه‌كدا ،
نوردییه نانێكی تر بۆ برسیه‌كانی كه‌ركوك ره‌وانه بكه‌م .
بچمه‌وه ره‌حیماوه ، له‌تاریكترین دیده‌دا ، مۆمێك له نور دابگیرسێنم
به بابه‌گوڕگوڕ بڵێم ، من و تۆ مهشخهلانێكی ئه‌زه‌لین ئه‌به‌دین
ده‌مه‌وێ تیشێرتێكی ره‌نگاو ره‌نگی تریش ، بده‌مه به‌ر شنه‌بای
ئێوارانی سلێمانی .
له‌نێوان سۆته جگه‌ره‌ی شاشه‌و
قاپه شه‌رابی شانۆدا ، كاوبۆیه‌كی تر بدڕێنمهوه .
رووبارێكی دیكه‌ی مه‌ستی ههڵقولێنم .
دێراوێكی دیكه‌ی تووتن بكێشم .لێم گه‌ڕێ با ئه‌وه‌نده زوو ،
مێزی شه‌وانه‌ی كهكووكییهكان جێنههێلم
كه هێشتا رووباری هونه‌ر به‌به‌ر ده‌میدا هاژه ده‌كات .
واز بێنه با (( موكری )) ، ته‌واوی په‌رداخه‌كان ، لێوان لێوكات
له شه‌رابی میتۆلۆژیا .
با نه‌هێڵم (( جیهاد )) چناره ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی (( ژاڵه )) ،
بای غه‌در به‌لایدا بخات !
په‌له مه‌كه با تێر له (( عه‌لی كه‌ریم )) بڕوانم ،
ده‌ڵێ ی پیره مهگروونه ده‌ست به‌سه‌ری ده‌شته‌كانی هونه‌ر داده‌هێنێ .
با عومرێكی دیكه‌ش (( عه‌باس و حه‌مه ره‌ئووف )) بمبه‌نه به‌ر بارانی میلۆدی و
شه‌ڵاڵی چریكهم بكه‌ن .
با زه‌مه‌نێكی دیكه‌ش ، تریقه‌ی (( شۆڕش )) ، وه‌ك رووباری هه‌نگوین ،
بڕژێته قوولایی رۆحمانه‌وه .
به‌ته‌ماین به باڵی قسه خۆشه‌كانی (( برزۆ ))
له‌لێواری خه‌ره‌نده ترسناكه‌كانی رواندزدا ، بنیشینه‌وه .
په‌له مه‌كه …
له‌ناو سینگی پڕ له كهفو كوڵی (( خاره قوبادا )) ،
چه‌ند ده‌قێكی شێتانه ماون ، بیانخوێنمه‌وه .هێشتا زووه مردن ..
(( چیمه‌ن )) هه‌موو ره‌نگه‌كانی خۆش ده‌وێ ،
ئیدی بۆ تابلۆكانی ده‌كه‌یت ، به ژنی ره‌شپۆش ؟!
(( یارۆ )) تازه ده‌ستی شكاوه ، ئیدی بۆ
دڵه خنجیلهكهشی ده‌شكێنیت !په‌له مه‌كه …
یارۆ بۆی ساغ نه‌بۆته‌وه ،
باوه‌ش به شانۆدا بكات ،
یا به كلكی فڵچه ، له‌ده‌رگای ژووری ره‌نگ بدات .مردن گوتی :
(( ده‌ست له باوكت به‌رده یارۆ،
فڵچه چاو به فرمێسكه‌كانی چیمه‌ن ههڵگرهوهو
به‌په‌نجه پڕ له ئازاره‌كانت
دوا پۆرترێتی
حسێن میسری پێ بكێشه ))
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ_ یارۆ : كوڕه تاقانه‌كه‌ی میسری
– چیمه‌ن : هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، هاوسه‌ری میسری