
خه‌نده‌ی ئاوات … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
0
Be First!
ئه‌گه‌ر باڵدارێك ده‌بووم
بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌چووم
هه‌رچی باخ و كانی یه
هه‌ر شوێنێك پڕ جوانی یه
به هه‌موویدا ده‌گه‌رام
كوێ خۆش بوو تیا ده‌وه‌ستام
گۆرانی خۆش فێر ده‌بووم
له گه‌ڕانیش تێر ده‌بووم
له دوایی دا بێ وه‌ستان
دهچـــــــــووم بۆ لای خۆری جـــــــــــــــــوان
هــــهتـــاكــــــــــــــــو لــه تیشــــكی خـــــــۆی
بدات به‌وه‌ی وێڵه بۆی
تا تاریكایی سامناك
بكات به ڕۆژی ڕوناك
ئه‌وسا من ده‌هاتمه‌وه
به خه‌نده‌ی ئاواتمهوه
31/7/1988