دایكم له حه‌ج گه‌ڕایه‌وه … ئه‌ژین عبدالخالق
له نێو ئیماندا, خه‌و ئه‌یباته‌وه
دایكم ڕوه‌و بیابانی عه‌ره‌بی ده‌وه‌ستێت, و نوێژدهكا
دایكم خودا دهپهرستێو بوو به حاجی
منیش پیاو دهپهرستمو هه‌میشه ئاشقم
دایكم, ڕوه‌و قیبله ده‌وه‌ستێت
منیش ڕوه‌و ئۆسلۆ
قیبله‌كه‌ی دایكم, له نێوان خۆرههڵاتو خۆرئاوابوونه
قیبله‌ی من, هه‌میشه له خۆرئاوابوونه
منودایكم, پڕین له ئیمان
منودایكم, پڕین له ئه‌شق
هه‌ردووكمان بۆ پیاو
خوداكه‌ی دایكم, ئه‌ڵێ خودای كهونوكائیناتم
خوداكه‌ی من, ته‌نیا هی منه
خوداكه‌ی من وێنه‌ی داروبهروبهرد ده‌گرێت
خوداكه‌ی دایكم, كه‌س بۆی نیه وێنای بكات
من نامه بۆ خوداكه‌م ده‌نێرم, من سه‌فه‌ر به خوداكه‌م ده‌كه‌م
دایكم, له خوداكه‌ی ده‌ترسێت
خوداكه‌ی دایكم, باسی ئاگرو سووتان ده‌كا
خوداكه‌ی من, پڕه له میهره‌بانی
دایكم, لێی ئه‌ترسێ
من شعری بۆ ده‌نووسم
من شعری بۆ ده‌نووسم
دایكم نوێژی بۆ ده‌كا
خودای من به‌رز لێم ده‌ڕوانێت
هی دایكم, پڕی ده‌كا له كڕنوش
دایكم, سه‌فه‌ری كرد به جه‌نتایه‌ك جلی سپی درێژه‌وه
من سه‌فه‌ر ده‌كه‌م به جه‌نتایه‌ك جلی ڕووته‌وه
دایكم, به‌ره‌و بیابانی عه‌ره‌بی
من به‌ره‌و گولستانی به‌فری سپی
دایكم بوو به حاجی
من بووم به عاشق
دایكم, به جه‌نتایه‌ك دیاری گه‌ڕایه‌وه
خه‌نه‌یه‌كی سوور بۆ سروه‌ی به‌یان
ملوانكه‌یه‌كی مرواری بۆ تاڤگه‌ی ئه‌وین
ته‌سبیحێك, بۆ برا كهمانچهژهنهكهم!
دیاری بۆ هه‌موو منداڵان
شیرینی بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌ك
دوعا بۆ دهردارانو, وجاخ كوێران
ئه‌ڵێم دایكه؟
ئه‌ڵێ بێده‌نگ به تۆ
ئه‌خر دایكه, هیچ نا قۆزاخهیهك له مه‌رجان
هه‌ر نا, هه‌ندێ له بۆنی په‌نجه‌كانت
هه‌ر نا, تۆزی له باوه‌شت
ئه‌ڵێ ڕۆڵه تۆ…… ئاخ له داخی تۆ
منوحاجیهكانی هه‌موو دونیا
شه‌وێ شه‌یتانمان بۆ ره‌جم كردی
به‌یانی شه‌یتان, گوڵبارانی كردین
چووم دوعات بۆ بكه‌م, دوعا ناوی تۆی تیا نه‌بوو
چوومه سه‌ر پیاو چاكان بۆت, پیاو چاك ببون به دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی ئه‌حلام مه‌نسور
تۆ رۆڵه تۆ
تۆ له‌سه‌ر پهتكوسینگی خۆت دانانیشی
تۆ رۆڵه تۆ
ئێمه له ترسی ئه‌و ئاگره, ژیاین بۆ مردن
تۆ له‌سه‌ر دنیا یاری به ئاگر ده‌كه‌ی
ئاخ ڕۆڵه…
له‌به‌ر چاومه,,, وه‌ك دوعا له لالشه‌وه به‌ره‌و ئۆسلۆ به‌ردباران ده‌كرێی
ڕۆڵه… تا زوه
تا كار له كار نه‌ترازاوه
چاڵیَِ له گۆرستانی ئۆپساله ههڵكهنهو, خۆت ده‌خاله‌تی ده‌ستی فاتیمه بده.
با فاتتیمه تا ئه‌به‌د له سكه‌نده‌نافیا بتخهوێنی
شه‌وی 13ی مانگی مای2013
له ئۆپساله وه به‌ره‌و خه‌یاڵێكی خۆشی ئۆسلۆ, شه‌وی گه‌ڕانه‌وه‌ی دایكم