Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

دلێر نامۆ و هونه‌ر ی چاره‌که ‌سه‌ده‌یه‌کی شاراوه‌یی بۆ فڕینی به ناو ‌ئاسمانی هونه‌ردا

Be First!
by January 12, 2008 گشتی

         
چاوپێکه‌وتن و ئاماده‌کردنی  حه‌مه‌شوان شه‌ریف….. 

– دلێر نامۆ ده‌ڵێ <<<
هونه‌ر تێڕوانیی جۆراوجۆری بۆ له‌ یه‌کدراوه‌ته‌وه ،هه‌ر مرۆڤه‌و له‌ ئاستی ڕۆشنفکری خۆیه‌وه‌ شیکاری بۆ وێژه‌و هونه‌ر به‌ بازنه‌یه‌کی سنوردار هێڵڕژکردووه‌ ،بۆیه‌ منیش وابه‌باش ده‌زانم له‌ ناخی خۆمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ئاوێته‌بم و چه‌ند په‌یڤێک بۆ ئه‌مچه‌ند ساڵه‌یی شۆڕشی هو‌نه‌ریم ده‌رببڕم ،
هونه‌ر دارستانێکی پڕ له‌ ڕه‌شه‌بایه‌ ،هه‌ندێ جار هونه‌ر زریانی توڕه‌بوون ده‌یگرێته‌وه‌ ته‌نیا ئه‌و میوه‌ جوانانه‌ به‌دره‌خته‌وه‌ ده‌‌هێڵێته‌وه‌ که‌ شایسته‌ی تامکردنن ،به‌ پێچه‌وانه‌ی سروشت و دره‌ختی ئاسییه‌وه‌ن ، به‌رهه‌مه‌ کاڵ و نه‌گه‌ییوه‌کان بۆ زه‌وی به‌رده‌ده‌نه‌وه‌ و  گه‌یو و  تامشیرینه‌کانیش به‌ دره‌خته‌کانه‌وه‌ هه‌ر ده‌له‌رێنه‌وه‌ بۆ ڕوانینن  ،بۆنمونه‌ش  به‌ساناتر بڵێم زۆرن ئه‌وانه‌ی بۆ هونه‌ر کاریان کردووه‌و له‌م ڕێگه‌دا تێیان کۆشاوه‌ به‌ڵام ناویان  له‌ په‌نجه‌کان تێناپه‌ڕن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌یان بۆ قۆناغه‌کانی سستمێکی ئه‌کادیمی بۆیه‌ وێژه‌ و  موسیک و گۆرانی هه‌رله‌به‌رده‌وام بووندایه‌ ، هیوادارم په‌یڤی منیش گه‌شتبێت  ……

-ئا – به‌رله‌وه‌ی بپرسم له‌ دلێر له‌باره‌ی موسیک و گۆرانیه‌وه‌ ،ناوه‌ڕۆکێم پێویسته‌ تا بدوێنم ،هونه‌ری شێوه‌کاریت نه‌بوایه ؟.‌ هێڵه‌کانی موسیکت هه‌ر به‌م شێوه‌ خۆشده‌ویست ،؟.
دلێر نامۆ – ده‌توانم به‌ڕاستگۆیوه‌ بڵێم به‌ڵێ ،من ته‌مه‌نم 9ساڵان بوو له‌گه‌ڵ هونه‌ردا وه‌ک چاو و شه‌کر تێکه‌ڵاوبووم ،له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌ستم ده‌کرد ده‌مه‌وێ مێردمنداڵانه‌ ڕه‌فتاربکه‌م ،ئازاد برا گه‌وره م ‌بوو تۆمارگایی هه‌بوو له‌ که‌رکووک بۆیه‌ هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ به‌ ئاشنایی یه‌شار- که‌ریم غه‌مزه‌یی و عومه‌ر غه‌مزه‌یی-ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ –بله‌ی سه‌عه‌ که‌ڕ –حه‌مه‌جه‌زا –هابه‌-مشکۆ و  چه‌ند هونه‌ر مه‌ندێکی تر ،له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌و کتێبخانه‌یی زاواکه‌مان کارم ‌ده‌کرد  که‌کاکه‌ سه‌لاح هه‌یبوو ، به‌ناوی کتێبخانه‌ی  گه‌ل (شه‌عب) ئاشنای کاکه‌ی فه‌لاح و ڕه‌مه‌زان زامدار –شاکر فه‌تاح  – هه‌روه‌ها به‌رێزان دڵپاک و هاشم جه‌باری که‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌له‌فزوێنی که‌رکوکیان به‌ڕێوه‌ده‌برد ، به‌دیداریان گه‌یشتووم و نزیک ئاشانایان بووم   .له‌ به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری و هونه‌ری موسیک و هونه‌ری قژبڕین بۆمن هزرتیایدا به‌کار ده‌هێنرێت له‌گه‌ڵیان تێکه‌ڵاوبوم و خۆشم ویستن .
-ئا-  له‌ژێر باڵی چ ستاتیکێکدا گه‌شه‌ت به‌خۆتدا و کامه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌کان به‌میلی و نوێخوازه‌‌کانه‌وه ده‌رهاوێشته‌ی دلێر نامۆ بوون ،تا ئه‌م ئاکامه‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ ناو هونه‌رمه‌نداندا ناسرا بێت  .؟
‌دلێر نامۆ-

شتێک بۆ مێژووی هونه‌ری خۆم هه‌ر ده‌بێ بیگێڕمه‌وه‌ ،من له‌ ڕێگه‌ی سۆزانی هاوسه‌رمه‌وه‌ جارێکی تر له‌ گه‌ڵ هونه‌ردا ئاشبوومه‌ته‌وه‌ و له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌م هونه‌ره‌‌دا ده‌رکه‌وتمه‌وه ،به‌داخه‌وه‌ هه‌تا نه‌بی به‌گۆرانی بێژ ئاسته‌مه‌ به‌خه‌ڵک بناسرێیت ،بۆئه‌وه‌شیان به‌ڵگه‌م زۆر‌ن به‌ڵام که‌می ده‌ڵێم – نموونه‌شم ،
‌ زۆربه‌ی مۆسیک ژه‌نه‌کان و   شێوه‌کار‌ و شاعیر   په‌ناده‌به‌نه‌ به‌رگۆرانی چڕین تاوه‌کو هونه‌ره‌که‌یان بناسێنن  به‌ڵام ئه‌مه‌یان تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌که‌وێته‌ خانه‌کانی پێشکه‌وتن  بۆ هونه‌ری ناساندنیان به‌خه‌ڵکی  له‌هه‌مان کاتدا دوهاوكێشه‌ی پێچه‌وانه‌ن .، ‌ هه‌ر له‌ناو هه‌گبه‌ی کاره‌کانی دونیای هونه‌ریشمدا
شتێکیترم هه‌یه‌ ده‌مه‌وێ بیڵێم  له‌ڕێگه‌ی  ماۆستا شه‌وکه‌ت ڕه‌شیده‌وه‌ بۆ لای مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی نێردرام، خوالێخۆش بوو شه‌وکه‌ت ڕه‌شید ده‌یزانی من ئاره‌زویه‌کی هێجگار خۆشه‌ویستیانه‌م له‌گه‌ڵ موسیکدا هه‌یه‌،بۆیه‌ زۆرجار هانده‌رم ده‌بوو  گۆرانیه‌کمان تۆمارکرد له‌ ساڵی 1979دا بۆ ته‌له‌فزوێنی که‌رکوک  که‌ناوگۆرانیه‌که‌ زوڵێخا * -زوڵێخا فه‌رمووت دێم و نه‌هاتی) تاڕاده‌یه‌ک گۆرانیه‌کی دیار ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو ، که‌ له‌لایه‌ن مامۆستا شه‌وکه‌ته‌وه‌ ئاماده‌کرابوو  و وتنی –کاکه‌براهیم بوو که‌ ناسراوبوو به‌ *بله‌کوێر -کاری موسیکیش  ئۆکۆردیۆن من بوم و کاکه‌ محمه‌د ئیقاع و هه‌وه‌ها قاسم باڵه‌بان و مامۆستا شه‌وکه‌تیش به‌ کلارنێت  ،.هه‌رله‌ هه‌مانکاتدا بانگێشکرابووم وه‌ک موسیک ژه‌نێک که‌ موسیک بۆ هونه‌رمه‌ند ته‌نیا عه‌ره‌ب بژه‌نم له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، ئه‌مه‌شیان ده‌بێ بڵێم له‌گه‌ڵ 
کاکه‌ جه‌لالی سۆده‌چی دا که‌ دوکانی ئامێره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی موسیکی هه‌بوو ،به‌ڕاستی ئه‌ویش کاریگه‌ری خۆی به‌سه‌رمه‌وه‌ به‌جێهڵا پێکه‌وه‌ چه‌ندین ئاهه‌نگمان سازداوه‌ ،من تا فێری لێدانی ئامێری ئوکۆردیۆن بووم 50-60دانه‌م شکاندووه‌ ، من له‌ڕێگه‌ی خۆمه‌وه‌ توانیم ئاوازه‌ناسکه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ بژه‌نم ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی گوێچکه‌کانمه‌وه‌ ده‌متوانی ئاوازه‌کان و نۆته‌کان له‌به‌ر بکه‌م ،بڕواتان بێت شه‌وی وابووه‌ ئه‌و باوکه‌ هه‌ژاره‌م تابه‌یانی ئازارداوه‌ به‌ده‌نگی جیقه‌ جیقو فیقه‌ فیقی نه‌شاره‌زایم ،خوانه‌کات باوکم یان ئه‌ندامێکی ئه‌وماڵه‌مان ڕسته‌یه‌کی زبرم بۆ فڕێده‌ن ئه‌وان  کارو پاڵ پشتم بوون ، به‌کورتی و به‌کوردی گه‌یشتمه‌ سلێمانی و چاوم به‌مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی که‌وت له‌ ساڵی 1980دا  و داوام لێکرد که‌بتوانێت هاوکاریم بکات و ڕێگه‌یه‌کی هو‌نه‌ری ڕاستم نیشانبدات  به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌نگ داواکاریه‌که‌مه‌وه‌ نه‌هات و هه‌ڵوێستی سست بوو ‌ بۆیه‌ تا گه‌ڕاومه‌ته‌ووه‌ بۆ که‌رکوک چاوم فرمێسکه‌کانی قه‌تیسماوبوو  .!.
-ئا- کاتێ دلێر نامۆ به‌قۆناغه‌کانی هه‌رزه‌یدا تێپه‌ڕبوو ، سه‌رده‌مانێك بوو به‌هاوڕی تفه‌نگ بۆ به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی ، ئایا چۆن تفه‌نگ و ئوکۆردوین و فلچه‌ی ده‌ستی له‌شان و هه‌گبه‌ی شاخدا  جێی ده‌کردنه‌‌وه‌ ؟.
دلێر نامۆ –
بۆچونی تفه‌نگ هه‌ڵگردن ئه‌گه‌ر زۆردارو زوڵملێکراوم نه‌بینیایه‌ هه‌رگیز بیرم لێنه‌ده‌کرده‌وه‌ ، به‌ڵام بۆمن بوو به‌ قوتابخانه‌یه‌کی ترو زیاتر گه‌شه‌م به‌کاره‌ هونه‌ریه‌کان ده‌دا بۆ نمونه‌ <له‌دیواره‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان -تۆمارو  –جولحان و –بیبانی ‌ وێنه‌کانی مامۆستا ئارام و  شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری و  مامه‌ ڕێشه‌ و شه‌هیده‌سه‌به‌رزه‌کانی ترم دروست ده‌کرد ،هه‌روه‌ها  له‌گۆپته‌په‌  له‌ تیپی مۆسیقای چه‌وساوه‌کاندا کارم ده‌کرد به‌رێزه‌کان وه‌ک لالۆ ڕه‌نجده‌ر-شه‌هیدعومه‌ر جومبوش –کاکه‌ عیماد ناسراو به‌ عیماده‌ ڕه‌ش که‌ئه‌وانیش ئامێریان بۆ تیپه‌که‌ده‌ژه‌نی /شوان ئاواره‌ وه‌ک کۆرس و شانۆکار ده‌وری ده‌گێڕاو هاوڕێی به‌ڕێزم کاکه‌ ڕۆکان یش  ئه‌کته‌ربوو کۆمه‌ڵێک ئازیزیتر که‌ناوه‌کانیان نایه‌ته‌وه‌ یادم   ،هه‌روه‌ها ئاهه‌نگمان زۆرده‌گێڕا له‌ناوچه‌جیاجیاکانی کوردوستاندا  بۆنمونه‌ ئاهه‌نگێکمان گێڕا  له‌ ساڵی 1984دا-له‌ گۆپته‌په‌  بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا که‌ میوانی تیپه‌که‌مان بوو هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند لالۆ ڕه‌نجده‌ر به‌شداربوو     ، واته‌ له‌ ناو ئامێزی شاخه‌کانی کوردوستاندا به‌سێ تفه‌نگ کارم ده‌کرد –من ئاوا له‌یه‌کترم جوداکردبوونه‌وه‌
تفه‌نگ بۆ به‌رگری
ئۆکۆردێون بۆ سه‌بوری غه‌مه‌کانم
فڵچه‌که‌شم بۆ ده‌ربڕینی چه‌وسانه‌وه‌و  زوڵملێکردنمان   .

-ئا- تاراوگه‌ هۆشیاری زۆری داوه‌ به‌وکه‌سانه‌ی له‌وبازنه‌یه‌دا که‌ پێده‌وترێت خزمه‌ت بۆنه‌ته‌وه‌و کارکردن بۆ به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی ونیشاندان و ناساندنی کلتوور بۆ به‌نه‌ته‌وه‌کانی تر ، دلێر نامۆ تا چ ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌م خاڵه‌گرنگه‌ کاری کردوه‌ ؟.
دلێر نامۆ-
نامۆبوون برینێکی تری منه ،قسه‌زۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌یان ، من که‌له‌ساڵی (   1987  ) ڕومکرده‌ وڵاتی دانیمارک بیرم له‌وه‌ده‌کرده‌وه‌ ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی هونه‌ره‌که‌مه‌وه‌ ده‌توانم ئازاره‌کانی سه‌رهه‌ڵگرتن و خه‌مه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م بۆ وڵاتانی ده‌ره وه‌ ‌باس بکه‌م ،ئه‌وه‌بوو که‌هاتمه‌ وڵاتی دانیمارک دوای هه‌وڵدانێکی زۆر وماندوبونێکی شه‌ونخونیم توانیم پێشه‌نگایه‌ک بۆ کاره‌هونه‌ریه‌کانی فلمی یۆڵ *ی  یو‌ڵماز گۆنای ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری کوردی و جیهان بکه‌مه‌وه‌ ‌ که‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشبه‌ختی بوو چ وه‌ک لای خۆمان و چ وه‌ک هاوڕی بیانیه‌کانمان  ،هه‌روه‌ها له‌ئێراندا له‌ ساڵی 1986دا پێشينگایه‌کم کرده‌وه‌ بۆ ڕسوابونی ڕژێمی به‌عس که‌تیایدا سوڵتانه‌که‌یانم به‌شێوه‌ی کاریکاتێر ڕسواکرد  ، پاشان ویستم پۆستکارتێک دروست بکه‌م  وه‌ک ڕۆژمێری کوردی به‌داخه‌وه‌ ئه‌مکاره‌یان سه‌ری نه‌گرت و باری دارایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شم باش نه‌ده‌گوزه‌را ،هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تاکی حیزب که‌به‌ڕاستی که‌م ده‌رخه‌مبوون له‌ئاستی ئه‌و کاره‌دا چونکه‌ تاکی حیزب ده‌یویست ته‌نیا به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوبکرێته‌وه‌ ،بۆیه‌ بۆ من ئاسته‌مبوو له‌ژێر باڵێکدا زنجیربکرێم که‌سه ر ‌تاپام له‌ئازارو خۆێن شه‌ڵاڵ بوو بوو  ،من وا خۆم ڕاهێناوه‌ هونه‌ر له‌سیاسه‌ت جیاکه‌مه‌ووه‌ ،من له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ له‌ فڵچه‌که‌م تۆراوم و  نه‌م گرتۆته‌وه‌ به‌ده‌ستمه‌وه‌ ،ئه‌وه‌یانم لێمه‌پرسه‌ که‌ی ئاشده‌بمه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ، پاشان وه‌ک ئه‌ندازیارێک ماوه‌ی سێ ساڵ له‌دانیمارک وه‌ک ئه‌ندازیاری ده‌نگ خوێندومه‌ بۆیه‌ ئه‌وویستانه‌ی ده‌مخواست به‌ هه‌ندێکیان گه‌یشتووم ،
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیکی لاوک به‌سه‌ر په‌رشتی  نه‌جات ئه‌مین  و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تر کارمان بۆ گۆرانی بێژان ده‌کرد وه‌ک (فه‌رهاد بابان –هۆزان –لوقمان تاله‌بانی )
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1992دا کاسیه‌تێکم تۆمارکرد له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی ده‌نگ خۆشی کوردوستانی باکوردا ناوی ئه‌ڤین بوو له‌گه‌ڵ دانا ئه‌مین   ،من له‌و کاسیه‌ته‌دا دووگۆرانیم به‌ده‌نگی خۆم تۆمار کرد  من ناچار بووم خۆم گۆرانی بڵێم چونکه‌ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ گۆرانی بێژ له‌تاراوگه‌دا به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوون ،.له‌گه‌ڵ پارچه‌مۆسیقایه‌ک بۆ په‌پوله‌سوتاوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ دا که‌ موسیکه‌که‌یم پێشتر ئاماده‌م کردبوو ‌ ،
هه‌ر له‌تاراوگه‌ی دانیمارکدا له‌ شاری کۆپنهاگن تیپی مۆسیقای دیار مان دامه‌زراند به‌هاوکاری ئه‌و به‌ڕێزانه کاکه‌ گۆران کوڕی ئیبراهیم خه‌یات ی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن و نه‌مر ، کاکه‌ دانا ئه‌مین ، بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا هه‌روه‌ها شێرکۆ شاد و دیلمان دیۆ و چه‌ندێن هونه‌رمه‌ند یتر   .

چه‌ندین ئاهه‌نگ و کۆنسیێرتم – گێڕاوه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان ،که‌تایاندا  کاری موسیک یاخود وه‌ک ئه‌ندازیاری ده‌نگ  ڕۆڵم بووه‌ بۆیان   ، له‌وانه‌ هونه‌رمه‌ندان < حه‌مه‌جه‌زا-ناسری ڕه‌زازی-خوالێخۆش بوو مه‌رزیه‌ فه‌ریقی –کاکه‌نه‌جم ی غولامی –جوان حاجۆ -عه‌دنان که‌ریم –میکایل -حه‌مه‌ڕه‌وف که‌رکوکی – تیپی مۆسیقای سلێمانی –ئیسماعیل ئیبراهیم –ئه‌یاد حوسه‌ین –ڕۆژکه‌ریم –په‌وه‌ند جاف-هه‌روه‌ها چه‌ند ژماره‌یه‌کی زۆریتر که‌له‌ ڕێگه‌ی کۆمپانیای نامۆ وه‌ به‌هاوکارم هونه‌ر دۆست فه‌رهاد ده‌ربه‌ندی کاری کۆمپانیاکه‌ش هه‌میشه‌ له‌و ڕوانگه‌وه‌ ده‌یه‌وێ بڕوانێت و بۆ ئه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی میکانیزمی و نوێخوازیه‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی هونه‌ری بێته‌ مه‌یدانه‌وه‌ .  هه‌روه‌ها وه‌ک ئه‌لبوم یش که‌ سه‌ر قاڵی بووم له‌ تۆمارگاکه‌م که‌ناوی studio namo یه‌ بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ کارم کردوه‌ ،
‌حه‌مه‌جه‌زا -سۆزان نامۆی هاوسه‌رم –دیلمان دیۆ –هێرش هه‌ورامی –فواد شامار –شوان ئاواره‌ -جه‌بار حه‌سه‌ن –فه‌رزین هه‌ورامی –هت ، زۆرن به‌ڕێزه‌کانی تر ڕه‌نگه‌ به‌س فریای ناو هێنان بکه‌وم ئه‌مانه‌وه‌ک کاری cdباسم کردوون  ،وه‌ک کاری ئاوازدادانیش ئاره‌زووم لێیه‌تی و خۆمی تیاده‌بینمه‌وه‌ بۆیه‌ 
چه‌ند به‌رهه‌مێکیان بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی  بڵآوکراونه‌ته‌وه‌ وه‌ک و قیبله‌ی کوردان که‌ بۆ شاری که‌رکوکه‌ که‌  وتنی کاکه‌ شوان ئاواره‌یه‌ و هه‌ڵبه‌ستی خاتوونه‌ شه‌رمین بابانه‌ ،فه‌لسه‌فه‌ی دڵداری هی مامۆستا  هه‌ردی مه‌زنه‌ و ئه‌گریجه‌ی یار که‌ئه‌ویش هۆنراوه‌ی دڵدار ی  ئه‌ی ڕه‌قیبه‌ و ‌وه‌رزی سپی –وتنی سۆزان نامۆ یه‌و  له‌ هۆنراوه‌یه‌ی حه‌مه‌شوان شه‌ریف ه‌ وچه‌ند به‌رهه‌مێکی تری سۆزان که‌ زۆربه‌یان ئاوازه‌کانی خۆم بۆم داناون  نمونه‌یان له‌ غوربه‌تدا که‌ هۆنراوه‌که‌ی محمه‌د عومه‌ر عوسمان ه‌ ،ڕیبواری نامۆ  شاعیری تێکستی  لیرک ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ه‌ ،گوڵی ده‌ستم –
و زۆری تریش که‌ له‌ کوردوستان له‌دایک بوون و  له‌ تاراوگه‌ بون به‌گوڵ نمونه‌شیان به‌هیواتم به‌ده‌نگی هۆشه‌نگ هیوا هه‌روه‌ها گۆرانی گۆمی خوێن که‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا هێمنه‌ و به‌ده‌نگی دیلمان دیۆ وتراوه‌  .
-ئا- پرسیارێکی زۆر کورت خه‌رمانێک نامۆ   بۆ ؟
دلێر نامۆ ،سۆزان نامۆ ، نامۆ دلێر 
-دلێر نامۆ – ( به‌پێکه‌نینه‌وه‌) بڵێم چی ؟!.
کێ هه‌یه‌ بۆنی نامۆیی لێنه‌یه‌ت .
-ئا-   ئایا ؟  ده‌سته‌ڵات ده‌بێته‌ هۆی   مرداربونه‌وه‌ی  هونه‌رو وێژه‌  له‌ کوردوستاندا ، ئه‌گه‌ر به‌ڵی ده‌ڵێیت -!.  ئه‌ی له‌  تاراوگه‌دا له‌ بازنه‌ی بیری کوردیدا  هونه‌ر مه‌ند یان نوسه‌ر  په‌ر پرس نابێت له‌ زیندوبوونه‌وه‌ی  ؟ !. 
دلێر نامۆ-
پرسیارێکی جوانه، کوردوستان به‌ئاقاریکی سه‌خدا تێپه‌ڕیوه‌ ،من گومانم زۆره‌!!!! ،گله‌یه‌کانم لێڕژاوه‌ به‌ده‌ست که‌م ته‌رخه‌می ده‌سته‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وان ،هیچ پروتۆکۆڵێکی دا‌هێنان و پشتگیری له‌وانه‌وه‌ نابینرێت ته‌نیا بۆ چه‌ند که‌سێکی تایبه‌ت نه‌بێت که‌له‌ ڕه‌گه‌زی خۆیان نه‌بێت ‌،ئه‌وده‌مه‌ ئه‌وانه‌ی پشتیان ناگیرێ ویارمه‌تی نادرێن ناچار ده‌بن به‌ر هه‌می کاڵ پێشکه‌شبکه‌ن بۆیه‌ نه‌مان توانیوه‌ ئه‌وڕێگایه‌ بدۆزینه‌وه‌ که‌ ئه‌وروپیه‌کان پیایدا گوزه‌رده‌که‌ن و بۆ ئاسمان که‌وتونه‌ته‌ ڕێ ،مێدیا له‌ ئه‌وروپادا دووه‌م ده‌سته‌ڵآته‌ به‌ڵام له‌ کوردوستان که‌له‌بچه‌یه‌و بۆی هه‌یه‌ دوو ئاواز بخوێنێت ،
هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه‌ش چۆن بتوانن زیندویکه‌نه‌وه‌ که‌ هه‌موومان ئاوی جامێک بین ڕۆژی ئه‌وه‌هاتووه‌ کاری  ئه‌کادیمی و نائه‌کادیمی له‌یه‌ک جودابکه‌ینه‌وه‌ .

-ئا- گۆرانیه‌کانی کێ پشکۆکانی دڵت سارد ده‌که‌نه‌وه‌ ؟

دلێر نامۆ- عه‌لی مه‌ردان ، مه‌زهه‌‌ری خالقی-دیاری قه‌ره‌داغی-ئیسماعل سابوری –
 عه‌دنان که‌ریم –هۆمه‌ر دزه‌یی ،به‌ڕاستی  ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی تریشم مه‌به‌سته و ئه‌وانی تریش تام و چێژی خۆیان هه‌یه‌ ‌ .

-ئا- دواڕسته‌ت ناڵێیت ؟
دلێر نامۆ –
من له‌به‌رده‌م ده‌رگای هونه‌ردام هیوادارم ده‌رگام بۆ بکاته‌وه‌ .
ئه‌وه‌شی خوازیاره‌ بم ناسێت من ناوم <
دلێر سه‌ید عه‌لی ناسراوم به‌ دلێر نامۆ
خێزانم هه‌یه‌و ئه‌ویش گۆرانی ده‌ڵی ناوی سۆزان نامۆیه‌ کوڕه‌که‌شم ته‌مه‌نی یانزه‌ساڵه‌ و ناوی  نامۆیه‌ … 

 

Previous
Next

Leave a Reply