Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
رۆبۆت … سه‌لام عومه‌ر

رۆبۆت … سه‌لام عومه‌ر

Closed
by January 22, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

حه‌زمده‌كرد به‌ر له‌مردن

یاپێش كۆچ و….. 

شیبوونه‌وه‌،

به‌ر له‌ توانه‌وه‌ی جه‌سته‌و

به‌هه‌ڵمبوون له‌ژێر خاكو

په‌رت بوونی بیر…

له‌ نێو زریان و ره‌شه‌با

به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایدیۆلۆژیاو

ته‌كنه‌لۆژیام

به‌هه‌ردوو چاوی خۆم دیبا،

*      *     *

پێشتر له‌نێو ئایدیۆلۆژیا

چه‌پكێ‌ گۆڕانكاریم دیتن

وه‌كو…..

وشه‌ی دیمووكراتی و…

ئه‌زبه‌ركردنی فیدراڵی و

ده‌ق بوون له‌نێو یه‌ك هزردا

مانه‌وه‌ش له‌نێو یه‌ك سه‌نگه‌ر،

ئێستاش ئه‌گه‌ر

به‌ر له‌ مردن

به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دووه‌م دیبا

بمزانیبا

ته‌كنه‌لۆژیای هزری رۆبۆت

له‌جیاتی خۆت

ده‌توانێ‌ له‌ كۆنگره‌كان و

دانووستان ده‌نگی هه‌بێ‌،

ریك وه‌كو مه‌…

مافی خۆ پاڵاوتن و

ره‌خنه‌و پێشنیاری هه‌بێ‌

یان هیچ نه‌بێ‌

وشه‌ی ده‌وڵه‌ت،

یان سه‌ربه‌خۆییی كوردستان

بكاته‌ یه‌ك له‌ بڕگه‌كانی ناو ده‌ستوور

ئه‌وسا وه‌ك مۆم

یاخود وه‌كو

میمۆری خۆم خۆمم فۆرمات ده‌كرو

به‌تاڵ ده‌بوومه‌وه‌ له‌خۆم.

*       *       *

ته‌كنه‌لۆژیا

یاخود رۆبۆت

رێك له‌بری ئایدیۆلۆژیا

گه‌ر بتوانێ‌ له‌ودیو په‌یڕه‌و

هاوڕێ‌ و

هه‌ڤاڵ و

برای هه‌بێ‌

وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو

ده‌نگو

سیماو

كۆمه‌ڵێك جیاوازیه‌ رای هه‌بێ‌

ئیدی ئه‌وسا كاكه‌ رۆبۆت

له‌جیاتی خۆت

ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی سه‌ره‌وه‌

به‌بێ‌ شه‌ڕو جیابوونه‌وه‌

ده‌هێنێ‌ بۆت،

*     *      *

ئاخر به‌ر له‌شیبوونه‌وه‌م

حه‌زم ده‌كرد

جه‌نگی نێوان ته‌كنه‌لۆژیاو ئایدیۆلۆژیام

هه‌ر بدیبا

تاكو هزری ئه‌لكترۆنی و

فرۆكه‌ی تیشكی 

به‌ناخیشمدانه‌بێ‌

به‌ته‌نیشتما تێپه‌ڕیبا.

ئیدی حه‌زمه‌ به‌ر له‌ مردن

یان به‌ر له‌ هه‌ڵم بوونی جه‌سته‌م

منیان كردبا…..

به‌رۆبۆت یا ته‌كنه‌لۆژیا

تا بمزانیبا هزری خۆم

ته‌نیا بۆ خۆم

یان هه‌ر له‌نێو ئایدیۆلۆژیا

ته‌نیا ده‌ژیا؟

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.