Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

ســــــاڵی كوردی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

ڕۆژێك ( پاراو )

سه‌رنجی دا

له‌و به‌رواره‌ی مامۆستا ( ڕاز )

له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌ینووسی

ڕۆژ و مانگ و ساڵ جیاواز بوون

لێی ده‌نووسی ساڵی كوردی

مامۆستا ( ڕاز)

كه‌سێك بوو له‌سه‌رخۆ و هێمن

وانه‌ی كوردی پێ ده‌وتن

بۆیه‌ خۆشیان ده‌ویست هه‌موو

هه‌ر كه‌ ده‌هات

بۆ پێشوازی

پۆله‌كه‌ گشت بێ ده‌نگ ده‌بوو

كه‌ مامۆستا

بابه‌تی نوێی بۆ باسكردن

به‌ ڕووی خۆشه‌وه‌ پێی وتن

كێ‌ پرسیاری هه‌یه‌ بیكات

هه‌تا به‌ جوانی تێبگات

( پاراو ) وتی مامۆستا گیان

پرسیاره‌كه‌ی من جیاوازه‌

له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نی یه‌

كه‌ باست كرد

مامۆستاش وتی گوڵه‌كه‌م

فه‌رموو بیڵێ‌

با بزانم ئه‌و پرسیاره‌ی

لای تۆ دروست بووه‌ چی یه‌؟

وا په‌یوه‌ندی

به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ نی یه‌

( پاراو ) وتی مامۆستا گیان

تۆ ئه‌مڕۆ به‌روارێكی نوێت

له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ نووسیووه‌

Previous
Next

Leave a Reply