Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

سوپاى مەهدى بەرەو كوىَ؟

Be First!
by March 29, 2008 گشتی

 ئومێد مەحمود …..

 ناكۆكیە سیاسىو بەرژەوەندییە حزبیەكانى نێوان (مجلس الاعلى)و  حزبى دەعوەو  تەیارى سەدرى لەچەند ساڵى رابروودا بەچەندین قۆناغدا تی~َپەڕیوەو بەچەندین  شێوەش خۆى پیشانداوەو بەرجەستەبووە، هەر لەیەكەم رۆژەكانى روخانى سەدامەوە ئەم ناكۆكیانە گەورەترو فراوانتربونەو ئەم راستەیەش هەموو تاكێكى عێراقىو كوردستانى باش دەیزانىَو پێویست بە باسكردنى ناكات. كە هۆكارى سەركىو گرنگى ئەم ناكۆكیانە دەستبەسەرداگرتنى دەسەڵاتە.
 شەڕو پێكدادانى نێوان سوپاى مەهدىو سوپاو پۆلیسى عێراق لە شارى بەسرەو شارەكانى ترى خوارووى عێراق لەچەند رۆژى رابردوودا، كە بەپێى هەواڵى ئاژانەسەكان دەیان كوژراوو بریندارى لێكەوتوەتەوەو بەدەیان ملیۆن دۆلار زیانى بەخەڵكى گەیاندوە، ئەو خەونەى لەخەڵكى زڕاندو هیواكانیان بە ئایندەى پڕ لەئارامىو سەقامیرى ئاسایش ژاكاندو بێئومێدى كردن.. دواى موشەكبارانكردنەكانى ناوچەى سەوزى بەغدا، پەنجەى تۆمەت لەلایەن سوپاى ئەمریكاوە ئاراستەى سوپاى مەهدى كراو لەنێوەشدا ئێران بە هاوكارو پشتپەردە ئاماژەى بۆ كرا.
 مانگى رابردوو سەرۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران(ئەحمەدى نەژاد) سەردانى عێراقى كردو لەو سەردانەیدا چەندین پەیماننامەو رێكەوتنى لەگەڵ لایەنى عێراقیدا ئیمزا كرد..
 ئایا نەژاد لەسەردانەكەیدا ئامانجە ئیقلیمىو جیهانیەكانى لەگەڵ ئەمریكاو عێراقدا نەپێكا، ئایا ئێران سەرەڕاى تۆپبارانكردنى رۆژانەى ناوچە سنووریەكانى كوردستانو زیاتر ئەكتیڤكردنى تۆڕە جاسوسیەكانى لە كوردستانو عێراقدا بەپێى هەندىَ سەرچاوەى هەواڵگرى ئەمریكىو عێراقى، دەیەوىَ فشارەكانى لەمیانى عێراقەوە لەسەر ئەمریكا زیاد بكاتو دۆزى چەكى ئەتۆمییەكەى بەرێگایەكى تردا بەرىَ، ستراتیژیەتى ئێران.. بێگومان هەمان ستراتیژییە كۆنو نوێیەكەیەتى لەگەڵ ئەمریكادا كە تا بتوانىَ سوپاى ئەمریكا ماندو بكاتو هێرشى سوپاى ئەمریكا لەخۆى دوابخات یان دووركاتەوە..
 پێكدادانى سوپاى مەهدى لەگەڵ سوپاى عێراقدا دەرئەنجامومەترسیەكانى كاتىَ روون دەبێتەوە مە بەپێى هەندىَ سەرچاوەى ئاسایشو پۆلیسى كەركوك كە نەیانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، سوپاى مەهدى بەپێى پلانو بەرنامەیەكى لەپێشدا بۆداڕێژراودا، كۆمەڵێك لەئەندامانو چەكدارانى خۆیان ڕەوانەى شارى كەركوكو هەندىَ شارۆچكەى ترى كوردستان كردووە، بۆ ئەوەى لەهەر ساتو ئانێكدا كە بیانەوێت دەست بە ئاژەوەگێڕىو وێرانكردن بكەن.. تەقاندنەوەكانى رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، هەرچەند بەپێى هەندىَ سەرچاوە گوایە لە تاوانەكانى ئەلقاعیدەیە، بەڵام هەندىَ ئاماژەى هەواڵگرى بەدوورى نازانن كە سوپاى مەهدى دەستى تێدا هەبێت.
 پرسیارى گرنگ ئەوەیە ئایا تاچەند دەزگا ئەمنىو پۆلیسیەكانى شارى كەركوك، رێوشوێنى گونجاویان گرتوەتەبەرو تاچەند توانیویانە كۆنترۆڵو چاودێرى رەوشەكە بكەن؟
        
   
 

Previous
Next

Leave a Reply