شاعیری هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ،هه‌مزه گوڵانی
“ئه‌و ڕۆژانه‌ی دره‌ختێك ده‌هاته ژووانی و كانیاوێك ده‌ستگیرانی بوو”
ئاماده‌كردنی/به‌نگین پیرۆت نوری
هێنده‌ی ته‌مه‌نی شیعرێك و ته‌مه‌نی ئه‌شكی چاوێك،هێنده‌ی لاوانه‌وه و وه‌نه‌وزه‌ی مندالێك،هێنده‌ی باڵای وه‌رزی پاییز و تینوویه‌تی روبارێك هێنده‌ی دیوانی”باخدێرو ئاهه‌نگی باران” هێنده‌ی حه‌وت جاران له شۆ قی چراێ،حه‌وت جاران شۆختر له باڵا ی چنارێ ،ئه‌وه ئه‌و شاعیره “هه‌مزه گوڵانی”یه،ئه‌و شاعیره كه له خۆشه‌ویستیدا منداڵ ده‌بێته‌وه و ناخی پڕ ده‌كا له‌عیشقی پاش باران.میوانی شهوچهرهمانه
پ/لهشیعرهكانتدا “تینوه‌یه‌تی”هه‌میشه ڕازێكی نهێنیه و نایدركێنی،ده‌كرێ بزانرێت تۆ تینوی چیت،بۆ نایدركێنی؟
و/ له‌پشت هه‌موو نهووتراوهكاندا،ووتراوێك هه‌یه،بهههڵهنهچووبم ئه‌مه یه‌كێكه لهووتهزاكانی”ڕۆڵا نبارت” ڕێگای گه‌یشتن به‌و نهێنیه‌یی ووروژاندووته شه‌ونخوونی ده‌وێت.وه‌كو شاعیرێك لێره به‌دواوه خۆم به‌خاوه‌نی شیعره‌كانم نازانم ده‌بێ تێگه‌یشتن له‌ئاوه‌زی خوێنه‌راندا كینگڵ بدات،من كلیلی ده‌رگای نهێنیه‌كانم به‌ئامانه‌ته‌وه به‌خوێنه‌ران به‌خشیوه،تكا ده‌كه‌م ئه‌و ده‌رگایانه مه‌شكێنن.
پ/”ترس”و”ڕه‌شبینی”لهشیعرهكانتدا دووانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون له‌دیوانی”باخدێرو ئاهه‌نگی باران”ئایا ئه‌و باره ده‌روونیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی ژیانی”كوڵانی”یه كه له شیعره‌كانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه؟.
و/ژیانی من ته‌نها ژیانی”من”نیه،ژیانی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ئۆقره‌و قه‌واره نه‌گرتوه،هه‌تا ئێستاش ترس به‌زمانی جیاجیا هه‌ڕه‌شه له‌سنوره بێ سنوره‌كان ده‌كات،ووڵاتی من باكورێكی بێكورهیه،باشورێكی بێ شوره‌یه،ڕۆژهه‌ڵاتم ڕیشی قازی به‌رداوه‌ته‌وه،له‌چوارچرا چرایه‌ك هه‌ر دانه‌گیرساوه،پێم بڵێ گه‌شبینی له‌كوێ بهێنم،ده‌توانی به‌یه‌كه‌وه به‌ناو گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا بگه‌رێین بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌شبینی؟، یاله كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵه‌بجه و كۆره‌وی ملیۆنی؟.به‌ختیار علی ده‌ڵێ”فوقدانی زاكیره فوقدانی ئه‌خلاقه” من هه‌م دوێنێم له‌بیركردوه،ئهمرۆشم هه‌ر له‌مه‌ترسیدایه!
پ/له‌شیعری”كه له‌خۆشه‌ویستی تۆدا منداڵ ده‌بمه‌وه”نوسیوته”حه‌وت جاران مێتری له شۆقی چراێ/كهناخم پڕده‌كا له‌عیشقی پاش باران/ حه‌وت جاران شۆختری له‌باڵای چنارێ” بۆ كێ نوسراوه ئایا كه‌سێك هه‌یه؟
و/ئه‌م قه‌سیده‌یه ڕۆچوونه بهعیشقێكی سازگاردا گه‌رانه‌وه‌یه بۆمنداڵی،له‌م تێكسته‌دا خۆشه‌ویستیه‌كی ساكار هه‌ست پێده‌كرێ،له‌بیرت نه‌چێت ته‌نها لهڕهههندێكهوه بۆ خۆشه‌ویستی ناڕوانم،”هێمن”گوته‌نی”جوانی له‌هه‌ر چیدا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ/ ڕۆژێ كوشته‌ی منی ژۆپ و ڕۆژێ گیروده‌ی شه‌ده‌م”
گه‌ر بته‌وێ ئه‌م ڕازه‌م پێبدركێنی ده‌ڵێم نا،چه‌ند جارێكی دیكه ئه‌م شیعره پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه،ئایا ده‌زانی ژماره”7″لای”زه‌رده‌شت” پیرۆزترین ژماره‌یه؟بۆچی ئه‌م دێره سه‌ر له‌به‌ری شیعرهكهمی ته‌نیوه؟ئه‌وین لای من ئه‌زمونكردنێكی شه‌هوانی و خۆ به‌تاڵ كردنه‌وه نیه،
گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ منداڵی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وینێكی بێگه‌رد،گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی دره‌ختێك ده‌هاته ژووانم و كانیاوێك ده‌ستگیرانم بوو،
به‌ڵێ له‌دڵی مندا ژنێكی باڵنده‌و كۆترێكی نامه‌به‌ر و نیشتمانێكی بێ په‌ساپۆرت هه‌میشه له هه‌وڵی فڕین و نیشتنه‌وه دان!.
پ/له‌نێو وه‌رزی شیعره‌كانتدا هه‌میشه”با”ئاماده‌یه،وشه نه‌ماوه نهیلهرێنێتهوه،ئایا ئێوه هیچ په‌یوه‌ست بوونێكتان له‌گه‌ڵ با دا هه‌یه؟
و/له‌شیعر دا به زۆری وشه له‌مانا فهرههنگیهكه داده‌ماڵدرێت گه‌ر وانه‌كه‌ین جیاوازی له‌نێوان شیعر و په‌خشان شیعر و قسه‌ی ئاسایی به‌دی ناكرێ،پاشان شیعر پشت به ڕێزمان و ڕێساكانی زمان نابه‌ستێت زمانی مه‌جاز”میتافۆڕه”ڕووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه ناكرێ ئه‌مه له ژانه‌ره‌كانی دیكه دا هه‌بێ،خۆ ئه‌گه‌رئه‌م شێوه ئاخافتنه بۆ نمونه له‌ڕێزماندا به‌ر چاو كه‌ت ئه‌وا ده‌توانین بڵێین زمانی شیعر زاڵه به‌سه‌ریدا،هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردوه زاڵده‌ستی شیعر له ئه‌ده‌بدا ته‌واو هه‌ستی پێبكرێت،وشه‌ی “با”له‌شیعره‌كانی مندا ئه‌وه‌نده‌ی ڕیتمكێكی مه‌جازی هه‌یه ئه‌وه‌نده سه‌روكاری له‌گه‌ڵ مه‌نتیقدا نیه،من ڕه‌نگم داوه‌ته “با” خۆ با به‌چاو نابینرێت ته‌نها هه‌ستی پێده‌كرێت،
ئه‌دی نابینی له‌شیعری مندا”با”یه‌كی ده‌سگێڕ به‌ناو كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گه‌رێ هاوار ده‌كا،یاڵله سێ‌و سێوی منداڵ؟!.
پ/له‌شیعری”گهردونساز”تۆ ده‌ڵێیت”ئه‌سپ نه‌ماوه نهمگڵێنێ/هه‌موو ڕێگاو بانه‌كان گاڵته به‌سوار چاكیم ده‌كه‌ن”ئایا به‌ڕاستی وایه كه هێشتا گوڵانی نه‌بۆته سوار چاكی عیشق و تهپو تۆزی مه‌عشوقه‌كه‌ی وونی كردوه؟
و/لێ ،ناكرێ ئه‌م عیشقه به‌ڕه‌هایی له‌ڕوانگه‌یه‌كی فیزیكیه‌وه سه‌یر بكرێ،جهستهپێوهر بێ بۆ عیشق و له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌دا ئه‌وینێكی تر به‌دی نه‌كه‌ین،ئه‌زیزی من،ئه‌سپ له‌پاشخانی رووناكبیری ئێمه دا هێمایه بۆ هێز،من بۆ زه‌مه‌نم ئاراسته كردوه دیسانه‌وه”من”ی شاعیر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌كات به‌ته‌نێ له‌سه‌ر خۆی ناوه‌ستێ بیرت نه‌چێ،له گهردونساز دا”گلان.فرێدان.دۆڕان.”ده‌بینی،گه‌رانه‌وه بۆ نزیكترین چاوگی مێژوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخ عوبێدوڵای نه‌هریه‌وه زه‌مه‌ن دمگلێنێ و مێژوو گاڵته به‌سوار چاكیم ده‌كات،شانازی به‌چیه‌وه بكه‌م له‌و ئهزمونهكهمهی 18ساڵی ڕابردوی به‌شێك له‌جوگرافیای لا شه‌مان چیترمان هه‌یه بۆ گووتن؟ به‌ڵێ وونی كردووم.
پ/زۆربه‌ی شیعره‌كانت ئاوێته‌یه له هاژه‌ی ڕووبار ئایا یه‌كه‌مین جۆگه‌له‌ی شیعرت ده‌چێته‌وه نێو ڕووبار؟
و/به‌ڵێ یه‌كه‌م نامیلكه شیعری من به‌ناوی”ڕووبارێك له سه‌ر خۆشی‌دا”له‌ساڵی1998دا بڵاوكرایه‌وه.
پ/تێڕوانینی ئێوه چیه بۆ شیعری ئیمڕۆ؟
و/ من پێم وایه ئه‌ونده‌ی”شیعر”پۆڵنبهندی خۆ یكردوه بواره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب نه‌یانتوانیوه له‌و ئاسته‌دابن،ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه لهشیعرداههیه وه‌ك ته‌جاوه‌ز كردن له ڕۆمان و چیرۆكدا نابینم ،بێگومان به‌ختیار علی به‌ده‌ر له‌وانی دیكه ته‌ماشا ده‌كرێت.تێروانینی من بۆ شیعری ئه‌مرۆ ڕه‌نگه جیاوازی له تێڕوانینی خوێنه‌رێك یا ڕه‌خنه گرێك،هه‌بێ،ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌ئاستی تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كاندا نیه،نه‌یتوانیوه قۆناغ به‌ندی قۆنا جیاوازه‌كانی شیعر بكات،به‌داخه‌وه زۆر نوسین و كه‌م خوێندنه‌وه یه‌كێكه له‌په‌تا كوشنده‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی،به‌تایبه‌تی له‌گه‌نجاندا نه‌زعه‌یه‌كی ئه‌نارشی په‌لی كێشاوه‌ته ناو رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و تادێ ئه‌زمونی دوای ڕاپه‌ڕین ناشیرین تر ده‌بێ.
پ/زیاتر چ بابه‌تێك ده‌خوێنیته‌وه
و/له‌هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا،له‌ساڵانی هه‌شتاوه ده‌توانم بڵێم كه‌م ڕۆژ هه‌یه به‌بێ خوێندنه‌وه،كه‌م شه‌و هه‌یه به‌بێ خوێندنه‌وه به‌سه‌رم بردبێ،من نه‌متوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی بخوێنمه‌وه یان بابڵێم كورسی كورسی كتێبم نه‌خوێندۆته‌وه،خوێندنه‌وه بۆمن خۆراكێكی هزری بووه جگه له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بابه‌تی جیاوازم خوێندۆته‌وه،شه‌وانی زستان زۆر حه‌ز له‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان ده‌كه‌م،له‌گه‌ڵ هه‌ر پشودانێك له‌كاتی خوێندنه‌وه هه‌ستی تینووی خۆم به‌شیعر ئاو ده‌ده‌م و دوای حه‌سانه‌وه به‌شیعرێكی جوان ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی له به‌ر ده‌ستم دایه.
پ/دوا په‌یڤی ئه‌ده‌بیتان چی یه بۆ؟
بێده‌نگی/ واتا فڕین به ئاسمانی خه‌یاڵدا
ماچ/ تینوێتیم ناشكێنێ
كتێبخانه/ باخچه‌یه‌كه هه‌میشه ده‌ست بۆ میوه‌ی شیعرم ده‌به‌م
ئاوێنه/ ڕه‌قم لێیه چونكه ناخی كه‌س ده‌رناخا
كات/ تا ئێستا نه‌مزانیوه ڕێزی بگرم پێم وانیه دواتر فێر بم
مردن/ براگه‌وره‌یه
شه‌رم/ له‌به‌رانبه‌ر بهئهدهبهكاندا شه‌رمنم به‌پێچه‌وانه‌وه نا
ئێواره/ ئه‌و ڕۆژانه نیگه‌رانم كه هه‌ڵه‌یه‌ك له ژیانمدا هه‌بێ
پ/دوا پڕۆژه‌ت؟
و/هه‌میشه له‌گه‌ڵ شیعردام خۆزگه وازی لێده‌هێنام
پ/ وێنه‌یه‌كی ئێوه‌مان ده‌وێت بۆ رۆژنامه
و/له دوا دیوانه شیعریشم كه بڵاو كرایه‌وه ئاماده نه‌بووم وێنهكهمی پێوه‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی شیعره‌كانم خۆیان ببنه وێنه
به‌ڵام ئێمه ناچارمان كرد به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت وێنه‌یه‌كی بگرین كه دواجار خۆشحاڵ بوو.
پرۆفایل
ناوی سیانی(هه‌مزه حسن عبداڵله) ناسراو به(هه‌مزه گوڵانی)
له‌دایك بووی 1964كۆی به‌رهه‌مه شیعره‌كانی له‌دیوانێكدا به
ناوی(باخدێرو ئاهه‌نگی باران)ساڵی2009 كه 384لاپه‌ڕه‌یه
بڵاو كردۆته‌وه،ناوبراو دانیشتوی قه‌زای ڕانیه‌یه
ئاماده‌كردنی/به‌نگین پیرۆت نوری