Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە …نزار قەبانی

Be First!
by January 16, 2013 ئەدەب

 

 

 

عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە

باڵندەیەكی سەوزی غەریب

گەورە دەبێت وەك هەموو باڵندەكانی تر

دندوك لە پەنجەكانم و پرچەكانم دەدا…

 

چۆن هات؟

باڵندە سەوزەكە لەچ كاتێكا هات؟

هەرگیز بیرم لەم پرسیارە نەكردوەتەوە ئازیزم!.

چون عاشق هەرگیز بیر ناكاتەوە.

 

عەشقی تۆ منداڵێكی پرچ زەردە

هەرچی پێی خۆشبێت دەیشكێنێ‌ و

كاتێك باران دەبارێ‌ دێت بۆلام

دەرژێت بەسەر تورەیمدا و یاریم لەگەڵ دەكا

منیش بەئارامی لەبەردەمیا دەوەستم.

 

عەشقی تۆ منداڵێكی هارو هاجە

هەموومان دەخەوین و ئەو بێدارە

منداڵێكە بەر بە فرمێسكەكانی ناگیرێت.

 

عەشقی تۆ بەجۆرێ‌ باڵی بەسەرماندا كێشاوە

مرۆڤەكان باخی گوڵ دروست دەكەن

مرۆڤەكان گوڵی سوور لەبەردەم ماڵەكانیان دەروێنن

هەرلەبەر ئەمەیە دار چوالە و سنەوبەری بنارەكان سەوزن

هەرلەبەر ئەمەیە دراوسێكانمان حەڵواو شیرینیمان بۆدێنن.

 

عەشقی تۆ ، ئازیزی من!

وەك با شەپۆلمان پێدەدات و

دەریاش نین.

عەشقی تۆ چیە؟

خەیاڵێكە بۆم ناگیرێ‌.؟

خەونێكە

باس ناكرێ‌… تەفسیر ناكرێ‌؟.

بەراستی عەشقی تۆ چیە؟.

 

گوڵە یان خەنجەر؟

یان چرای روناكی؟

یان تۆفانێكی وێرانكەر؟

یا ئیرادەیەكی شكست خواردوە لەبەردەم خودادا؟

 

ئەوەی دەیزانم هەر ئەمەیە:

تۆ ئەوینی منی 

ئەوەی كە عاشقە

بیر لەهیچ شتێ‌ ناكاتەوە.

 

وەرگێڕانی : نەبەز گۆران

 

 

Previous
Next

Leave a Reply