Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

فایق جەمیل …..بیرەوەریەكانم – 1

Be First!
by December 16, 2008 گشتی

   بیرەوەریەكانم  – 1
 فایق جەمیل — هەولێر
       
   لە بەرە پایزی ساڵی950/951 بۆ خوێندن بۆ قوتابخانەی ئامەدەیی – پانویە أربیل – كە لە شاری كۆیە نەبو- لە هەولێر لە ماڵە خاڵە رسوڵم دامەزرام لە پۆڵی چوارەم / لقی زانستی تۆمار كرام هەر لەم مەیانەش خوشكی گەورەم ( ناجیە ) بۆ كورە خاڵم ( جەواد ) مامۆستای – هونەری شێوەكار  لە   هەمان قوتابخانە – گواسترایەوە وهێشتا خاڵم لە ئازەربێجانی سۆڤیەت لە شاری ( باكۆ ) بێ سەروسۆراخ دەست بەسەر بو واتە ماڵێ خاڵم لەم ساڵەدا برێتی بو لە خاڵۆژنم ( مریم ) – مریەم ) – لە بنەرەتا لە خێزانێكی ئەرمنی ، هەروها پورە –  (هدیە ) –  هەدیە  بە كچێنی مایەوە تا كۆچی دوایی كرد , هەرسێ كوری خالۆم واتە ( جەواد , فۆاد , حسیب ) , منیش وناجیەی خوشكم .ئێمە حەوت كەس لە خانوەكی سێ ژور لە كەرپوچ و گەچ وقور وشێلمانی ئاسن لە كۆڵانێكی كورتی تەسكی دەرنەچو لە گەرەكی عارەبان , خاوەنەكەی ماڵێ ئیسماعیل چیچویان پێ دەگۆت باوكی ( بشیر چیچۆ ) – لە دەرفەتێ داهاتو زیادە  باسی لێوە دەكەین  . لەهەمان كات ( مام جەلال ) یش خۆی تۆمار كرد لەهەمان لق  بەڵام لەماوەی زیاتر لە مانگێ لە دەوام كردنم  مام جەلالم لە پۆڵ نەدی لەوە دەچێت دو هۆبی زانستی هەبوبێ یا تا گواستمەوە بۆ لقی ئەدەبی مام جەلال هێشتا دەوامی نەكردبێ …؟  گواستنەوەم بۆ لقی ئەدەبی بەرەزامەندی خۆم نەبو وابو لەم سەری ساڵە لەسەر داواكردنی هەندێ خوێندكارانی هەولێری لقی ئەدەبی كرایەوە كورە خاڵەم ( جەواد )  بێ ئاگاداری من منی  گواستەوە بۆ ئەم پۆڵە ئەدەبیە تازەیە – گەرچی لەم ماوە زۆر چالاك بوم بەتایبەتی لە ( جەبرو ئەندازەو وكیمیا ) بەرادەیەك مامۆستاكانم رازی نەبون بە گواستنەوەم  زۆر نارەحەت بوم بەم هەنگاوە  بەڵام چارەشم نەبو لەماڵ ئەمان گوزەرانم دەكرد ئەمانیش ئەترسان وەك هەردو براكەی – فوئاد وحەسیب –  بە دو ساڵ ئەم قۆناخە ببرم ئەمەش لەلای ئەمان بارگرانییەكی گەورەبو  ، هەروهالە قوتابیانی كۆیی ( عزیز علاالدین )-   عەزیز عەلائەدین و ( بكر شریف )- بەكر شەریف – ئەمانیش بە جوتە خویان تۆماركرد لەهەمان لق ئیدی وەك لە یادم بێ ژمارەی خویندكاران لەم پۆڵە گەیشت بە پانزدە قوتابی لەمان { محەمەدی خدری پاشا ( محمد خچر ) – كۆلیجی مافەكان ( حقوق )ی لە بەغدا تەواو كرد ، (مرادعگاالله)  موراد عەتاوڵا – خوێندنی لە توركیا تەواو كرد , ( بهجت زیور ) بەهجەت زیوەر _ كارمەند لە بانكی رافیدەێن – ( جوزیف مگردیج ) جۆزێف مەگەردیج – كارمەند لە بانكی عوسمانی لە دوایی بانكی رافیدەێن ، ( رشید شاكر ) رەشید شاكر – مامۆستای سەرەتایی  و ( خلیل سلیمان ) خەلیل سولەیمان – كارمەند لە یەك لە دایرەكانی میری لە هەولێر – هەردوكیان خۆیان بە پیاوی ئاینی دەنواند و پێدەچو پەیوەندیان بە حزبێكی ئاینی هەبوبێ , ( كمال  روستم ) كەمال رۆستەم- خوێندنی تەواو نەكرد شوێنی باوكی گرتەوە لە بازرگانی ، (ێبحی دوغرەمەچی )    سوبحی دۆغرەمەچی – كۆلیجی پزیشكی لە توركیا تەواو كرد  لە هەولێر تاقیگەی پزیشكی كردەۆە ,( رائق سید جمیل )-  رایق سەید جەمیل – هەروها ( سلیمان ) سولەیمان ناوێ موسڵاوی زۆر زیرەك نمرەی بەكەلۆری پێنجی ئامەدەیی لە هەشتا ئەترازا , وابزانم لەبەر دەست كورتی هەر پەیمانگایەكی تەواو كردو كەوتە كار لە دەزگایەكی میری .شایانی وتنە كە لەم ساڵانە گەڵێ لە قوتابیانی هەولێری كە توركی زان بوون رویان كردە توركیا بۆ خوێندن  بە تایبەتی ئەمانەی لە بەر نزمی نمرەكانیان لە كۆلیجەكانی عیراق وەرنەدەگیران ئەمانیش پاش چەند ساڵێ بە دختۆرو ئەندازیارو پرۆفسۆری ئەگەرانەوە وڵات .
 مام جەلال لەم ساڵە دا لە گەرەكی تەیراوە  لەگەڵ ( عبد القادر زیاد )- عەبدولقادر زیاد كە ئەم ساڵێ لە لقی زانستی لە پێش ئێمەوەبو لە یەك خانو جێنشین بون یا مام جەلال لە هەمان گەرەك خانوێكی بە تەنیا بە كرێ گرتبو ئەوەی راست بێ لەم ساڵەدا چاوپێكەوتنم وپەیوەندیم لەگەڵ مام جەلال  زۆ كەم بو من لە لەلایەك لە ماڵێ خاڵۆم بەسترابومەوە مام جەلال لە لایەكی دی لە دونیایەكی فرەوان دەسورایەوە .
      تەیراوە لەم دەورە  چەندساڵێ بو وەك گەرەك  ئاوەدان بوبۆوە لە هەولێر زوَربەی دانشتوانی لە كرمانج و خەڵكانی دەراوپشتی دورونزیكی هەولێر پێكهاتبو لە ژێرباری چەوسانەوەوستەمی دەرەبەگی دەشتی قەراج ودزەیی وگەردی وناوچەی شەقلاوە  جوتیارێ زۆر بە خێزانەوە  كێلگەوزەوی وچاندنیان  بە جێ هێشت رویان كردە ئیش وكاری نزم گران وسادە لە ناوشار , لە هەمان كات لە لایەكی دی گەڵێ خێزانی ئاغاو و دەرەبەگ بە تایبەتی – دزیەكان – ئەمانیش بە خێزانەوە رویان كردە شار – زۆربەی لە گەرەكی تەیراوە جێنشین بون –بە مەبەست خوێندنی  مندالەكانیان  لە قوتابخانەكانی ناوەندی وئامەدەیی لە هەولێر   لەمان لەم ماوەیە  خانووبەرەی تازەیان دروست كردو بەیەك جاری بە خێزانەوە لەم گەرەكە یا گەرەكەكانی دی لە شار دامەزران ،  وابو لە سەرە ساڵانەی پەنجاكان لە سەدەی رابوردو بە تەواوی دیاردەی گواستنەوەی خەڵكانی دەشت بۆ شار بەدی دە كرا , شایانی وتنە گەڵێ لە مناڵانی دزیان پڵەی خوێندنی باڵایان تەواو كرد ورۆلی تەواویان لە هەولێر بە شێوەیەكی تازە وپێشكەوتو نواند شوێنیان لە نێو دەزگایەكانی دەوڵەت گرتەوە لە ژیانی كۆمەلایەتی و فەرهەنگی ورامیاری بە دی دەكرا گەڵێ پارێزە رو دختۆرو فەرمانبەریان لێ هەڵكەت , لە هەمان كات – لە كۆنەوە ناو جەرگەی دەشتی دزەیان بنكەی زۆر توند وفرەوان بو بۆ هەردو جموجۆلی سیاسی و حزبی شیوعی وپارتی لەمان بۆ نمونە  (علی فتاح ) – عەلی فەتاح ، ( رقیب مەلا حسین )- رەقیب مەلا حوسێن .  لە بەرەی پارتی دیوكراتی كوردستان ئاغای گوندی  دوگردكان (ا حمد محمدالامین ) ئەحمەد محەمەدەمین دزەیی – ئەندامی مەكتەبی سیاسی –وبرای ( سعدی ) – سەعدی لە گەڵ  دەیان كادری پارتی وشیوعی لەم ناوچەیە كاری خۆیان دی لە نێو جوتیارو رۆڵانی دەشتەكی ، لە پارتی هەرە بەرچاووچاڵاك –  (عبدالله اسماعیل )- عەبدوڵا ئیسماعیل – ناسراو بە مەلا ماتۆر – چونكە بە ماتۆر لە قەراج و دەشتی دزەیان  بۆ ئیش وكاری رێكخستن ئەسورایەوە و كارەكانی حزبی جێبەجێ دەكرد .
     ئامادەیی هەولێر كە ) پلەی خوێندنی ناوەندی )یشی لەگەڵ دابو، تاكە  خوێندگای ئامادەیی بو لە هەمو لیوای هەولێر ژمارەی قوتابیانی لە سێ سەد ( 300) قوتابی رەت نە دەبو جگە لە قوتابیانی پۆڵی چوارەمی ئەدەبی زۆر كەمم لێ ئەناسین لە مان ( فاروق سید حسن ) – فاروق سەید حەسەن – باوكی  چەندین ساڵ ئامر مەوقعی ئۆردگای هەولێر بو لە بنە رەتا ئەگەرێنەوە بۆ سەیدەكانی سولەیمانی  براو ئامۆزای زۆر بون لە مان  ئامۆزای- موسى ێالح – موسا سالح – ناسراو بە  ( سەید موسا )  زیاتر لە بیست وپێنج سالأ ( ملاحڤ )  مولاحیزی بەریوەبەرایەتی زانستی هەولێر ( مدیریە معارف أربیل ) بو پیاوێ لە چەشنی ئەم راست گۆو دلسۆزو دەست پاك و شارەزا لە ئیش وكارەكانی زۆر كەم بون , ساڵی 969 /970 كە  (بەریوەبەرایەتی زانستی هەولیرَ ) م پێ راسپاردرا زۆر بە چالاكی ودلسۆزانە هاوكاری كردم  ( نوری ێالح ) – نوری سالح – برای ناسراو بە سەید نوری  بە گەنجی تەمەنی بە دەست دا هەردوكیان بە یەكەوە لەگەلأ براگەورەم ( كمال ) – كەمال – لە كوَیە هاو قوتابی بوون . لە قوتابیانی دی كە لە قوتابخانە ئەناسران ( فەرنسوحریری )- فەرەنسۆ حەریری –  گەر بە هەڵە نەچوبوم  باوكی لە هەریر شەماسەی كەنیسە بووە  ، بەڵام  وا بزانم لە هەولێر  لە ئوتێلی ( شمال ) – شیمال –  كاری دەكرد ، فەرەنسۆ وەك زۆبەی مسیحیەكان لە هەولێر بە شیوعی ئەناسرا هاوقوتابی و برادەری زۆر بە تێن  لەگەڵ – فاروق سەید حەسەن – بە پێچەوانەی – فەرەنسۆ – نەمبیست فاروق بەلایەكی حزب وسیاسەت دایشكاندبێ لە ناو قوتابخانە بە جوتە زور بزێو بون و بە هەند خوێندن نەبون ،  هەردەم لە نێو جموجۆلی وەرزەش بەتایبەتی فەتبۆل دابون , لە قوتابیانی دی جوتە برا ( رائق وفائق سید جمیل )-رایق وفایق سەید جەمیل –   هەردو برا خۆیان بەلای ئایین دادەشكاند , سەیر ئەوەبو ناسیاوییم لە گەڵ رائق ئەگەرێتەوە بۆ لای ( كریم أفندی )- كەریمە فەندی – دابەشكەری پۆستە ( پۆستەچی )لە هەولێر وابو براگەورەم ( كەمال ) هەمو مانگ لە رانیەوە بە ( حەواڵە )ی بەرید  تاكە دینارێكی بۆ رەوانە دەكردم , كەریمە فەندی منی نەدەناسى ئەیدا بە رائق– ناوكانیشمان لێك نزیك بو لە هەمان كات رایقی بە فایقی برای دەزانی , ئیدی رایق حەواڵەكەی پێ نەئەدام تا كوپە شیرێك یا شیرنەمەنی یەك لە حانوتی خوێندگا – لای رۆوف- دەرخوارد نەدەم زۆر هەوڵمدا كەریمە فەندی بمناسی بەڵام بێ سود بو . كەریمە فەندی زۆر پیاوێ بچوك و نابوت وچالاك وسیدارە لەسەر هەردەم جانتایەكی چەرمی رەنگ سوری كۆنی لەبن هەنگڵ بو رۆژێ – بو ماوەی چڵ سالأ – بە پیادەو رویشتن چوار دەورەی شاری هەولێری دەكرد زۆر بە ئەمانەتەوە نامەو حەواڵە و بەریدی  بەسەرخەڵكانی هەولێر دابەش دەكرد .
         دینار لەم سەردەمە بە نرخ بو گەڵێ پێویستی قوتابخانەو جل وبەرگ وخەرجی گیرفانی دابین دەكرد شت ومەكی ژیان وناو ماڵ زۆر هەرزان بون بۆ نمونە جوتە پێڵاوی باش لە 250 فلس رەت نەدەبو وكراسی پیاوان بە 100 فلس  كیلۆی گۆشت 20 فلس میوەو سەوزە كیلۆی بە 10 دە فلس و كەمتر هەروها زۆربەی خواردەمەنی وشت ومەكی ناو بازار ، پلێتی سینما لە 40 فلس تا 70 فلس , دو سینما هەبون ( ێلاح الدین و حمرا و ) –سەلاحەدین و حەمرا – لە نمایش كردنی فیلیمەكانی ( فرید أگرش )- فەرید ئەترەش و( سامیە جمال )- سامیە جەمال  ، (ێباح )- سەباح و ( محمد عبدالوهاب )- محەمەد عەبدولوهاب – لە شەقام وبازارەكانی هەولێر ئەبوە دۆرو زورنا بو ریكلام و ئاگاداری خەڵكان  ، سینەماكان شوێنی رابواردن و حەسانەوەی خێزان بو ئینجا كورانی هەرزەكارو زۆربەی ئەفەندی وخوێندەوار بە تایبەتی شەوانی پێنج شەممە لەسەر هەینی سیناماكان مۆنجەی لێوە دەهات گەرچی دو جار یان سێ جار لەماوەی شەوو رۆژێ دەكرایەوە . .
        لەماوەی دو ساڵی خوێندنم لە هەولێر هەستم بە رێكخراوەێكی پارتی نەكرد نە لە شار نە لە نێو خوێندگاكەمان بە پێچەوانەی حزبی ( تەحەرور )- حزبی شیوعی عیراقی ورێكخراوی ئاینی لە نیو قوتابخانە ، لە هەمان كات  جموجۆلێ یا رێكخراوێ توركمانی بە دی نەدەكرا گەرچی قوتابی وخەڵكێ زۆر هەبون بە تۆركمانی ئەدوان . هەر لەم بەینە پەیوەندی حزبایەتی بەمنەوە ساز نەدرا دوربەدور ناوی  ( عونی یوسف )ی پارێزەر- عەونی یوسفم  لە كورانی خاڵم وخەڵكانی دی دەبیست ناسرابو بە كوردایەتی و جموجۆڵی حزبایەتی ( پارتی ) لە ناو كۆمەڵانی خەڵكی شاری هەولێر بە تایبەتی ناسرابو بە یارمەتدانی خێزانانی بارزانیەكانی ئاوارە لە هەولێر هەروها پرۆپاگەندەیی و جموجۆلی ئازایەنەی لە بارەی كێشەی میللەتی كورد , هەڵبەتە لەم كات لە ناسراوانیی بەرز لە پارتی لە قەلەم دەدرا گەرچی هەندێ نەفام بە سوكی ( رۆژباش وشەوباش وسوپاس )ی عەونی یوسفیان دەگێرایەوە ئیدعاكەرانی ئاین ئەیان وت ( سەلام سەلامی خوایە رۆژباش وشەوباش ) چی یە .
      ( عریف سلیمان )-عەریف سولەیمان – زۆر بە وردی وتێروتەسەڵ  لە بارەی ( غونی یوسف ) – عەونی یوسف لە زنجیرەی – بیرەوەریەكانی لە ژمارە 86 ی تشرینی یەكەمی  و  87 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2007  لە هەفتەنامەی ( بەدرخان ) دوواوە ، منیش لە گەڵ ئەم دوپاتی دەكەمەوە كە ئەم كەڵە پیاوە ( لە رێبازی وخەباتی كوردایەتی ) بە تایبەتی لەناوچەی هەولێر ،  لەم دەورە زۆر فەرامۆش كراوە … ئەڵێ {  ئیستا دەستكەوتێك بەدیهاتووە ، خەڵكی كوردستان و هەولێر عەونی یوسف و هەموو ئەم قارەمانانەی وەكو ئەویان لە بیركردووە ، وەكو ئەوەی بە درێژایی مێژوو ئەوان هیچیان بۆ ئەم میللەتە نەكردبێ یاخود هەر نەبوون …. عەونی هەموجارێك دەیگوت: كورد دەفتەری چاكەو خراپەی نییە … } .هەڵبەتە ئیمرۆ لەم بارەوە گڵەی وبێ وەفای زۆر لە دەسەڵاتدارانی بارزانیان دەكرێ لە هەرێم …  هەرنەبێ ئەم پیاوە خەباتگێرو كوردپەروەرە شایستەی رێزلێنان وبیركردنەوی بە  شەقامێ ، گۆرەپانی ، دام ودەزگایەك لە هەولێر  هەیە …. بە هەرحاڵ ئێستاش نەچوە بچی…!
      شاری هەولێر لای من تازە نەبو لە ناوەراستی ساڵانی چڵەكانەوە  – لە سەدەی رابوردو – لە پلەی خوێندنی سەرەتاییمدا – – گشت پشوی هاوینان یەك دومانگ  لە ماڵی خاڵۆم گوزەرانم دەكرد لەم ماویە  شارەزای شار بووم و ناوناو سەردانی سینەمایەكانم دەكرد بە تایبەتی سینمای سلاحەدین  لە هەمان كات ( حسیب )- حەسیبی  كورە خاڵۆم لە كتێبخانەی هەولێر چەندین كتێبی عەرەبی بۆ دەخواستمەوە هانی دەدام بۆ خوێندنەوەی چونكە خۆشی شەیدای خوێندنەوەبو روشنبیرو خوێنەوار لە چەشنی ئەم لاوە لە هەولێر كەم بو لە هەمان كات بەرەو ماركسی دایدەشكاند ، لە مان  چیرۆكی ( أرسین لۆبین ) كە نوسەرێكی فەرەنسی بە ناوێكی – خواستراوە –نێزیكەی 50 پەنجا چیروَكی مام ناوەندی  بلاوكردەوە گشتی لە بارەی پاڵەوانیك دەسورایەوە بە ناو – أرسین لوبین – ئەمیش دزێكی هونەرمەندی نەقۆڵا دزی لە سەروەت وسامانی هەرە دەوڵەمەندەكانی شار دەكردو لەسەر خەڵكانی هەژار دابەش دەكرد . هەروها كتێبی (العبرات ، النڤرات – ئەلعەبەرات ،  ئەلنەزەرات )ی نوسەری ناسراوی میسری ( مێگفى منفلوگی ) – مستەفا مەنفەلوتی –لە سەدەی نۆزدەهەم ، گەڵێ دی نایتە یادم ، هەڵبەتە لەم ماوەیە نەك هەر فێری خوێندنەوە بووم بەلكو زۆرپێشكەوتم لە زمانی عەرەبی ئەمەش رەنگی داوە لە پۆلی چوارەمی ئەدەبی كە لە وانەی ( عەرەبی و ئایین ) لە تاقیكردنەوەی سەری ساڵ لێبوردرام . شایەنی وتنە هەر لەم ماوەیە لە  لای حەسیب گۆڤاری ( دەنگی گێتی تازە وپیشكەوتن )م چاوپێكەت وخۆێندنەوە .
 
                                                    ——————————                       
 
                                                                                                                          سدنی / ئوسترالیا
                                                                                                                       
                                                                                                                 Alifaieq08@yahoo.com    دیسمبەر / 2008
 

Previous
Next

Leave a Reply