Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

قائمقامی بنەسڵاوە دیموكراتی لە كەلار ئەوها نیە.. سەباح ساڵەیی

Be First!
by March 10, 2008 گشتی

 بنەسڵاوە ئۆردوگاى زۆرە ملێى نیشتەجآ كردنی كەركوكیەكانە لە سەردەمی بەعس و ئەنفال. ئەو شارۆچكەیە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خەڵكی نیشتمان پەروەر و بنەماڵەى شەهیدان و پێشمەرگە و ئەنفال تێیدا گیرساونەتەوە، لەبەر بارى گرانی ژیان و نیشتەجآ بوون لە هەولێر رۆژ بە رۆژ ئەو شارۆچكەیە فراوان دەبێت و بۆتە پەناگەى ژمارەیەكی زۆرى خەڵكی هەژارى ناوچەكانی هەولێر و كەركوك و دەشتەكەشی، ئێستا بنەسڵاوە قەزایە و (حسێن كەلارى) ناوێك كە نازانم چى گەیاندویەتیە ئەو بنەسڵاوەیە كە بە پآى ناوەكەى بووایە دەبووایە ئێستا لە كەلار قائمقام بووایە كورد ووتەنی (ئەگەر مانگا بە دۆ بووایە لەبەر دەرگاى خاوەنەكەى دەبوو) بە گوێرەى قیاسی ئەو بنەمایە بێت حسێن كەلارى سوودى كەسی نیە، چونكە خەڵكی ناوچەكە و هەولێر و دەشتەكەی باشتر بە وەزعی خۆیان دەزانن بۆیە دەبووایە دەسەڵات دەمێك بەر لە ئێستا بیرى لەوە كردبووایەوە جەنابی قائمقامی ڕەوانەى گەرمیان كردبایەوە، چونكە دەمێكە لە قوتابخانەى دیموكراتی و كوردایەتی هەولێر قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە و بۆتە پرۆفیسۆرى پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی لە نەهێشتنی گەندەڵى و دادى كۆمەڵایەتی و یەكسانی نێوان هەموو چین و توێژەكان لە بنەسڵاوە و قەزا و ناحیەكانی تریش كە سەر بەو ئیدارەیەن، چونكە جارێك گوێم لە ئۆردوگاكانی شۆرش و رزگارى و ئەوانی تریش كە دەستە خوشكی بنەسڵاوەن هاواریان دەكرد جیاوازى نیە لە نێوان قائمقامەكانی ئێستا و بەرێوەبەر ناحیەكانی پێش ڕاپەرین، ئاخر ئەوان روحیان ئەنفال دەكردین بەڵام حسین كەلارى ئازادی و گیرفانمان ئەنفال دەكات، بەڵگەش لەسەر ئەو قسەیە ڕۆژى 9/3/2008 كە یادى ڕاپەرین و ئازادىیە حسێن كەلارى قائمقامی بنەسڵاوە تەنها لەسەر گرتنی رەخنە مەفرەزەى پۆلیس دەنێرێتە سەر ماڵى شوفێرێك بە ناوى (ئازاد) تەنها لەبەر ئەوەى لەبەردەم لێژنەى گواستنەوەى وەزارەتی گواستنەوە بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی هێڵەكانی گواستنەوەى ناو شارى هەولێر و دەوروبەرى گووتویەتی ئێمە شوێنى وەستانمان نیە رۆژانەش دەبێت پارەى وەستان بدەین ناسنامە نوآ بكەینەوە هەر لەگەڵ ئاكادار كردنەوەى قائمقام و گەیشتنی ئەو زانیاریە لە رێگەى بەرپرسی هێڵی بنەسڵاوە كەوا شەریكە لەگەڵ قائمقام و نوێنەرى خۆیەتی لە جیاتی ئەو برادەرە كارى سەندیكایی بكات و داكۆكی لە مافەكانی شوفێران بكات كەوا گوایە نوێنەرى سەندیكاى گواستنەوەیە هەڵساوە بە گواستنەوەى ئەو رەخنانەى شوفێرى ناوبراو بۆ قائمقام و ئەویش راستەوخۆ مەفرەزەى پۆلیسی بۆ دەركردووە بە مەبەستی گرتنی و لە قوڕدانی دەمی بۆ ئەوەى جارێكی تر كەس زاتی ئەوە نەكات رەخنە بگرێت و داواى مافی خۆى بكات، ئاخر توخوا خەڵكینە ئێوە و ئەو پرسیارانە ئێستا سەردەمی ڕاوەدوونانی خەڵكە لەسەر داواكردنی مافی خۆى، توخوا قائمقام شەرمە دواى دەوامی ئاسایی مەفرەزەى پۆلیس و ئاسایش دەنێرێت هەڵكوتنەوە سەر خەڵكی سڤیل و قۆڵبەست كردنیان، ئاخر بۆچی ئەوە تۆقاندن نیە؟! تیرۆرى رۆح و زمان نیە، كاكى قائمقامی دیموكراسی و ئاشتیەكەت لە كوآیە، نوێنەرى سەندیكاى گواستنەوە كە حەیاى سەندیكاشتان بردووە، چونكە هیچ جیاواز نیت لەگەڵ نقابەكەى سەردەمی بەعسی نەفرەت لێكراو لە جیاتی داكۆكی لە هاوپیشەكانت بكەیت جاسوسیان لەسەر دەكەى، ئەو پارە حەرامانەى كە دەمی خۆت و ئاغاكەت لە جەنابی قائمقام دەكەوێت بڕوا بكە ماڵ و مناڵەكەتان توشی نەهامەتی دەكات ئاخر قوتی حەرامە، بۆ شەرم لە خۆتان ناكەن دەزانن رۆژ بە رۆژ لەبەر چاوى خەڵك سووكتر دەبن!! بۆیە پێویستە قائمقام بچێت بەشدارى لە چەند وۆرك شۆپێك بكات لە كەلار و گەرمیان تا بزانآ ئاخۆ دیموكراسی و بەرێوەبردن لەوێش وەك لاى جەنابیەتی؟.
 
sabah_salayi@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply