Skip to Content

Monday, October 26th, 2020

كه‌ناڵێكی گه‌ردوونی بۆ ژنان له‌ تونس

Be First!
by March 15, 2013 ژنان

 

 

 

خه‌ریكی نوسینم و ئه‌وڕۆ 8 ی مارسی 2013 له‌ وڵاتی تونس ئاهه‌نگ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌گێڕدرێت  ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ((د  . منصف المرزوقی)) بۆ ئاماده‌ بوونم له‌ ئاهه‌نگی  ڕێزلێنانی  ژنان له‌ كۆشكی ((قڕتاج)) .  ڕاچه‌ڵه‌كیم ، چونكه‌ من به‌وه‌ ڕانه‌هاتووم  ده‌عوه‌تنامه‌م بۆ بێت له‌ لایه‌ن هیچ سه‌رۆك دوڵه‌تێكه‌وه‌  یان حكومه‌تێك له‌ وڵاته‌كه‌ماندا . ئایا ئه‌م بانگ هێشت كردنه‌ گوزارشت كردنه‌ له‌ شتێكی گۆڕاو سه‌باره‌ت به‌ مافی ژن له‌ تونس له‌ پاش شۆڕشه‌وه‌ . له‌ گه‌ڵ  بیستنی ئه‌و  هه‌موو گورزه‌  كوشنده‌  توندانه‌ی كه‌ ده‌وه‌شرێنرێن له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاینیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ ، كه‌ چی دیسان  ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كم بۆ هاتووه‌  تا له‌وێ‌  بپه‌یڤم له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی كه‌ناڵی گه‌ردوونی ژنان له‌ تونس  و  بۆ وڵاتانی  دۆڵی ناوه‌ڕاست ، كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌ له‌ تونسه‌وه‌ تا فه‌ره‌نساو ئیتالیاو ته‌نانه‌ت فه‌نله‌نداش . له‌ گوتاره‌كه‌م له‌و كۆنفرانسه‌دا گوتم : ئێمه‌ له‌ دونیایه‌كدا ده‌ژین نه‌ك له‌ سێ‌ دونیادا ، ئه‌م دنیایه‌ ته‌نها سیسته‌مێكی ((چینایه‌تی ، باوكایه‌تی ، ڕه‌گه‌زی ، ئیمپریالی ، سه‌ربازی )) حوكمی ده‌كات ، ئاینه‌كانیش به‌ كار دێنێت  بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و هه‌ژاره‌كان . پرسی ئازادی ژنان له‌ وڵاته‌كه‌مان یان له‌ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ ، به‌ توندی گرێدراوه‌ به‌ ئازاد كردنی تێكڕای نیشتمان له‌ ئیمپریالیزمی ده‌ره‌كی و سته‌مكاری ناو خۆیی  و  هه‌روه‌ها بازرگانی كردن به‌ ئاینه‌وه‌  له‌ بواری سیاسه‌ت و حوكمڕانیدا . هه‌روه‌ها ئازاد بوونیش له‌و  سیسته‌مه‌ سته‌مكاره‌ جیهانیه‌ محاڵه‌ ، ته‌نها به‌ شۆڕش گه‌لێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت ، وه‌كو چۆن له‌ میسرو تونس و هه‌روه‌ها  بزووتنه‌وه‌ی ۆۆڵ ستریت داگیر بكه‌ن له‌ ئه‌مریكاو  بزووتنه‌وه‌ی  سان پۆل له‌ ئنگلته‌را و ئه‌و شۆڕشه‌ گه‌لیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ كران . ئه‌گینا به‌رده‌وام ده‌بێت  چه‌نده‌ گورزی كوشنده‌شی ئاراسته‌ بكرێت . ژنانی تونس له‌ شۆڕشدا به‌شداریان كردو به‌ خوێنی خۆیان قوربانیاندا له‌ پێناوی ئازادی خۆیان و نیشتمانه‌كه‌یان ، تا ئێستاش قوربانی گران ده‌ده‌ن وه‌كو ژنانی میسر ، به‌ڵام ژنانی تونس و میسر دووچاری گورزی كوشنده‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ته‌وژمه‌ ئاینیه‌كانه‌وه‌  كه‌ چوونه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات  و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ژنان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ  سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست . ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یبینم له‌ تونسدا وه‌كو خوشكه‌كانیان له‌ میسر.  شۆرش و نارٍه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین  به‌رده‌وامه‌ دژ به‌و هێزه‌ ئاینیه‌ ناوخۆیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كیه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌درێن . ژنانی تونس پێش ژنانی میسر ده‌ست كه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایان به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ ناو خێزان و ده‌ره‌ویدا به‌ فه‌زیله‌تی خه‌باتی درێژخایه‌ن  و له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا كه‌ چه‌ند یاسایه‌كی نوێی خێزانی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ندێك بونیادی كۆنی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ . وه‌كو فره‌ ژنی و مافی پیاو له‌ ته‌ڵاقدان  به‌ ئیراده‌یه‌كی تاكڕه‌وانه‌ . چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌ سه‌رده‌می ((الحبیب بۆرقیبه‌))  گه‌شتێكم كرد بۆ تونس ، به‌رپرسێكی ڕاگه‌یاندن  ڕیپۆرتاژێكی له‌ گه‌ڵدا كردم ، ئه‌م پرسیاره‌شی لێكردم : ژنانی تونس چۆن ده‌بینیت له‌ سه‌رده‌می بۆرقیبه‌دا ؟  ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌شم ده‌بینی چۆن راگه‌یاندنه‌كان وه‌كو له‌ میسر و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا هه‌یه‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت  به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ  هاوشانی خودا و  وای دا ده‌نێن بۆرقیبه‌ ته‌نها هۆكاری ئازادی ژنانی تونسه‌ . له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا گوتم  هه‌وڵه‌كانی ژنانی تونس له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا هه‌ر خودی خۆیان بوون ئازادییان به‌ ده‌ست هێنا ، چونكه‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت  گه‌ل ئازاد ناكات . به‌ ڕێكه‌وت بۆرقیبه‌ ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له‌ ته‌له‌فزیۆندا بینی بوو ، به‌ توندیش  توڕه‌ ببوو. ئه‌و به‌ر پرسه‌ چۆن ده‌توانێت من بڕوا به‌وه‌ بكه‌م كه‌ ((حه‌بیب بۆرقیبه‌))  ژنانی تونسی ڕزگار كردووه‌ . به‌ فه‌رمانێكی ڕاسته‌وخۆ بانگ هیشتی ئه‌و به‌ر پرسه‌ی كرد بوو  تفێكی كرد بووه‌ ڕوخساری ، دواجاریش بڕیاریدا له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرێت . هه‌روه‌ها فه‌رمانێكیشی ده‌ر كرد دیچیتر ((نه‌وال السعداوی)) قه‌ده‌غه‌یه‌ بێته‌ تونس و ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌رده‌وام كاری پێده‌كرا ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رده‌می ((بن عه‌لیشدا)) . له‌ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا وا ته‌سه‌ورم ده‌كرد له‌ گه‌ڵ دابه‌زینم له‌ باڵوێزخانه‌ی تونس  پۆلیس ده‌مگرێت ، به‌ڵام چوومه‌ تونس و كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی تونس به‌ ئاپوره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ پێشوازیان لێكردم . له‌وه‌ش تێگه‌یشتم كه‌ ژنانی تونس 27 له‌ سه‌دی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر پێك دێنن كه‌ ئه‌وانن په‌رله‌مان  دا ده‌نێن . ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه‌ بكه‌م ژنانی تونس سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كوزه‌ كوشندانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئاینیه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزێكیه‌وه‌ له‌ خه‌باتی خۆی به‌رده‌وامه‌ . 

 

 

      نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ـــ عدد ((4027))  فی  10 / 3 / 2013

 

Previous
Next

Leave a Reply