Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

لە ئاخر زەمانداوەزیرێك خوَى خەڵاتى خوَى ئەكات…ئاسوَعوسمان

Be First!
by February 2, 2008 گشتی

 تەهابەروارى وەزیرى وەرزش و لاوان، لەدیمانەیەكى ڕوَژنامەى (ڕوَژنامە)دا  گەنجانى كوردستان بەتەمبەڵ  وكارنەكردن تاوان بار دەكات و پێى وایە زوَر بەى ئەو كێشانەى كە ئەمڕوَ ڕوبەڕووى گەنجان بوَتەوە ئوَ باڵەكەى لە ئەستوَى لاوان خوَیانە .تە هابەروارى لەساتە وەختەوەى  بوَتەوەزیر  جگە لە ئاهەنگى گوَرانىو خەڵات بەخشینەوە هیچ كارێكى ترى بوَگەنجان نەكردووە، ئەم وەزیرە لەنێوو كابینەى حكومەتى بەڕێز (نێچیرەڤان بارزانیدا) خرا پترین وەزیرەو  زوَربێویژدانانە پەلامارى لاوان ئەداو ئەڵێت (لاوانىئێمە كار ناكەن و حكومەت لەناچاریدا پەنادەباتە بەر كرێكارى بێگانە و ئێستا كافتریا وڕێستوران ت و ئوتیلەكان كرێكارى بێگانە كاریان تیدا ئەكات ) ناهەقى جە نابى وەزیر ناگرم لەبەر ئەوەى ئەم وەزیرە   تائیستا زوَربەى كاتەكانى لەنیوان هوَ تێل و ڕیستورانتەكاندا بەسەر بردووە هیچ كاتێك بیرى لەوە نەكردوَتەوە كەتێكەڵى لەگەڵ ژیانى گەنجانى كوردستان دروو ست بكات .ئەم وەزیرە دەبوو لە باتى پوَستى وەزیرى ورزش و لاوان  پوَستى وەزارەتى گەشتوو گوزار یان هەر نەبیت وەزارەتیكى تازەى بوَدروو ست بكرێت ناوى لێبنرێت وەزارەتى خەڵا ت و فستێڤاڵ و هەڵپەڕكىَ چونكە ئەم برا بەِێزە زوَرحەزى لەم شتانیە .وەزیر لەبەشێكى ترى دیمانەكەیدا دەڵێت (ئێمە كارى زوَرمان كردووە وەك خەڵاتكردنى وەرزشەوانان و لاوان )بەڵىَ وەزیر لەنیوو خەڵات كراوەكاندا خە ڵاتى خوَشى كرد  من لە جەنابى وەزیر دەپرسم بوَچى خەڵاتى خوَى كرد . خوَئەگەر وەرزشەوانان لەبەر تواناو ئاست بەرزیان خەڵات كرابن  دەبێت كاك تەهابەروارى خەلاتى خراپترین وەزیرى بوَخوَى دابنایەو ئەو شەوەش كە خەڵاتەكان دابەشكران دەستى لەكار بكێشایەوە  ،هەرچەندەكەكاك بەروارى خوَیی و بنەماڵەكەى خەڵكىشوَڕش گیڕبوون و دژى دیكتا توَرییەت وەستاونەتەوە ،بەڵام كاك تەها نەدەبوو ئەوەى بیر چێت كە تەنیا سەروَكى فەرماندەى پێشوو خوَى خەڵاتى خوَى ئەكرد ، ئەوە نەریتى سەردەمانى سەروَكىفەرماندەبوو كە هونەرمەندان گوَرانى بەسەر باڵاى سەروَكدا بڵێن  ،وەك ئەوەى لەو شەوە دابینیمان كە كەسێك بەناوى جەلال پەریشان ،بەپەریشانییەوە گوَرانى بەسەر قەدوو باڵى وەزارەكەت و خوَتا ئەوت . جە نابى وەزیر  ،وەزارەتەكەى توَ تەنیا ڕێزى لە هینانەوەى ڕوو فاتى ئەنفالەكانش نەگرت ، هەرشەو ێك پێش ئەوە بوو كە زیاد لە 300 خیزانى كورد پرسەیان هەبوو توَش لە كەیف و بەزمدا بوویت  چەندین گوَرانى بیژت بانگ كردووە ئەگەر بەهەڵەشدا نەچوو بم یەك دوانێكیان لەدەرەوەى كوردستان بانگهێشت كرابوون كە خەرجییەكى زوَرى تێچووە.ئاخر لەخوَت بپرسە لە ئێستادا خەڵات زەرورە یان ئەوەى  بیر لە ئایندەى لاوان بكەیتەوە ئاخر جەنابى وەزیر من تەحداد ئەكەم كەلەسەدا نەوەدى لاوانى كوردستان نازانن وەزارەتى وەرزش و لاوان هەیە تە حەداد ئەكەم زوَربەى لاوان هەرناویشتیان نەبیستووە ئەم ش هوَكارەكەى فاشل بوونى وەزارەتەكەتە . جەگەلەمانەش تەحەداد ئەكەم كە ئامارێكت لابێت لەسەر ڕێژەى بیكارى لاوان . بوَیە جەنابى وەزیر توَبەهیچ شێوە یەك ئەو مافەت نیە بەلاوانى كوردستان بڵێیت تەمبەڵ،ئەگەر قەراربێت باسى تەمبەڵى و كارنەكردن و خراپى بێت جەنابت و وەزارەتەكەت پلەى یەكەمیت  ، لێرەشەوەداوا لەبەرێز سەروَكى حكومەت ئەكەم كە گەنجێكى چالاكەو یەكێكە لەباشترین بەرپرسەكانى ئەمڕوَى كوردستان، ئەو وەزارەتە لە كاك تەهابەر وارى بسەنێتەوەو لەباتى ئەوە بیكاتە ڕاویشكاریك لەوەزارتێكا كەتایبەت بێت بەهەڵپەركێو سەماو خەلات .
 
 
 
 Asoahmad2004@yahoo.com
 Lawa_0@hotmail.com
 ……………………………………………………………..
 تێبینى دیمانەكەى تەها بەروارى لە ڕوَژنامەى (ڕوَژنامەدا  )لەژمارە (146)28/1/2008   لەلاپەڕە 12 بڵاو كراوەتەوە
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply