Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

لە ساڵیادی تیرۆری هاورێیان شاپور و قابیلدا

Be First!
by April 18, 2008 گشتی

عبداللە مەحمود……..

 ئەم 18ی مانگە 10هەمین ساڵڕۆی تیرۆری هاورێیان شاپوروعبدالقادرو قابیل عادلە، ساڵڕۆژی تیرۆری دوو ڕابەری ئاوارەكان و بێخانەولانەكان، دووڕابەری بێبەشان و دوو ڕابەری حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییە، هاوكات ساڵیادی یەكێك لەو هەزاران دڕندایەتیانەیە كە ئیسلامیەكانی كوردستان و مەلا كرێگرتەكانیان نەخشە بۆكێشەرو و هاندەرو جێبەجێكەری بوون.
 بەڵی 10ساڵ بەر لەئێستا و لە كاتێكدا ئەم دوو سیما ناسراو خۆشەویستەی بێبەشان سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ وەرێخستنی ئاكسیۆنی ئایار بوون لە شاری هەولێر، لە پیلانێكی چەپەڵی نەخشەبۆكێشراوی تیرۆریستیدا، تیرۆركران.
 ئامانج لە تیرۆری ئەم دوو هاورێیە چاوترسێنكردنی كۆمۆنیزم، چاوترسێنكردنی ئازادیخوازی، چاوترسێنكردنی ڕابەرانی جەماوەری بزوتنەوە كۆمەڵایەتیەكان بوو.
 ئەم ڕەوتە كۆنەپەرستە ئیسلامیانە كە مەڵاشوی سیاسیان بە كوشتارو ترساندن و تۆقاندن كەوتووە، لۆژیكێكی تر جگە لە لۆژیكی ترساندن و تۆقاندن و تیرور و كوشتاریان نییە، لەبەرامبەر بە گەشەی كۆمۆنیزم و ئازادیخوازیدا، لەبەرامبەر بەگەشەی بزوتنەوەی یەكسانیخوازانەی ژناندا، لەبەرامبەر بە بزوتنەوەو خواستی خەڵكی بێخانەولانەدا، لەبەرامبەر داوكاری و ناڕەزایەتی ئاوارەكانی شارەكانی كوردستاندا!! هەراسان ببوون، ترساو ڕەنگ بزركاوبوون،  كەوتە پیلان گێران، ئاخر ئەوان 8مارسی ئەوساڵەیان بینیبوو، زاكیرەیان پڕی بوو لەشكست بەرامبەر بە ئازادیخوازی و بزوتنەوەی یەكسانیخوازانەی ژنان، ئەوان بوون پیلانی چەپەڵیان لە هۆڵی میدیای ئەوشارە، مایە پوچ و ئابڕوبردەكرا.
 ڕێگەگرتن لە پیلانیان، بە پیلانی تر دارشت، پیلان تایبەتمەندیانە، ئاخر زیندانەكان، گوێگرتن لەهەواڵەكان، ڕوانین لەوێنەكان، چاوخشاندنەوە بە كارنامەكان، هەڵدانەوەی مێژوو… هەموویان گەواهی ڕِاستیەكی چەسپاون، ڕاستی هەوسارپچراوی ئیسلام و ڕەوتەكانی لەبەرامبەر گەشەی كۆمەڵگاو خواستە شارستانیەكانیدا.
 شاپورو قابیل یان تیرۆكرد، ئەمە ئەگەر بە حەق خەسارەتێكی گەورە بوو لە خەڵكی بێخانەو لانەو بێبەشانی ئەم كۆمەڵگایە، خەسارەتێكی گەورەبوو لەحزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و بزوتنەوەی ئازادیخوازی خەڵكی كوردستان، بۆ سەربەخۆیی و پێكهینانی ووڵاتێكی سەربەخۆی عەلمانی، ئەوا بەهەمان ئەندازە ترسنۆكی بودەڵەیی ئەو ڕەوەتە ئیسلامی و مەلاكرێگرتەو مێشك ژەنگرتوانەی پشتی ئەم پیلانەی نیشاندا.
 ڕەوتی ئازادیخوازی و پێشكەوتخوازی كۆمەڵگا، كۆمۆنیزم و بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنان، داواو خواستی بێخانەو لانەو ئاوارەكان، … كە ڕیشەیان لە نیزام دەسەڵاتدارێتی نابەرابەرو تاڵانچی كوردستاندایە، بەتیرۆری ئەم هاوڕێیانە بێدەنگ نەكرا، نەخەوێنرا، ڕەوانەی ماڵی خامۆشی بزوتنەوەكان نەكرا، بەڵكە بەردەوامە.  
  پێكهاتنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان كەیەكیك لەئاوات و خواستەكانی ئەم ئازیزانە بوو، پێكهات. بەمەش نەك پیلانی چەپەڵی ئیسلامیەكان، بە تیرۆری ئەم هاورێیانە كەئامانجیان پاشەكەشەی كۆمۆنیزم و ڕەوتی ئازادیخوازی بوو،مایەپوچ دەچوو، بەڵكە خودی پێكهاتنی ئەم حزبە لەپاڵ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عیراقدا و بەوئامانجە بەرزە ئینسانیانەوە لە پێناو ڕزگاری كۆمەڵگا لەدەست نابەرابەری چەوساندنەوەو بێمافی، وەڵامێكە بە كۆنەپەرستی ئیسلامی و باندەكانی، وەڵامە بە دەسەڵاتی مشەخۆرو میلیشایی بەكرێگیراو.
 ئەمرۆ دەساڵە ئەم هاورییانە لەگەڵمان نین، بەڵام كاروانمان هەر بەوڕێگایەدا كەئەوان ڕابەرو ڕێنیشاندەری بوون،بەردەوامە.بێگومان ئەم كاروانە كە كاروانی ڕوو لەئاسۆی ڕزگاری بێبەشانە، سەرباری هەر گرفت و پیلانیك، هەر پاشەكشەو كۆسپێك، درێژەی هەیە و دەبێت. كۆمۆنیزم بەوێنەی بزوتنەوەی ڕزگاری ئینسان لە هەموو زوڵم و بێمافیەك كە ئاوێنەی باڵانوینی ئەم ئازیزانە بوو. ئەمرۆ بە پێكهاتنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، فەتحكردنی سەنگەرێكی ترو ئامادەكردنی وەسیلەیەكی تری ڕزگاری بێبەشانە. با ئەم وەسیلە و چەكی ڕزگاریە، بە بەهێزكردنی و پشتیوانی كردنی، پێوە پەیوەستبوونی، گەورەو گەورە بكەین، بۆ ئاڵوگۆری بناغەیی. ئەمە ویستی ئازیزانی گیانبەختكردومانە.    
 17-4-2008 
 
abdulla.mahmud@gmail.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply