Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

هاوارى ماڵێكى هەژار پێویستیان بەئاوڕ لێدانەوەهەیە !

Be First!
by May 24, 2008 گشتی

 راپۆرت : شوان سدیق…….

 كەبە كۆڵانێكى بىَ خزمەت گوزاردا گوزەر دەكەیت ودەڕۆیت،لەلاى ڕاستەوە ماڵێكت بەرچاو دەكەوێت هەژارترین ماڵى ئەوكۆڵانەن ،ئەم ماڵە لەشارۆچكەى بنەسڵاوە نیشتەجێن،كەڕۆشتینە ماڵەكەیان پیرە ژنێكمان بەرچاوكەوت لەتەنیشت هەریەكە لە حەسەن وبەسیرەوجەوهەردا بەكزى وبىَ تاقەتى دانیشتبون،ئەوسىَ گەنجە بەردەوام ئاگایان لەخۆیان نییە دایكیان چاودێریان دەكات وبۆئەوەى نەڕۆنەدەرەوەو توشى ڕوداوێكى لەئێستا خراپتربن،زۆركەس وادەزانن ئەم گەنجانە نەخۆشینى دەرونیان هەیە،بەڵام دایكیان دەڵێت:ئەوان لەزك ماكەوە واهاتونەتە دونیاوە،
 حوسنیە عبدلسادق"دەربارەى چۆنیەتى ماڵ وگوزەرانیان بەم شێوەیە بۆمان دواوگوتى:پێش ساڵانێك لەمەوبەر لەیەكێك لەناوچەكانى سەربە كەركوك بوین،ئێمەش وەك هاوڵاتیانى تردەسەڵاتى بەعس ڕاى گواستین بۆئێرە،دواى چەند مانگێك مانەوە لێرە مێردەكەم واتە باوكى ئەم منداڵانە كۆچى دواى كرد،دواتر ژیانى شەش منداڵم لە ئەستۆگرت،سىَ كوڕو سىَ كچم هیە،كوڕەكانم دوانیان نەخۆشینى دەرونیان هەیە،كوڕەكەى ترم قوتابیە،كچەكانیشم یەكێكیان نەخۆشینى دەرونیان هەیەو ئەودوكچەكەى تریشم یەكێكیان ڕۆشتۆتە نێو ژیانى هاوسەرێتیەوە،كچەكەى تریشم سەرپەرشتى ماڵ دەكات چونكەمن بەبۆنەى ئەم سىَ نەخۆشانەوە ناتوانم هیچ بكەم،پورەحوسنیە"درێژەى بەقسەكانى داگوتى:بەڕاستى گوزەرانمان زۆر خراپە تائێستاكە كەس وەك پێویست ئاوڕى لىَ نەداوینەتەوە،ئەوەى هەمەو نیمە موچەیەكى خێریە مانگانە وەرى دەگرم ئەویش زۆركەمە45 هەزار دینارى چاپى تازەیە،خۆتان شایەت بن بەم موچە كەمە چى پێ دەكڕێت لەم ڕۆژگارەدا وئەم گرانیەى ئێستا ڕوى تێكردووین،بەڕاستى ئەوسىَ منداڵەم ئەركیان زیاترە،زو زونەخۆش دەكەون وئاگاى بون ونەبون نازانن، زۆرجار داواى جۆرە خواردنێك دەكەن بەڕاستى لەتوانامدانیە بۆیان بكڕم،لەوەرزى زستاندا لەبەرنەبونى نەوت وكارەبا ناچارین هەمومان لەیەك ژوردا بخەوین،ئمەش كاریگەرى خراپى هەیەلەسەردەرونى ئەوكوڕو كچە گەنجەى ترم،پورەحوسنیە"ڕوى لەبەرپرسان ودەسەڵاتداران كردگوتى"بەوهیوایەن ئاوڕێكمان لىَ بدەنەوە ئێمەش بونەوەرین حەزمان بەژیانە،تاكەى لەم ژیانە تاڵەدا بمێنینەوە،جاران دەمان وت حكومەت عەرەبە بۆیە هیچ ناكات خۆئێٍستا دەسەڵات بەدەست كوردەوەیە.
 دواتر محمدى كوڕى پورە حوسنى"گەڕایەوە بۆماڵ بە بوێریەوە دەیگوت:دەبێت دەسەڵات ئیشى چی بێت لەوڵاتدا بۆناتوانێت ئاوڕمان لىَ بداتەوە ئەوا وتمان ئەوسىَ گەنجەكەى ترمان هەست بەوە ناكەن وبیریان لاى بون نەبون نیە،خۆمنێك كەقوتابیم هەست بەكەم وكوڕیەكانى ژیانم دەكەم،زۆرجار لەنێو برا دەرەكانم خەم دام دەگرێت بۆئەو ژیانەى تێى كەوتووین،محمد ڕوى قسەى لەدەسەڵات و ڕیكخراوە خێر خوازیەكان كردو گوتى:بەوهیوایەم ئاوڕمان لىَ بدەنەوە تازە ئەوسىَ خوشك وبرایەم شێت بون،بامن ودایكم ئەوخوشكە شم كەبەساقى ماوین وەك هەرمرۆڤێكى ئاسایى بژین لەناوكۆمەڵدا باچیتر لەپەراوێزدا نەمێنینەوە.
 دواتر سویلەى كچى پورە حوسنى"لەژورەكەیدا هاتە دەرەوەو لەوڵامى   هاتنەكەمان بۆماڵیان گەشت،سویلە بەدەم هەنسكى گریانەوە دەیگوت: زۆركەس سەردانیان كردوین بەڵام گفت وبەڵێنەكانیان جێبەجىَ نەكردوە،سویلە بەدەم بێزاریەوە دەیگوت:بەم تەمەنە گەنجە ئارەزوم ژیانە بەڵام بۆكەسێكى وەك من نەگونجاوەو هەڵنەكەوتووە،زۆر حەزدەكەم منیش وەك هەرتاكێكى وڵات لەخۆشیدابم،بەڵام كەناتوانم خەم دام دەگرێـت دادەنیشم هیچیشم پىَ ناكرێت دەسەڵاتم نییە،ئەمانە من دەیڵێم گشتى پرسیارن،نازانم وەڵامى ئەم هەموو پرسیارانە لاى خودایە یان لاى دەسەڵات وڕێكخراوەكانە !  
 هەر كەسێ دەیەوێ هاوكاریان بكات با پێوەندى بكات بە
f_bewar@yahoo.com
            
 

Previous
Next

Leave a Reply