Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

وه‌ڵامێک بۆ عه‌لی مه‌حمود

Be First!
by April 12, 2008 گشتی

وه‌ڵامێکی نیوسه‌عاتی بۆ عه‌لی مه‌حمودی کۆنه‌ هاوکاری به‌سفه‌تم (که‌من به‌ برای هێژا ناوده‌بات ،و یه‌ک پێشنیار بۆ چاک ئینفۆ و چاک بێ.

ئه‌میر قادر –  هۆڵه‌ند……..

له‌وه‌ڵام به‌ گفتوگۆیه‌کی تاقانه‌دا له‌ناو هه‌موو گفتگۆکانی ڕۆژنامه‌کانی کوردستاندا که‌ کاک نامق هه‌ورامی له‌ کوردستان ڕاپۆرتدا ده‌قه‌که‌ی بڵاو بۆته‌وه‌ عه‌لی چیرۆکێکی دانسقه‌ی نوێی هۆنیوه‌ته‌وه‌..من ناچمه‌ سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌کان و کاتی خۆم به‌م کارانه‌وه‌ ناکوژم و ده‌مێکیشه‌ هه‌تا وه‌ڵامی جوێنه‌ بێپه‌رده‌کانیش ناده‌مه‌وه .

گفتوگۆکه‌ی کودرستان ڕاپۆرت پوخت و کورته‌ که‌ کاک نامق به‌ده‌نگ ئه‌نجامی داوه‌و دواتر خۆی ئاماده‌ی کردۆته‌وه‌،بێجگه‌ له‌ چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕیزمانی که‌له‌ناوه‌کاندا هه‌یه‌،ئه‌وه‌ی تری من سه‌رجه‌می به‌قسه‌ی خۆم ئه‌زانم و کاک نامق کاری گفتوگۆکه‌ی ئه‌نجام داوه‌،ئه‌مه‌ بۆیه‌ ئه‌نووسم با کاک نامق نه‌که‌وێته‌ ئه‌م گۆلمه‌زه‌وه‌،من ئه‌زانم ئه‌وانه‌ی کاتی زۆرو زه‌ه‌به‌ندی بێکاری و نه‌خۆشی له‌هه‌موو دیزه‌یه‌کدا ئه‌سکوێیان هه‌یه‌‌ هه‌موو ڕێگایه‌ک ئه‌گرنه‌به‌ر بۆ ناشیرین کردنی به‌رانبه‌ره‌کانیان.

له‌سه‌ه‌تاوه‌ ئه‌وه‌ بۆ کۆنه‌دۆسته‌که‌ی خۆم عه‌لی ڕاست بکه‌مه‌وه‌ که‌ به‌م تایتڵه‌ بابه‌ته‌که‌ی نووسیوه‌، (فرانس ڤان ئانرات…..وه‌ڵامێک به‌ برای هێژا کاک ئه‌میر).هه‌رکه‌س ئگاداری کێشه‌کانی ناوچاک و قسه‌وباسه‌کانی عه‌لی بێت ئه‌زانێت ئه‌مه‌ چه‌ند ڕاسته‌، برا و ئنجا هێژاشی بێته‌سه‌ر،ئه‌وانه‌ی باسه‌کانی عه‌لی ئه‌خوێننه‌وه‌ ئه‌زانن ئه‌م برایه‌تیه‌ چه‌ند ڕاسته‌،ناوه‌رۆکی قسه‌کانی عه‌لی له‌م چیرۆکه‌ تازه‌یه‌شدا ئه‌م قسه‌یه‌م پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌،من ساڵێک پێش جیابوونه‌وه‌کانی چاک به‌هاوڕێیانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رم ووت که‌ی ئه‌م پیاوه‌ به‌ناوی ئێمه‌وه‌ قسه‌ی نه‌کرد من کارده‌که‌مه‌وه‌،عه‌لی زانی چی ڕووئه‌دات خۆی وازی هێناو چوون چاک بێ ی دروستکرد.من زۆرجاری تریش به‌م پیاوه‌م وتووه‌ من ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ل تۆدا هاوکاربووین و ئه‌وه‌ ته‌واوبوو من نه‌خۆم به‌برات و نه‌ به‌هاوڕێت و نه‌به‌ هاوماڵ زانیوه‌ و نه‌ئه‌وه‌ش بووین،ڕاسته‌وخۆش هه‌روابووه‌ من له‌په‌رۆشیم بۆ دۆزی جینۆساید له‌گه‌ڵ که‌سانێک کارم کردووه‌.من بێ ڕێزی به‌که‌س ناکه‌م به‌ڵام به‌ڕاستی په‌شیمانم له‌ناسینی عه‌لی مه‌حموود له‌ به‌رایدا له‌پای وه‌سفه‌کانی که‌ده‌مکات و ناوم دێنێ تک تک بێزاریم لێده‌تکێ،جوێن و ده‌ستماچ کردن و پاشقول لێگرتنه‌کانی بارمان پێوه‌گرتووه‌ و له‌م وه‌سفانه‌م لام باشتره‌ ئه‌زانم که‌م که‌س باوه‌ڕی پێده‌که‌ن،ئاخر هاوڕێیه‌کی ڕاست گۆ ڕه‌خنه‌ت لێبگرێت و هه‌ڵه‌کانت دیاری بکات زۆرگرنگه‌و ده‌بێت زۆر لێی سوپاس گوزاربیت،به‌ڵام که‌سانێکی ناڕاست پێتداهه‌ڵبده‌ن ئه‌وه‌ ماڵوێرانیه‌و ده‌بێت باش ئاگات له‌خۆت بێت و بێگومان شتێک له‌ئارادایه‌…

ئه‌و بابه‌ته‌ی من له‌کوردستان ڕاپۆرتدا و ئه‌و هه‌موو هه‌ڵاو هه‌نگه‌مه‌یه‌ی عه‌لی مه‌حموود،ڕه‌نگه‌ هۆکه‌ی ئه‌وه‌ بێت که‌ ناوبراو خۆی کردبوو به‌تاله‌بانی و بارزانی له‌چاکی وێرانه‌ی ئه‌وکاتداو خه‌ڵکی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ی واتێگه‌یاندبوو که‌ ئه‌و سه‌رقافڵه‌ی مه‌سه‌له‌ی چاک و ڤان ئانراته‌،به‌ڵام که‌من ڕاستیه‌کانم باسکردووه‌ که‌ پتر باسی پرۆسه‌که‌یه‌و پرسیاره‌کانیش هه‌روان و عه‌لی مه‌حمودیش یه‌کجار شه‌یدای ناوی خۆیه‌تی هه‌راسان بووه‌.وه‌ک ئاگادارم به‌ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ ئه‌ویش له‌پای ئه‌م کاره‌دا له‌حه‌قی نامق هاورامی و ده‌زگاکه‌ی کورستان راپۆرت هاتووه‌ ناوی ئه‌وانیشی خستۆته‌ لیستی سیاهه‌وه‌!
نموونه‌ی ئه‌م کارانه‌و داهێنانه‌ی عه‌لی مه‌حموود تازه‌نین و که‌م شوێن هه‌یه‌ ئێمه‌و چاک قسه‌یه‌کی تێدابکه‌ین یان‌ کردبێتمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ئازایانه‌ی نه‌بووبێته‌وه‌،ئه‌مه‌ ئازادی مۆدێلی کوردیه‌ به‌تایبه‌تی هی ئه‌وانه‌ی زۆر ده‌م له‌دیموکراتی ئه‌کوتن.ئه‌وه‌ی قسه‌ی که‌سانی تر بڵاو بکاته‌وه‌ ئه‌مان ئیزعاجی بکه‌ن و ئازادانه‌ به‌ناوی خۆو غه‌یره‌وه‌ و له‌ موناسه‌به‌و بێ موناسه‌به‌ ناوی بێنن و له‌ڕوشدا ده‌ست ماچ بکه‌یت،ئه‌م داهێنانه‌ تازه‌نیه‌ ئیسلامیش له‌ ڕوودا ئاشتی خوازو له‌ پشته‌وه‌ شتی دی…

له‌و چیرۆکه‌ تازه‌یه‌ی عه‌لی مه‌حموودا که‌ به‌ وێنه‌یه‌کی خۆی له‌چه‌قی ده‌رگای دادگای دینهاخه‌و له‌سه‌ر حه‌جه‌رئه‌سوه‌دێک دانیشتووه‌! دواتریش وێنه‌ی منداڵ و ئه‌زیزانێتی و ئێـمه‌ی بێبه‌شکردووه‌ له‌و وێنانه‌،یان به‌راست خۆئێمه‌ له‌وێنه‌بووین که‌دیارنیه‌ ئه‌مانیش چه‌ند عه‌زیزن و تاکه‌ی عه‌زیز ئه‌بن!.له‌هه‌موو حیکایه‌ته‌که‌دا یه‌کشت چه‌قی به‌ستووه‌ و به‌ چه‌ند شێوه‌ ئاماژه‌یان پێده‌کرێت،(عه‌لی کردی،من کردم(مه‌به‌ست هه‌ خۆیه‌تی)،من (هه‌مان مه‌به‌ست)،عه‌لی مه‌حموود،به‌نده‌،جار جاره‌ش ڕه‌حمێک به‌ده‌وروبه‌رو ماڵ و منداڵیش ئه‌کات..
له‌به‌رایشدا لینکی هه‌ندێک شوێن ده‌کات به‌هۆله‌ندی و کوردی،هۆڵه‌ندیه‌کان ده‌چنه‌ شوێنی وا که‌دڵنیام عه‌لی هه‌ر بۆ سه‌رلێشێواندن دایناوه شتی عه‌نتیکه‌ ده‌رئه‌چن‌و‌،له‌ناو چیرۆکه‌که‌یدا وه‌ک جاسوسێک که‌له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژنه‌مه‌یه‌کی ئه‌هلی ده‌رگایان بۆ خسته‌ سه‌رگازی پشت باسی که‌سایه‌تی و پێشیه‌نه‌ی سیاسی ئێمه‌ده‌کات،هه‌رخۆشی زۆر ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ندێک ڕاستی تر که‌له‌ چیرۆکه‌کانی پێشووتردا نکولی لێده‌کردن،که‌ده‌ڵێمتاقانه‌ مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌تی،ئه‌ڵی له‌سه‌رخوانی ماڵی ئه‌میر هاری ڤان بۆ مڵم بینی جاران وای نزیک ئه‌کده‌وه‌ خه‌ریکبوو ئه‌یکرد به‌ هاوپۆلی خۆی (خوانیشمان نیه‌ ئه‌مه‌ له‌مام جه‌لاله‌وه‌ وه‌رگیراوه مامه‌ هێشتا ماوی دزی له‌شاکاره‌کانت ئه‌کرێت‌)!،کۆمیته‌ پێکهات و من نه‌چووم ووتم خۆت هه‌موو شتێکیت (ئه‌مه‌ بۆ کاری ڕێکخراو نابێت بۆ دیوه‌خان شیاوتره،ئێستا له‌حه‌لی بپرسی ئه‌ڵی یه‌ک ماڵبووین به‌س هه‌رنابێته‌ دیوه‌خان‌). ئه‌ڵی له‌هه‌ولێر خه‌ریکی معامه‌له‌ی ته‌قاویتی بووم وازم لێهێان و هاتمه‌وه‌ و داناهه‌ڵبجه‌یی تکتی پێدام تابچم کاره‌کان جێبه‌چی بکه‌م (دانا گیان بۆمان چێك بکه‌ مه‌به‌ستت کام کار بووه‌ کاری چاک یان هی ته‌قاویتی،ئه‌گه‌ر نا ئه‌و تکته‌ی بۆ چاک دابووت له‌مه‌ودوا باسی ناکه‌یت!) ،داوایان کردم وه‌ک شایه‌ت به‌لام ڕۆیشتمه‌وه‌ بۆ کوردستان و وتم بڵێن له‌ماڵ نیه‌ (ڕاستیه‌که‌ی به‌م جۆره‌بوو فرۆمم به‌ده‌ستی خۆم لای محامی بۆ پڕکردیه‌وه‌ که‌ گوایه‌ له‌گۆپته‌په‌بووی کاتی کیمیا باران و بوویه‌ شایه‌دی گۆپته‌په‌)،که‌ پۆلیس ته‌له‌فۆنیان بۆ کردی بۆ شایه‌دیه‌که‌ی ووتت پێان بڵین باوکی مردووه‌ و لێره‌ نیه‌،گۆپته‌په‌ تا ئێستاش له‌ سایه‌ی تۆوه‌ بێشایه‌ده‌ وسه‌رت لێتێكداینو که‌سێک نه‌بوو ئازاره‌کانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ باس بکات،،،،

من یه‌ک ڕێگا چاره‌م بۆ عه‌لی مه‌حموود هه‌یه‌،تا له‌م هه‌موو سه‌رئێشه‌یه‌ ڕزگاربێت،ئه‌و حه‌زی له‌یه‌که‌میه‌ له‌هه‌موو شتێکدا،هه‌تا خۆی ناونا عه‌لی ئه‌نفال له‌کاتی سیمینارێکدا،ئه‌و هه‌موومانی به‌قسه‌ی خۆی فێرکردووه‌ و ئه‌لف و بێی داداوین،به‌زمانی هۆڵه‌ندیشه‌وه‌ و به‌ڵام ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی سه‌رله‌پیاو تێکئه‌دات!،له‌هه‌موو شتدا خۆی به‌مافخوراو ئه‌زانێت،زوڵم لێکراوو ماندوو چڵکن (ئه‌مه‌ قسه‌ی خۆیه‌تی له‌نوسینه‌که‌یدایه‌،من خۆم کوڕه‌ جوتیارم و چڵکنی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بێئاوی بێت قه‌بوڵمه‌،به‌ڵام له‌هۆڵه‌ندا ئاو زۆره‌)،نه‌بوونی ناوی ئه‌و ئاشوبی له‌دوایه‌ ولێیان نابێته‌وه‌ له‌هه‌موو شتێکدا،هه‌موو که‌س ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناوو کاره‌کان و چاکدا ناوی ئه‌ویش بێنێت هه‌تا (چاک ئینفۆ) بێسفه‌ته‌کانش که‌به‌سه‌رۆکایه‌تی رازی نه‌بوون و به‌م سه‌ری پیریه‌ پڕیدایه‌ (چاک بێ) و له‌وێش بێزای پێوه‌دیاره،ده‌ڵێم کوڕینه‌ چاکه‌کانی هه‌ردوو به‌ر هیمه‌تێك بکه‌ن به‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌فه‌وتان و له‌م ده‌ردی من منه‌ نه‌جات بده‌ین،هێندی من پێ بڵێین‌ له‌م ده‌رده‌ نه‌جاتی بده‌ین،کاری جوامێرانه‌ هه‌موو ڕۆژ ده‌ستناکه‌وێت له‌کاتێکدا له‌حیزبه‌ شۆڕشگێڕو به‌ناو چه‌په‌کانیشدا به‌عسیه‌کان ته‌قله‌ به‌ فیل و به‌ نابعسیه‌کان لێده‌ده‌ن،کوڕینه‌ به‌قسه‌م بکه‌ن‌ هه‌ردوو لایه‌که‌ی چاک،بۆ خه‌ڵک و تکاو ڕجای هه‌ڵه‌بجه یه‌کمان نه‌گرته‌وه‌ بابۆ ئه‌م کاری خێره‌،له‌جیاتی لۆگۆکانمان  وێنه‌ی عه‌لی مه‌حموود له‌تیشێرتی مداڵه‌کانمان وێنه‌ی ئه‌و،له‌خۆپیشاندانه‌کاندا وێنه‌ی ئه‌و،‌سه‌ربانی ماڵه‌کانمان و جامی ئۆتۆمبێله‌کا‌نمان بیر نه‌چێت،چاک بێسه‌رۆکه‌ بۆیه‌ ده‌ردی گرانه،وانه‌بووایه‌ بۆڕی په‌که‌که‌ماندابۆوه‌‌،له‌جیاتی کۆنگره‌و مۆنگ‌ره‌و پلانو ده‌سته‌و کۆنسۆڵ کاک عه‌لی رابه‌ر،خه‌ڵک و ئه‌نفالکراوه‌کانمان پێدڵخۆش نه‌بوو با ئه‌م پیاوه‌ له‌م وه‌زعه‌ خراپه‌ی نه‌جاتده‌ین،ته‌له‌فۆنی بۆ مامه‌ جیهادو کاک سالارو  هه‌ردووسه‌لاحه‌که‌وه‌ کاک دلێرو ڕووناکه‌کان و مستۆو هه‌مووان ده‌که‌م به‌قسێم نه‌که‌ن ئه‌من له‌ماڵی خۆم په‌رچه‌م و وێنه‌ی عه‌لی مه‌حموودی به‌ هه‌وای ده‌خه‌م، به‌دزی کامه‌رانی ماڵپه‌ڕ چیشه‌وه‌ همووی شت بوێنه‌و لۆگۆوێنه‌یه‌کان ده‌رازێنینه‌وه‌،ده‌زانم براده‌رانی چاک سازی و چاک ئینفۆو رقیان له‌کاری لابه‌لایه‌و براده‌رانیش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ سه‌رکۆنه‌م بکه‌ن.به‌لام کار خێره‌و قه‌یدی نیه‌و چاکه‌و پیاوه‌تی و خێر به‌هه‌موو که‌س ناکرێت!
hangau@gmail.com

تێبینی: به‌هیچ جۆرێک ئامانجی ئه‌م نووسینه‌و زمانه‌ ته‌نزئه‌ساکه‌ی،که‌زمانی دایکمه‌و موکوریه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر نیه‌و ته‌نها بۆ چێژپێدانی نووسینه‌که‌یه،هه‌م عه‌لی مه‌حموودو هه‌م ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه‌،به‌ده‌ر له‌کارو ئاکاری خراپ،وه‌ک مرۆڤ ڕیزیان هه‌یه‌.‌.

گفتوگۆکه‌ی من:
http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1313&Itemid=9

وتاره‌که‌ی عه‌لی مه‌حموود
http://dengekan.info/dengekan/news/1409.html

Previous
Next

Leave a Reply