پارتی له خه‌می دارشه‌قه‌كه‌یدا
یه‌كێك له قۆناغه زیندوه‌كانی شۆڕشی نوێ قوناغی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوه كه بۆ خۆی به‌ده‌ر له بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و حیزبی شۆڕشگیر به‌رگری له نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرد كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بو تێپه‌ڕاندنی قوناغی فیودالی و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی شۆڕشێك بوو له‌ودیو سنوره‌كانی خێڵ و بنه‌ماڵه‌وه به واتایه‌كی تر تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی پێ‌ی ده‌وترێ شۆڕشی بنه‌ماڵه‌كان و خێڵه‌كان خۆئه‌گه‌ر پێش ئه‌م مێژوه قۆناغی كاریگه‌ری بنه‌ماڵه و خێڵ بو بێت ئه‌وا بۆ خۆی به‌رزانی و خێڵه‌كان له شۆڕشی ئه‌یلولدا كه هه‌موو كورد له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵ به‌شدار بون تێدا و مۆركی گشتی پێوه دیار بوو به شێوه‌یه‌كی باش تیپه‌ڕێنرا به‌ڵام له دوای هه‌ره‌سه و قۆناغی بنه‌ماڵه و خێل كۆتایی دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به تایبه‌ت له ئێستادا به هۆی فراوانبون و ئاسانكاری په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه كه ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتو به كلیكێ ده‌بینی قابیلی هه‌زم كردن نیه لای نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مه بۆ خۆی ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان ده‌داتێ كه هێنانه ئێستای ڕابردوو و دوو باره‌كردنه‌وه‌ی مێژوو كۆمه‌ڵگا توشی وه‌ستان و ئیفلیجی ده‌كات له قۆناغه‌كانی بزاوت و پێشكه‌وتندا كه پێم وایه ئه‌گه‌ر چی كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئاستێك پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه دیبێ به‌ڵام له لایه‌ن نوخبه‌یه‌كی خێڵه‌كیه‌وه ئه‌وه سه‌پێنراوه كه ده‌بێت بنه‌ماڵه حوكم بكات ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش هه‌ڵه‌ی ئه‌و سیاسیانه بوون كه له شۆڕشی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتن كه نوخبه‌یه‌كی (ئه‌فه‌ندی ) ڕۆشنبیر سه‌رله نوێ له ده‌رگای پشته‌وه خێڵیان هێنایه ژوره‌وه و جارێكی تر كه‌وتینه‌وه به‌ر حوكمی (ویراسی ) و بنه‌ماڵییه‌وه هه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌رانی یه‌كێتیه‌وه‌یه به كۆنه‌كانی ناو گۆڕانیشه‌وه هێنده له بنه‌ماڵه‌كانه‌وه نه‌بوه چونكه قۆناغی بنه‌ماڵه‌یی به‌رو كۆتا بون ده‌ڕۆیشت و بنه‌ماڵه ته‌نها له چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كی خێزانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوه نه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی كه ئه‌مه‌ش له‌م قۆناغه‌دا توشی ده‌یان هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌وره‌ی ناخۆیی و ده‌ره‌كی كردوین چونكه كه‌سانی بنه‌ماڵه مه‌رج نیه سیاسیه‌كی باش بن به جۆرێكی تر شۆڕشی نوێ هه‌زاران شه‌هیدی له هه‌موو چین و توێژه‌كان داوه و ڕوبارێك خوێنیان دروستكرد‌و بنه‌ماڵه له ڕێ‌ی گڵوپی سه‌وزی سه‌ركرده ڕۆشنبیر و سیاسه‌كانه‌وه به به‌له‌م به‌ناو ئه‌م ڕوباره خوێنه‌دا هاتنه‌وه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به جۆڕیكی تر له دوای ڕێكه‌وتنی ستراتیژیه‌وه پارتی كه‌وته سه‌پاندنی حوكمی بنه‌ماڵه‌یی كه له مێژودا پارتی و ئه‌یلول شۆڕشی هه‌موو خیڵه‌كان بوه نه‌ك ته‌نها بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت ئه‌مه دوباره بكاته‌وه و جوگرافیای كۆمه‌ڵگا دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چه‌ند خێڵێكدا بیخاته ژێر ده‌ستی یه‌ك خێڵ و یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه بگره یه‌كێتی بوه ئه‌و دارشه‌قه‌ی كه هێزی ڕۆشتنی داوه به پارتی و یه‌كێتیش كشانه‌وه‌ی قورسی له بنه‌ما فكریه‌كان و شۆڕشه‌كه‌ی كرد و و هه‌موو بڕیاره‌كانی له جه‌سته‌ی سكرتێرێكدا كۆكرده‌وه بۆیه به ون بونی ئه‌م سكرتێره پارتی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه داشه‌قه‌كه‌ی نه‌مێنی و ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه مۆركی كۆمه‌ڵه‌ی پێوه‌یه به‌هێز نه‌بێت له ڕو به ڕوبونه‌وه‌یدا ڕوبه‌ڕوی بونه‌وه‌یدا بۆیه پارتی به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌م دارشه‌قه‌ده‌كات و كردویه‌تی.. با بپرسین چۆن ..؟
له كاتی بونی مام جه‌لال به پێ ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی كه پۆسته‌كانیان دابه‌ش كردبوو زۆربه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی به پله‌به‌ندی و له‌سه‌رخۆ ده‌بونه كارتۆنی ئه‌مه‌ش له ژێر پرۆسه‌یه‌كی دراسه‌كراوی وردا ئه‌ڵبه‌ت وڵاتانی دراوسێ كه دوژمنی مێژویی كوردن پشتگیریان له بونی بنه‌ماڵه‌كان ده‌كرد تا كورد له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌توانێت پێش بكه‌وێت و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێ، واتا كه بنه‌ماڵه‌كانی گرت هه‌موو كورد له‌م هه‌رێمه ده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی زیندوه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا , هه‌ر به پێ‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ستراتیژیه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پۆستی یه‌كێتی بووه كه نه‌یتواینیوه وه‌ك پێویستی پۆسته‌كه كار بكات بگره بێده‌نگ ترین جێگر بووه له ئاست ڕوداوه‌كاندا بگره له كاتی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا كه ده‌بێت جێگره‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بێت نه‌یتوانیوه بچوكترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌كار بهێنێت و بگره له‌مه‌ش كه‌متر وه‌ك جیگری سكرتێر و پێگه‌ی خۆی له هه‌ولێردا نه‌یتواینوه كاری حیزبی خۆشی بكات له كاتێكدا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كادرێكی كارای ناو كۆمه‌ڵه و كه‌سێكی چالاك بوه له هه‌موو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی شۆڕشی نوێ‌دا و كوڕی بنه‌ماڵه نه‌بوه و كه ئه‌م كارتۆنی بونه له پۆسته‌كانی ترشتدا هه‌روا بوه به نمونه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و وێنه‌یه‌مان ده‌ده‌نێ كه بنه‌ماڵه له‌م قۆناغه‌دا به دارشه‌قێك ده‌چێت به ڕێوه كه پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پارێزگاری لێ بكات تا به‌رده‌وام بێت له ڕۆشتن بۆیه ده‌كرێت بڵیین یه‌كێتی دوای تاڵه‌بانی و یه‌كێتی سه‌رده‌می كۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌گه‌ر له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه ئه‌وا ئه‌و یه‌كێتیه بێده‌نگ تر ده‌بێت له یه‌كێتی قۆناغی تاڵه‌بانی به تایبه‌ت له دوای ده‌ركردنی به‌لاغه‌كه‌وه .
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی زیاتر ئه‌ركی به‌ره‌و پێشچونی كۆمه‌ڵگای ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژویدایه به‌وه‌ی قۆناغی خێل و بنه‌ماڵه ببڕێت چونكه له نێوان ئۆپۆزسیۆن و پارتیدا ئه‌و هێزه‌یه كه هاوسه‌نگی دیاری ده‌كات به‌وه‌ی كه سسیتمی سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت به په‌رله‌مانی كه بۆخۆی سه‌ره‌تای گۆرَینی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له كۆمه‌ڵگایه‌كی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن و سه‌روه‌ری یاساكان و مافه‌كانی تاك و كرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای سه‌ركرده به بێ پشت به‌ستن به حوكمی پشتاو پشت ئه‌ویش یان به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه له په‌رله‌مان بۆ گۆڕینی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه یان به ته‌وافقی سیاسی هه‌موو حیزبه‌كانی ناو په‌رله‌مان .
خه‌مخۆری پارتی بۆ لێكنه‌ترازانی یه‌كێتی له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه پارتی له‌م قۆناغه‌دا زۆر پێویستی به یه‌كێتیه‌كی بێ ده‌نگ هه‌یه وه‌ك ئه‌و دارشه‌قه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی سه‌ركرده‌كانی ناو یه‌كێتیش به بێ هیچ مه‌رجێ ئه‌مه قبوڵ ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ردا پارتی دڵنیایی پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان بدات له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چونكه خۆیان باش ده‌زانن كه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكه ده‌یه‌وێت له ڕێ ی جێ‌به‌جێ‌كردنی یاساوه ده‌ه‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و وریابونه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ڕوا و ئه‌و كات له قۆناغێكی تری هه‌ڵبژاردندا یه‌كێتی بچوكتر ده‌بێته‌وه له به‌رامبه‌ر پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بۆیه ده‌كرێت بڵێین هه‌وڵی پارتی بۆ له‌ده‌ست نه‌كه‌وتنی دارشه‌قه‌كه‌یه‌تی ئه‌یه‌وێت مانه‌وه‌ی خۆی بسله‌مێنیت ئه‌و كات لای تاكی ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ئه‌م په‌نده دوباره ده‌بێته‌وه (ئه‌وه‌ی به شیری گه‌رم زمانی سوتابێ فوو له ماستاویش ده‌كات )
sharazwri@gmail.com
به‌ختیار شاره‌زوری