Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

پەشیمانی كەم مئەندامان

Be First!
by December 21, 2012 گشتی

 

 

ئێمەی كەم ئەندامانی كوردستان زۆرمەمنون‌و سوپاسگوزاری هەرسێك سەرۆكایەتیەكەی كوردستانین، نازانین سوپاسی كامیان بكەین؟ پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان، بەراستی سەلماندیان مەدەنیەت چیەو شارچۆن بەرێوەدەبرێ‌، سەلماندیان شاری دێرین‌و پایتەختی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی كورد نەبێت هیچ بەرێوەبردن‌و سەرۆكایەتیەكی تری لێنایات، ماڵداری كوردو بەرێوەبردن هەر لە خۆیان هاتووە، یاران مەگەر تەنها زومی كامێراكان بزانن چۆن‌وچەندە مرۆڤدۆستانە پێشوازییان لێكردین .! بەو پێشوازیە ناچاریان كردین كە ئەوەی بن بەڕەش بخەینە سەربەڕە، ناشێت بیشارینەوە چەندە خۆشبەختین ئەوەندە شەرمەزارین، ئاخر چۆن شەرمەزار نەبین كاتێك بینیمان سەرۆكی حكومەت بەپێی خۆی تەشریفی هێناوهاتە پێشوازیمان، بەراستی تەریقبووینەوەو چین چین ئارەقمان ڕشت، لەدوای ئەوهەموو مەرحەمەتەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، نابێت ئەوەندە ناپەسندوبێباكبین..؟ ئەوەی لەناخماندایە بیشارینەوە، ئێمە بۆئەوە نەچوبووین، چاوەروانی ئەو پێشوزایە نەبوین، ئێمەی نەگبەت‌و سپڵەوبێوەفا چوبوین  گللەیی لەحكومەت بكەین‌و نارەزایەتی دەرببرین، خۆمان بە سۆپەرمان دەزانی‌وحكومەت بە قەرزداری خۆمان، بەراستی ئێمە مرۆڤ گەلێكی سەیرو ناپەسەند بوین، باشە ئێمە ئەوهەموو شكۆو خزمەتەمان هەبێ‌ ئیتر موچەمان بۆچیە ؟ ئێستا دانی پێدادەنیین هەڵەمان كرد كە رۆیشتین بۆ هەولێر، هەندێك جار ئەوەندە تەریق دەبینەوە لەدلی خۆماندا دەڵێین: بریا حەسیرمەیدانیان بكردینایەوباش بیانكوتاینایە، دارشەقەكانیان لێبسەندینایەوعەرەبانەكانیشیان زەوتبكردینایە نەك بەو جۆرە لە رەفتار بەرزی پێشوازیمان لێبكەن، ئاخر ناهەقمان نیە زۆر تەریقبووینەوە لەوێ‌ زانیمان دیموكراسیەت چییە، ریزگرتن لە مرۆڤ دەبی چۆن بێت ؟ مرۆڤی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێ‌ چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ؟ لەوێ‌ فێری رێزوئیحترامێك كراین كەپشتاوپشتمان لەبیرمان نەچێتەوە.

بە هیواین قسەكان بەزیادەرۆیی تێنەگەن، ئاخر ئەو بەعسیی یە زاڵمانە هەموو وێنەیەكی هاوڵاتی بوینان شێواندبوو، بۆیە ئەگەر جۆرە زیادە رۆییەكیش بكەین ناهەقمان نیە، ئاخر لە كوێ‌ بینیوتانە سەرۆكی حكومەت‌وسەرۆكی پەرلەمان ئاوا بێنە پێشوازی هاوڵاتیانی خۆیان ؟ هاوڵاتیش چی كۆمەڵیك كەمئەندامی بێقاچ‌وبێدەست‌و رەنگ هەڵبزركاو..! وانزیكەی مانگێكە لەسلێمانی ( پایتەختی رۆشنبیری) لەژێر خێمەیەكدا كەوتبووین كەس لێی نەپرسینەوە، جگە لەكۆمەڵەكەسێكی ناپەسەندوئاژەوەگێر كەس بەهانامانەوە نەهات ئەوانەشی هاتن بۆلامان هانیانداین نەبەزین ” ئاخر نەبەزینی چی ؟ ئێمە لەهەولێر هەر بەریز بەزاندیانین ئەوەندە بە شكۆوە مامەڵەیان لەگەڵ كردین، هەموو ئازارەكانی سەردەمی بەعسمان لەبیرچووەوە ..لەراستیدا ئێمە بۆ ئەوە نەچوبووین ئاوا پێشوازیمان لێبكری؟ هەرگیز ئەو هەموو رێزەمان بەخۆمانەوە نەبینوە، ئیمە وارۆیشتین بچینە بەردەمی نەتەوەیەكگرتووەكان بی ئەوەی بیرلەوە بكەینەوە كەبەم ڕەفتارە ناپەسەندەمان ئابروی كورد دەبەین‌و دڵی دوژمنان بەخۆمان خۆش دەكەین‌و شكۆی ماڵی پەرلەمان‌ومالی حكومەتی دیموكراسی كوردستان دەشكێنین ؟ ئێمە وا رۆیشتین فشاریان بۆبهێنین و موچەو داواكانمان زیاد بكەن، بەڵام ئەوان بە حیكمەتی خۆیان رێگەیان بە ڕق‌وتورەیی نەدا سواری لۆژیكی عەقڵ بێ‌، ئەوان نەیانهێشت كاردانەوەی نامەردانە ئابڕوی كوردوحكومەتەكەی‌و دەستەودایەرەی هەرێم بەرێ‌، بەپێچەوانەوە ئەوەندە رێزیان لێگرتین بۆهەتا هەتایە تەریق بووینەوە .

عومەر محمەد 

Previous
Next

Leave a Reply