Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

ڕۆژنامەى ((كوردستان ڕاپۆرت)) لە نێوان ئەخڵاق و بەرپرسیاریەتى دا

Be First!
by June 7, 2008 گشتی

 ڕونكردنەوەیەك بۆ كوردستان ڕاپۆرت  

 سەمیر حسین: بەپرسى ڕێكخراوى گرین بۆ ڕاهێنانى مەدەنى   …..

    هەركەسێك لە هەر كارو پیشەیەكدا بێت، دەبێت بزانێت خەریكى چى یە و چۆن كار دەكات، گرنگ نیە دەوڵەمەند بیت یان كرێكار، سیاسى بیت یان ڕۆشنبیر، بەپرس بیت یان كەسێكى ساەە، گرنگ ئەوەیە لە هەرشوێنێك و لە هەربوارێكدا بیت ئەركو بەرپرسیاریەتى خۆت ئەنجام بدەیت، ئەمڕۆ لەكوردستاندا ئەوەى كە بوتە جێگەى سەرسوڕمان بێتاقەتى، ئەوەیە كە بەڕاستى زۆركەس هەیە لە گەلێك بواى هەستیار و گرنگدا كاردەكات بەبىَ ئەوەى بزانێت خەریكى چى یە و چیدەكات، و چۆن لەگەڵ پیشەكەى یان كارەكەى هەڵسوكەوت دەكات، لە بەرئەوە یەكێك لە سەرچاوەكانى گەندەڵى و فاسدبونى كۆمەڵگەى كوردى ئەوەیە كە بەڕاستى، زۆرێك هەیە لە بوارى كارەكەیدا لەبرى ئەوەى خەریكى كارەكەى خۆى بێت، خۆى خەریك دەكات بە كۆمەڵك كارى دیكەوە كە كارى ئەو نیە، لەوەش ترسناكتر دەزگا هەستیارەكان و ئەو سەرچاوانەى كە پێویستە ببنە میمبەرێك بۆ دەرخستنى ڕاستیەكان، دەبینە جێگەى ململانى شەخسى و كۆمەڵێك شەڕى حیزبى و یەكلایكردنەوەى كۆمەڵێك شەڕى بەسەرچوو، كە بەڕاستى ئەو ئەركە پیرۆزەى كە هەیە ونى دەكەن و لە كۆتایى دا هەموو ئەركەكەى خۆیان ون دەكەن، بەهەرحاڵ نامەێت زۆر درێژە بەو قسانە بدەم و دێمە سەرمەبەستەكەم.
     لە ڕۆژنامەى كورستان ڕاپۆرت (لە ژمارە 447 ى 3 حوزەیرانى 2008 ) چاوپێكەوتنێكم لەگەڵدا سازكراوە وەكو بەپرسى (ڕێكخراوى گرین بۆ ڕاهێنانى مەدەنى) سەبارەت بە ڕەوشى ڕێكخراوەكان لەكوردستان و هۆكارى سستبوونیان و بەگشتى و لە بارەى كۆمەڵێك لەكێشەكانیانەوە، لەكاتێكدا، من پێم خۆش بوو وەكو ئەوەى كە ڕێكخراوێكمان هەیە ماوەى دووساڵە كار دەكەین بەبىَ بەبێ هیچ بەرامبەرێك و تەنیا ڕێكخراوێكین لەكوردستاندا كە هیچ سەرچاوەیەكى ماددى و مەعنەوى نیە پشتگیرى ئەم ڕێكخراوە بكات، لەگەڵ ئەوەدا یەكێك بوو لەو ڕێكخراوانەى كە گەلێك كارى گرنگى ئەنجام داوە لە زۆربەى لایەنكاندا بەبەراورد لەگەڵ ئەو ڕێكخراوانەى كە چەندین دەفتەر دۆلاریان وەرگرتوە و بچوكترین كاریگەریان نەبوو لەسەر بچوكترین مەسەلە و خەریكى سیخوڕى و چەواشەكردنى ڕاستیەكانن، لەكاتێكدا ئەم ڕێكخراوە گەلێك كارى گرنگى ئەنجامداوە بەهەرحاڵ، ڕۆژنامەى كوردستان ڕاپۆرت، بەشێك لەو حەقیەقەتەى خستوەتە ڕوو، پێم خۆش بوو كە ئەو ڕۆژنامەیە بتوانێت ئەو ڕێكخراوانە یان ئەو لا یەنانە بەسەربكاتەوە و ڕاستى مەسەلەكان بخاتەڕوو.  هەرچەندە بەڕاستى من هیچ باكم نیە لەو قسانەى كە كردوومە و بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیم لەو ڕاستیانەى خستومەتە ڕوو، ئەوە سادەترین و ساناترین گەندەڵى و بێماناى ڕێكخراوەكانە لەكوردستاندا و زۆر زیاتر لەوەى كە من قسەم لەسەركردوون گەندەڵترو دیلترو كۆیلە و ژێردەستەى حیزبن و بەهیچ شێوەیەك بچوكترین كاریگەریان نەبووە لەسەر مەسەلە چارەنوس سازەكان، و هەرچەندە پێموایە كە ئەزمونى ڕێكخراوەى بەم شێوەیە بڕوات دەبێت ئەزمونێكى قێزەون و بێمانا و ناتوانێت كێشەكان چارەسەربكات، سەڕەراِى ئەوە خودى خۆى دەبێتە كێشە و گرفت بۆ داهاتوى ئەم وڵاتە، چونكە حەقیەقەتى هەمووشتێك ئەوەیە كاتێك هەشتێك بۆ مەبەستى خۆى كارى نەكرد ئەوەكاتە لە مەستەكەى خۆى لادەدات وبەرەو ئاقارێكى وێرانكەر دەڕوات، بەهەرحاڵ
  ئەوەى كە جێگەى نیگەرانى یە لەو ڕۆژنامە بەڕێزە و جێگەى پرسیارە ئەوەیە كە قسەیەكیان دابەزاندوە كە بەهیچ شێوەیەك من ئەو قسەیەم نەكردوە و ئامادەم بەهەموشێوەیەك بەرگرى بكەم لەو بۆچونەم، لەكاتێكدا نیگەرانى من ئەوەیە كە ئەم ڕۆژنامە بەِرێزە لەبرى ئەوەى بێت ئەم مەسەلە زیاتر قسەى لەسەر بكات بنەماى مەبەستەكەى بگەیەنێت كە بۆچى ئەو ناعەدالەتیە گەورانە هەیە لە كوردستاندا ومەسەلەكان بگەیەنێتە خەڵكى، كە چى دێت سود لە ڕێكخراوێك وەردەگرێت و مەسەلەكان بەشێوەیەكى دیكە سیاغەدەكاتەوە و بەشێوەیەكى سیاسى مەسەلەكە دەخاتە ڕوو. من لە قسەیەكدا وتوومە ((دەبێ ئەوە بڵێن زۆربەى ڕێكخراوەكان بەیەك تەلەفۆن دادەخرێن لەلایەن حیزبەكانەوە چونكە زۆربەى ڕێكخراوەكانى كوردستان لە ژێر چاودیرى كەسیەتێكى حیزبیدان و لە ژێر چاودێرى ئەندامى مەكتەبى سیاسى حیزبەكاندان و زۆبەى ڕێكخراوەكان بە ئیعاز ئیش دەكەن))
    كەچى ئەو ڕۆژنامە بەڕێزە مارشێتەكەى گۆڕى وە بەم شێوەیە و دەنوسێت
  ( (سەمیر حسین) بەڕێوەبەرى ڕێكخراوى گرین:
       ((زۆبەى ڕێكخراوە مەدەنیەكانى سلێمانى لە ژێر چاودێرى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسیدان))
   لەكاتێكدا من بەهیچ شێوەیەك باسى سلێمانیم نەكردوە، ئەوان دێن مەسەلەكان دەكەنە مەسەلەیەكى سیاسى و گوایە ڕێكخراوەكانى سلێمانى بەو شێوەیەن، چونكە سلێمانى لە ژێر دەسەڵاتى یەكێتى دایە، بەڵام هەولێر بێ بەریە لەومەسەلەیە، ئەم هەڵگەڕانەوەیە دوو خوێندنەوە هەڵدەگرێت بە ڕاستى .
 1- زیادكردنى قسەیەكە كە بەهیچ شێوەیەك كە نەكراوە و دروستكردنى مەسەلیەكە.
 2-  یارێكى سیاسى بێمانایە كە كوردستان ڕاپۆرت دەیكات لەسەر ڕێكخراوێكى وەكو ئێمە بۆ تێكدانى مەسەلەكان و بێماناكردنیان، لەكاتێكدا كە نازانم بۆچى كوردستانەكەى كردوەتە (سلێمانى) ئەگەر مەبەستێكى سیاسى نەبێت، لەگەڵ ئەوەدا ئەوە جگە لەوەى كە ئەو ڕۆژنامەیە نیشانەى پرسیار لەسەر خۆى دادەنێت و دیارە جگە لە ئەركەكەى خۆى دەبێت ئامانجێكى دیكەى هەبێت، ئەگینا ئیشى بەوەنیە كەبێت مزایدەیەكى سیاسى بكات بە وشەكانەوە.
     پێویستە ئەوە بخەمە ڕوو كە من مەبەستم ئەوە نیە كە بڵَێم بۆچى ئەو مەسەلەیەت خستوەتە ڕوو یان وەكو پاكردنەوەیەك، نەخێر من هیچ منەتم نە بە سلێمانى و نە بەهەولێرە، بەڵكو وەكو حەقیقەتێك كە ئەمانە كۆمەڵێك شتن كە پەیوەست نین بەمنەوە، ئەمڕۆلە كوردستان ڕێكخراوەكان بەگشتى پەتاو كێشەیەكیان تێكەوتوە كە تاوانبارى یەكەم (پارتى و یەكێتین) لەو مەسەلە ئیدى پێویست ناكات بێن كێشەكان بەیەكلایەنە باسبكەین و شتەكان بچوكبكەینەوە بەو شێوەیەى كە ڕۆژنامەكە یان ئەوە كەسەى كە مەبەستیەتى مەسەلەكان بخاتە ڕوو، یان دەبێت، كارنەكەین یان، دەبێت بەو شێوەیە بیكەین كە كراوە، چونكە ئەوە ئەركێكى ئەخلاقى و مرۆى و بەرپرسیارەتێكە، و هەركەسێك توانى بچوكترین چەواشەكارى بكات لە هەركارێكدا دەتوانێت دەستببات بۆ گەورەترین شت، ئەمە تەنیا ڕونكردنەوەیەكى سادەیە، بۆ ئەوەى ئێمە لە هەركارێكدا دیكەین پێویست بزانین چى بكەین وخەریكى چین، چونكە ئەوەى كە ئێمە دەنوسێتەوە مێژووە، و هەركەسێك بەپاكى و بە فیڵَو تەڵەكەبازى كارەكان بەڕێوەبەرێت لەداهاتوودا دەردەكەوێت و مێژوو خۆى بڕیارى لەسەر دەدات، ڕاستە ئەمڕۆ كوردستان بوتە بازارێكى تێكەڵوپێكەڵ قێزەون  و هەموو شتەكان بەسەریەكدا تێكوپێكدراوە، بەڵام هەڕ ڕۆژێك دەبێت مەسەلەكان دەخرێنە ڕوو ڕاستیەكان ئاشكرا دەبن.
   بۆیە ئەركى ئێمە ئەوەیە كە ڕاستیەكان بخەینە ڕوو نەوەكو مەسەلەكان چەواشە بكەین، هیوادارم كوردستان ڕاپۆرت ڕونكردنەوە بدات لەسەر ئەو هەڵەیەى كە كردویەتى و باسى شتەكان ڕاست بكاتەوە و ئەو یارى یە لە شوێنێكدا بكات كە پەیوەستە بەوەوە، نەك بێت لەسەر ڕێكخراوێك كە بەهیچ شێوەیەك پەیوەست نیە بە هیچ لایەن و كەسێكەوە و بەسەربەخۆى هەمووكارەكانى خۆى دەكات و مەرامى سیاسى خۆى بەكاربهێنێت. مزایەدەى سیاسى پێوەبكات بۆ ئافەرینێك، هەرچەندە ئەو قسەیە زۆر بەلاى منەوە گرنگ نیە، و حەقیقەتێكە نكۆڵى لێناكرێت، بەڵام شتێكە لە خۆوە دروستكراوە، ئیشى ڕۆژنامە ئەوە نیە كە مەسلەكان تێكبدات، بەڵكو ئیشى ئەوەیە شتەكان وەكو خۆى بخاتە ڕوو.
                                                          Gce_2006@yahooo.com  
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply