Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

گفتوگۆیەك لەگەڵ دكتۆر ئەحمەدى مەلا

Comment

بەر لەوەى بۆ وڵاتى ئیسپانیا بەرێبكەوم دكتۆر ئەحمەدى مەلام لەكوردستان بینىو لەگەڵیدا رێككەوتم لەو سەفەرەمدا سەردانى بكەم، ئەو دواى نزیكەى بیستو حەوت ساڵ ژیان لەهەندەران،  وەك كەسێكى دیارى كایەى ئەدەبىو رۆشنبیرى كوردى و وەك شاعیرێكى ناسراوى كورد بۆ ساتێكیش لەزمانى كوردى دانەبڕاوەو هاوشانى ئاوارەیى  توانییویەتى بڕوانامەى دكتۆرا لە فەرەنسا بەدەستبێنێتو وەك مامۆستایەك لە زانكۆى كاستا لامانچا دەستبەكاربێت، هاوكات توانیویەتى چەندین بەرهەمى شیعریى و نوسین و وەرگێڕانى رۆمان و چەندین وتارو لێكۆڵینەوە پێشكەش بە خوێنەرى كورد بكات، لەراستیدا ئاگادارى ئەوە بووم ئەحمەدى مەلا وەك  رۆشنبیرو خاوەن ئەزمونو دوور لە هەراى لەئاراى ناو كایەى روناكبیریى كوردى خاوەنى بیروبۆچونو راى تایبەت بەخۆیەتى، بۆیە ئەم وتوێژەم بە پێویست زانى و لە نیوەشەوێكدا لە مەدرید  لەگەڵ دوو هاوڕێى رۆژنامەنووسى عەرەب و هاوسەفەرم بەنیازى بەشداریكردن لە فێستیڤاڵێكى هونەرى جیهانى بەرەو كۆردۆبا بەڕێكەوتم، بەوپێیەى كە سیوداد ریال ئەو شارەى ئەحمەدى مەلا تیایدا دەژێێت لەنێوان مەدریدو كۆردۆبا بوو، لەوێوەوە بڕیارمدا لەگەڕانەوەمدا بۆ مەدرید لەهاوڕێیانم جیاببمەوەو سەردانى بكەمو پشووى هەفتانە لەگەڵ ئەودا بەسەر بەرم، لەو دوو رۆژەدا كۆمەڵێك تەوەرى ژیانى خۆى و واقیعى روناكبیریى كوردیمان تاوتوێكردو لە ئەنجامدا ئەو گفتوگۆیەى خوارەوەى لىَ بەرهەمهات.
 جەمال پیرە
 سیوداد ریال- ئیسپانیا

درێژه‌ی بابه‌ت به‌ pdf…..

 

Previous
Next

Leave a Reply