Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه

Be First!
by March 14, 2008 گشتی

له‌ هۆڵه‌ندا ، رێوره‌سمێکی شکومه‌دار بۆ یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه .‌
 … ئه‌نفال و کیمیا بارانکردن جینۆسایدی گه‌لێکی سته‌مدیده ‌بوو …
20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌کێ له‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌کانی جینۆساید له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی کورد ئه‌نجامدرا ، تیایدا گه‌لێکی سیڤیلی سته‌مدیده‌ به‌ گازی ژه‌هراوی خنکێنرا و ملله‌تێکی خاوه‌ن مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ له‌سه‌ر خاکی خۆی هه‌ره‌شه‌ی نه‌مانی لێکرا ، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 5000 بێگوناهی ئه‌م گه‌له‌ به‌ ژه‌هری سیاناید له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خنکێنران ، 182000 مرۆڤ بێ سه‌روشوێنکران و 5000 گوند و شارۆچکه‌ خاپورکرا ، 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر رژێمێکی فاشی گوناهبار به‌هه‌زاران تۆپ و فرۆکه‌و تانک و سه‌دان هه‌زار پیاوی دڵره‌ق و به‌ فه‌رمانی زوحاکی سه‌ده‌ی 20 سه‌دام حسێنی خوێن رێژ که‌وتنه‌ گیانی گه‌لی کوردی بێ دیفاع و یه‌کێ له‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌کانی مێژویان تومارکرد له‌ ژێر ناوی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال و تیایدا بۆ یه‌که‌م که‌ره‌ت له‌ مێژوی هاوچه‌رخدا گازی کیمیاوی به‌و شێوه‌ فراوانه‌ به‌کار هات و له‌ئه‌نجامدا بێ گوناهێکی زۆر له‌م میلله‌ته‌ بوونه‌ قوربانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ درندانه‌ که‌م وێنه‌یه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کوردستانی باشور هه‌ره‌شه‌ی نه‌مانی لێکرا ، ناسنامه‌که‌ی خرایه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی  بریاره‌ ژه‌هراویه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رژێمی به‌عسی له‌ ناو چوو.
بۆ به‌رزراگرتنی یادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌به‌جه‌ ، بۆ گه‌یاندنی هاواری دایك و باوك و خوشك و منداڵ و قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌ کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دۆستان و خاوه‌ن ویژدان به‌رده‌وام بن له‌ هاوکارییه‌ مرۆییه‌کانیان بۆ تیمارکردنی زامه‌کانمان ، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ئاشنا بن به‌ تراژیدیه‌کانمان ، کۆمه‌ڵێك رێکخراو له‌ هۆڵه‌ندا  رێوره‌سمێکی شایسته‌ به‌و تاوانه‌ له‌ رۆژی 16 – 3 – 3008 رێکده‌خا، چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی بانگێش‌ ده‌که‌ن بۆ به‌شداری کردن و رێکخستنی سیمنار بۆیان تیایدا بابه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن و تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کۆششی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و کیمیا بارانکردنی کوردستان .
له‌ 16 – 03 – 2008 ئه‌م  سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌رێزانه‌ به‌شداری ده‌که‌ن له‌ پێشکه‌شکردنی بابه‌ته‌کانیان :
1 . به‌رێز هاری ڤان بۆمڵ … پارتی SP  وئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا .
2 . به‌رێز فرید ته‌یڤن   ….. پارتی   VVD وئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا .
 3 . به‌رێز پاتریشا نه‌تالی   …… پارتی   GL وئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا .
هه‌روه‌ها به‌رێز مینکس داواکاری گشتی له‌ دادگایکردنی تاوانبار ( ڤان ئه‌نرات ) به‌شداری ده‌کات و چه‌ندین که‌سایه‌تی له‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ . 
هه‌ر بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و رۆژه‌ ، خاتو ( دالیا ) وه‌ك قوربانییه‌کی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی داوای فه‌رمی له‌سه‌ر ڤان ئه‌نرات تۆمار کردووه‌ روداوه‌ تراژیدیه‌که‌ باس ده‌کات وه‌ك شایه‌ت حاڵێکی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندا ن ( باخان ، هۆزان ، باڤێڵ … ) به‌شداری ده‌که‌ن به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هونه‌ری تایبه‌ت به‌و مه‌رگه‌ساته‌ ، چه‌ندین فلیمی دۆکیۆمێنتی و تابلۆی تایبه‌ت نمایش ده‌کرێت  و له‌ کۆتایشدا بوار ده‌ره‌خسێت بۆ پرسیار و گفتو گۆ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ په‌رله‌مانتاره‌ هۆڵه‌ندییه‌کان .
هاتن بۆ هه‌موانه‌ ، ئاماده‌بونتان نیشانه‌ی هاوخه‌می و وه‌فاداریتانه‌ بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئه‌نفال وکیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان .
ده‌سته‌ی رێکخراوه‌کانی ئاماده‌کاری یادکردنه‌وه‌ی 20 ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ :
1 . بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان _ هۆڵه‌ندا.
2 .  کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ دێڵفت .
3 . کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ .
4 . کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان _ هۆڵه‌ندا.
5 . کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌زوته‌رمیر .
6 . کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ ئوترێخت .
7 . ملتقی ‌أنصار پیشمرگة حزب الشیوعي العراقي .
8 . ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان به‌ که‌رکوك .
9 . نادي التجمع الثقافي والأجتماعي في دیلفت .
10-كؤمه له ى ئه حمه دى خانى
10 . ناوه‌ندی چاك – هۆڵه‌ندا.

کات و ئه‌دره‌س :
کاتژمێری 00 :13  ده‌ست پێده‌کات تا کاتژمێری 00 : 17 .
ئه‌دره‌س :
یانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری دێڵفت
verenigin Ddlft e.o
Sandinoweg  149
2622 DW  Delft
بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر :
s.mahmood@wanadoo.nl
Tel : 0616455481
K_v_delft@hotmail.com
Tel :0614173053

Previous
Next

Leave a Reply