Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

یۆتۆپیای ئایینی

Be First!
by April 2, 2008 گشتی

ن/ محمود كەرەم…..
و/هێمن مەحمود……
 
 زۆرێك لە كۆمەڵگانی ئێمە بەرۆشنبیرییەتی یۆتۆپیای ئایینی مەستن، و بڕواشیان وەهایە كە پارێزگاریكردن لە ئەخڵاقی كۆمەڵگا پێویستە لەرێگای ئاراستەكردنی ئاینی و تقوسە ئاینییەكانەوە بێت، هەروەها ئازادییە فەردییەكان سنورداربكرێت و پەیوەندییەكانی نێوان ئینسانەكان بخرێتە ژێر چاودێری توندوتۆڵەوە، لەهەمو ئەمانەش گرنگتر ئەوەیە كە ئافرەت بخرێتە سندوقێكی داخراوەوە لەترسی نەكردنی گوناه، بەو ئیعتبارەی كە لەئەدەبیاتی ئایندارەكاندا ئافرەت وەك رەمزی فیتنە و خراپەكاری و شەهوەت تەماشادەكرێت.
 لێرەدا بەتایبەتی دەپرسم : ئایا چی لەوەگوناهترە كە ئەو ئافرەتە لەبری ئەوەی خۆر لێی بدات بخرێتە سندوقێكەوە؟.
 بەكارهێنانی زۆرلێكردن و توندوتیژی و پەلاماردانی ئەوانی دی و سەپاندنی وەێایەتی ئاینی و وەحشیەتی ئاراستەكردنی ئاینی پەروەردەیی و شانازیكردن بە نمایشكردنی ئایینی، چەندین دەرونی ئاڵۆز و رەوشتی لادەر و زیهنیەتی هەڵاوگێڕاوەی دروستكردوە.
 بەڵام بەدور لەكۆمەڵگانی خۆیان و ئیفرازاتەكانی ئاین و ئامێرەكانی گوێگرتن و جاسوسی ئاینی دەبنە هێزگەلێكی وەها كە بەدوای لەزەتەخۆشەكانی دونیادا دەگەڕێن.
 چاكترین نمونەش ئەوەیە ئەوان دوای چاوتێركردنیان بە فیتنەكانی دونیا، لەشەودا خەیاڵ دەیانبات تاوەكو ئەو پەڕی حاڵەتی جنسی، لەبەیانیشدا دەیانبینین زمانیان بەو عیبارەتە ناشیرینانەی لەجۆری وەك فاسق و بێ رەوشت و رووت و چارەنوسیان جەهەنەمە پڕە، لەبەرامبەر ئەم هەموو رۆچونەی یۆتۆپیای ئایندا ئایا بۆمان نیە بپرسین: كە بۆچی شتە جوانەكانی ژیانمان بەدەستی ئەنقەست تێك دەدەن و ئیغتیسابی دەكەن؟.
  وەبۆچی نایەنەوێت لەوە تێبگەن كە ئەو كارانەی لەژێر روناكی خۆردا رودەدەن بەهەموو عەفەویەتێك و نائاگاییەكەوە و دور لە نیازە نەخۆشەكان و مەنهەجیەتی ئوسوڵیەتی ئاینی، زیاتر رونتر و راستگۆتر و شەفافترە.
 هەموجاریش دەپرسم : بۆچی گەنجەكانی كۆمەڵگای ئێمە كاتێك دەكەونە داوی خۆشەویستی ئافرەتێكەوە وەك ئەوە وایە كە تاوانێكی گەورەیان كردبێت و پێویستە لەسەریان كە هەمیشە نیگەران و نائارام بێت.
 هەروەها هەموو رەفتارێكی خۆی بە میلیمەتر حسێب دەكات و بەو رەفتارانەش شتێكی جوان ناشیرین دەكات.
 ئەوەچی شتێكە كە وادەكات ئافرەت لەهەندێ كۆمەڵگا توندەڕەوە ئاینی و كۆمەڵایەتیەكاندا سەرپۆشەكەی سەری فڕێبدات لەكاتێكا كە كۆمەڵگاكەی خۆی بەجێدەهێڵێت كە مەحكومە بە رۆشنبیرییەتی یۆتۆپیای ئاینیەوە؟ چونكە ئەگەر بچوكترین دەروازەی ئازادی شك ببردایە ئەو كارەی نەدەكرد.
 هەربۆیە بڕوام وایە شتە جوانەكان و مانا پیرۆزەكان هەرچی كاتێك لەژێر روناكی خۆردا ئەنجامبدرێت هەربەجوانی و پاكی و ناوازەیی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بەنهێنی و لەتاریكیدا ئەنجامبدرێت ئەوا دەشێوندرێت و دەبێتە رەفتارگەلی ناشیرین، هەربۆیە هیچ سەیرنیە دەبینین كە زۆرێك لەو شتە جوانانەی كە رۆحی مرۆڤ لەهەموو زەمان و شوێنێكدا بەرهەمی هێناوە لە كۆمەڵگاكانی ئێمەدا بەهۆی عەقڵە دواكەوتو و توندڕەوەكانەوە شێوێندراوە.
 ئایندارە توندڕەوەكان و ئەوانەی دیكەش كە شانازی بە ئەخلاق و فەزیلەتەوە دەكەن لە ئەدەبیاتی خۆیاندا باس لەهەڵوەشانەوەی رۆژئاوا و ئەو لایەنەی دەكەن كە ئازادی تاكە، بێ ئاگا لەوەی كە بەهای كۆمەڵگا لەوەدایە كە بەرونی و ئاشكرایی و شەفافیەت و پاكێتی پەیوەندییە ئینسانیەكان رێكدەخات و پەنا نابات بۆ ئەو پەیوەندییانەی لەژێر تاریكیدا ئەنجامدەدرێن.
 لەفەزای ئێمەدا كە داگیركراوە بە وەێایەت و ختورەی یۆتۆپیای ئاینی، گەنجەكانمان تەنها یەك خەونی بچوكیان هەیە ئەویش ئەوەیە كە بەئازادیی و لەژێر تیشكی خۆردا شتە جوانەكانی خۆیان ئەنجامبدەن، ئایا ئێمە رێگای ئەو خەونەیان پێدەدەین، یان بەبیانوی پارێزگاریكردن لە ئەخلاقی كۆمەڵگا هەستە ئینسانیەكانیان دەكوژین؟.
 
 
Hemnm1979@yahoo.com
  
 

Previous
Next

Leave a Reply