Skip to Content

Tuesday, January 26th, 2021

یەکی شەش …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

* یه‌كی شه‌ش *

 

ڕۆژی یه‌كی مانگی شـــــه‌ش

سـاڵ به‌ســــــاڵ

ئای كه‌ پرشنگداره‌ وگـــــه‌ش

لای مــــــــنداڵ

چونكه‌ جـــــه‌ژن وشــادی یه‌

له‌ جــــــــــــیهان

ڕۆژێــــــكــــه‌ وێنه‌ی نـی یه‌

لای هــه‌مــــــووان

مـــــنداڵانی وڵاتــــــــــــان

وا ئێمــــــــــــه‌ش

لێره‌ له‌ نێو كــوردســــــــتان

یه‌كی شــــــــــــه‌ش

ده‌یكه‌ین به‌ جه‌ژن وئاهــه‌نگ

دڵخـــــۆشـــــــــین

جل وبه‌رگی ڕه‌نگـــــاو ڕه‌نگ

ده‌پۆشـــــــــــــــین

Previous
Next

Leave a Reply