بنه‌ماكانی رۆشنگه‌ری له شیعری _بێكه‌س_دا
بێگومان رۆشنگه‌ری ,به بزاوتێكی هزری هه‌ره گرنگ داده‌نرێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. كه تیایدا كرانه‌وه‌یه‌كی هزری گه‌وره بوو له ئه‌قڵیه‌تێكی میتۆلۆژیه‌وه بۆ ئه‌قلیه‌تێكی زانستی‌و ره‌خنه‌یی. به‌و مانایه‌ی رامان‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌كانی ژیانی مرۆڤ,له ژێر رۆشنایی دیدێكی ره‌خنه‌یی كه هه‌ڵَگری بنه‌مایه‌كی ئه‌قڵی بێت.واته رۆشنگه‌ری فۆرمۆله بوونێكی هزرییه كه مرۆڤ والێده‌كات, به دیدێكی ره‌خنه‌یی بروانێته شته‌كان.بۆیه نووسه‌رانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری به‌رله‌هه‌ر شتێك بروایان به كه‌رسته‌ی فیكر هه‌بوو, بۆ خوێنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیان. پێچه‌وانه‌ی قۆناغه‌كانی پێشووتر,كه‌به‌روانگه‌یه‌كی لاهوتیانه ده‌یانروانیه ژیان.بۆیه له‌روانگه‌ی كانته‌وه یه كێك له ئه‌ركه گرنگ‌و دیاره‌كانی رۆشنگه‌ری سه‌رله‌نوێ خوێنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی دیارده‌كانی رابردووه,كه‌ده‌شێ له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا ئه‌قڵیه تێكی زانستی باڵاده‌ست بێت.واته راڤه كردنی دیارده‌كانی ژیان, له په‌راوێزی ئه‌قلگه‌رایه‌وه. ئه‌مه‌ش مانای پێشكه‌وتن‌و كرانه‌وه‌و باڵاده‌ست بوونی تێروانینێكی ئه قڵیانه ده‌گه یه نێت له بڕی تێروانینێكی نائه‌قڵانیه‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ری رۆشنگه‌ری, ئه قلگه‌رایی بێت,ئه‌وا ده‌كرێ بڵێین, شیعره‌كانی بێكه‌سی شاعیر له دوو توێی خۆیاندا, هه‌ڵَگری بنه‌ماكانی رۆشنگه‌رین. چونكه بێكه‌سی شاعیر له زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا, هانی مرۆڤ ده‌دات كه له خوێنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیان‌و پرسیاركردندا, ئه قڵی خۆی بخاته گه‌ڕ. به ده‌ربرینێكی تر به شێكی زۆری شیعره‌كانی بێكه‌س له بڕی وه‌سفی سروشت‌وگوتاری رۆمانسیانه‌و,گوزارشتكردنێكی ساده بۆ ژیان, به پێچه‌وانه‌وه دواندنی ئه قڵه,وه‌ك بزوێنه‌ری مرۆڤه‌كان‌وهاندانیان بۆ بیركردنه‌وه‌و رامان.چونكه له شیعره‌كانیدا هه‌میشه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی, كه ئه‌قڵ رۆلێكی گرنگیان تیادا ده‌بینێت‌وبه بێ خستنه گه‌ری ئه‌قڵ, له خوێنه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه,مرۆڤ له ماهیه تیان ناگات‌و بگره ناتوانێت هیچ پێشكه‌وتنێكیش به‌ده‌ست بێنێت.به ده‌ربرینێكی تر, به بێ گرنگیدان, به‌بیر كردنه‌وه وه‌ك كردارێكی ئه‌قڵانی, ئه سته‌مه مرۆڤ راڤه‌ی دیارده‌كانی ژیانی بۆ بكرێت.چونكه هه‌موو پرسیار كردن‌وگومانێك به‌نده, به بیركردنه‌وه.بیركردنه‌وه‌ش به بێ ئاماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئه‌قڵ له ژیانی مرۆڤدا,بوونی نییه. كه‌واته له پشت هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك‌وپرسیارێك‌وگومانێك,ئه‌قڵ ئاماده‌یه.هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌شه كه مرۆڤ جیا ده‌كاته‌وه له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر.ئه‌گه‌ر به‌وردی بروانینه به شێكی زۆری شیعره‌كانی بێكه‌س, ده‌بینین هه‌میشه باس له‌و پرس‌و بابه‌تانه ده‌كات, كه په‌یوه‌ستن به ئه‌قڵه‌وه. بۆنموونه:خوێنده‌واری,پلان‌وسیسته‌می كارگێری‌و دارایی ژیان,بیركردنه‌وه له پێشكه‌وتنی گه‌لان‌وسه‌رنجدانی واقیعی ئه‌وان, به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی كوردیش هاوشانی ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك. به چاوپۆشین له‌وه‌ی بێكه‌س له هه‌ندێك شیعری دیكه‌یدا, دژ به زانست‌و زانیاری ده‌وه‌ستێته‌وه. وه‌لێ به شێكی زۆری شیعره‌كانی هه‌ڵگری گوتارێكن, كه ده‌كرێ به گوتاری هوشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان‌و هاندانیان بۆ بیركردنه‌وه‌و فێربوونی زانست‌و زانیاری بناسێنین. به‌و مانایه‌ی دیالۆگی شاعیر له شیعره‌كانیدا, روه‌و مرۆڤه‌و ده‌یه‌وێت, مرۆڤه‌كان هوشیار بكاته‌وه له دواكه‌وتوویی. بۆ ئه‌م مه‌به سته‌ش هانیان ده‌دات, فێری خوێنده‌واری‌وزانست‌و فێربوون ببن.بێگومان هه‌رجۆره كردارێكی فێربوون‌ودواتریش زانین, به بێ خستنه گه‌ڕی ئه‌قڵ,روونادات.كه‌واته‌بێكه‌س ناراسته‌و خۆ,ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر پراكتیزه‌كردنی ئه‌قڵی مرۆڤ, له خوێنه‌وه‌ی دیارده‌ورووداوه‌كانی ژیاندا.ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و تیۆره فكریه‌یه, كه فه‌یله‌سوف‌وبیرمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری كاریان بۆ ده‌كرد, كه ئه‌ویش,گۆڕینی ئه‌قلیه‌تی تاكه‌كانه, له ئه‌قلیه‌تێكی میتۆلۆژیه‌وه,بۆ ئه‌قلیه‌تێكی زانستی‌وره‌خنه‌یی.كه تیایدا راڤه‌ی ژیان‌وبوون بكات,له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌قڵانی. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌بینین,بێكه‌س له به شێكی زۆری شیعره‌كانیدا,ئه‌و گوتاره فیكریه ئاراسته ده‌كات, كه هانی ئه‌قڵانیه‌ت‌وكرانه‌وه‌ی ئه‌قڵی ده‌دات, به‌رووی ژیان‌و ده‌وربه‌ردا. بۆیه ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی دیكه‌ی سه‌رده‌می بێكه‌س, تاراده‌یه‌ك گوتارێكی رۆمانسیانه هه‌بێت,كه بنه‌ماكانی به ستراونه‌ته‌وه به سۆز, ئه‌وا له ئه‌زموونی بێكه‌سدا, به پێچه‌وانه‌وه گوتارێكی ئه‌قڵانی ده‌بینرێت كه بنه‌ماكانی به‌سترانه‌ته‌وه به فیكر. چونكه بێكه‌س له بڕی ئه‌وه‌ی وه‌سفی سرووشت, یاخود رووداوێكی مێژوویی‌و سیاسی بكات, به پێچه‌وانه‌وه تاك ده‌دوێنێت‌و هه‌وڵی دیاڵۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی مرۆڤ ده‌دات. بێكه‌س ده‌زانێت, هیچ پێشكه‌وتن‌وداهێنانێكی زانستی‌وژیاری,بێ ئاماده‌بوونی دیدگایه‌كی ئه‌قڵانی نایه‌ته كایه‌وه, هیچ ئه‌قلانیه‌تێكیش,به‌بێ بیركردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ری فیكردروست نابێت. كه‌واته ده‌بێ بیرمان له هه‌مبه‌ر ژیان‌وخوێنه‌وه‌ی دیارده‌كان, به رجه‌سته بكه‌ین, ده‌نا ژیانمان تووشی دۆگمایی ده‌بێت. بێكه‌س وه‌ك شاعیرێك, دركی به‌و گرنگیه‌ی بیر‌و ئه‌قڵ كردوه, بۆیه له رێی شیعره‌كانیه‌وه وه‌ك په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی,مرۆڤ هوشیار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه فێری زانست‌و زانیاری بێت. بۆیه ده‌ڵێت:_
رێی نه‌زانی به‌ر بده‌ورێگه‌ی مه‌عاریف بگره به‌ر..
نیشتمانت زۆر كه‌ساسه‌و ژینی هه‌ر غه‌مبارییه..
له‌و شیعره‌یدا بێكه‌س, باس له چه‌مكی خوێنده‌واری ده‌كات‌و هانی مرۆڤه‌كان ده‌دات,خۆیان فێری خوێنده‌واری‌ونووسین بكه‌ن,تاكو له دواكه‌وتوویی‌ونه‌زانی ده‌ربچن.بێگومان كرداری فێربوون,هه‌نگاوی یه‌كه‌م‌وسه‌ره‌تاییه بۆ خستنه گه‌ری ئه‌قڵ.لێره‌وه‌ش كاتێ ئه‌قڵ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك له ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌كرێته‌وه,ئیدی پرسیاركردن‌وگومانكردن دروست ده‌بن, كه پرسیاریش هاته ئاراوه, ئه‌وا پێویستیمان به وه‌ڵامه.بۆیه دواجار له هه‌موو ئه‌و كردارانه‌دا,ئه‌قڵ ده‌بێ ئاماده‌گی هه‌بێت,كه‌واته بێكه‌س ناراسته‌وخۆ ده‌گه‌رێته‌وه, سه‌رئه‌قڵانیه‌تی مرۆڤه‌كان‌و هوشیاریان ده‌كاته‌وه, له‌وه‌ی فێری خوێنه‌وه‌و نووسین بن. به بێ خوێنده‌واری,هزری مرۆڤ,دۆگما ده‌بێت ,بۆیه بێكه‌س سه‌ره‌تاهانی تاكه‌كان ده‌دا,رێی نه‌زانی به‌ربده‌ن,دواییش رێگه‌ی مه‌عاریف بگرنه به‌ر.ئه‌و تێروانینه‌ی بێكه‌س وه‌ك شاعیرێك,بۆ دیارده‌ی خوێنده‌واری‌وزانست‌و فێربوون,له سه‌رده‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وژیاری دوواكه‌وتووی وه‌ك سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردووی كۆمه‌ڵگای كوردی,نه‌ك هه‌ر دنیابینیه‌كی كراوه‌و پێشكه‌وتووخوازانه‌یه, بگره هه‌ڵَگری بنه‌مایه‌كی رۆشنگه‌رانه‌شه. چونكه وه‌ك باسمان كرد,بێكه‌س له بڕی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی مرۆڤه‌كان به‌نموونه‌و بۆ ئستاتیكای سر‌وشت‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ژیان رابكێشێت,به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات, دیالۆگ له‌گه‌ڵ هزریان بكات. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و تێرمه هزریه‌یه كه بیرمه‌ندانی رۆشنگه‌رانی كاریان بۆ ده‌كردو بروایان پێ‌بوو.واته به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌قڵ, به مه‌به‌ستی خوێنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی, دیارده‌كانی مرۆڤ‌وده‌وروبه‌ر.ته‌نانه‌ت رێكخستن‌و یه‌كخستنی ژیانی خۆشی,. بۆیه له دێره شیعرێكی دیكه‌دا, بێكه‌س ده‌ڵێت:_
پاشكه‌وتكردن له دنیا بۆ هه‌موو كه‌س لازمه..
ئه‌گه‌ر وه‌ك یاسا‌و رێسایه‌كی ئابووری‌وكارگێری بروانینه(پاشه‌كه‌وت)كردن,ئه‌وا ده‌كرێ بڵێین: دیارده‌یه‌كه, ئه‌قڵ تیایدا رۆڵی خۆی ده‌بینێت.چونكه پاشه‌كه‌وتكردن, كه به‌مانای رێكخستنی داهات‌وخه‌رجی دێت, له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوسه‌نگ په‌یوه‌ست به پلان داده‌نرێت. واته ده‌بێ پلانێكمان هه‌بێت, كه تیایدا خه‌رجی‌و داهاته‌كانمان له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوسه‌نگ دیاریبكه‌ین‌و هه‌روه‌ها به شێك له داهاته‌كه‌شمان,گڵ بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له كاتێكی ترپێویستیمان پێ‌بوو,به كاری بێنین.ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه, ئێمه ده‌زانین پلان به رنامه‌یه‌كی زانستییه‌وپه‌یوه‌سته به ئه‌قڵ. به‌و مانایه‌ی پلان, به‌رمه‌بنه‌مای ئه‌و خوێنه‌وه زانستی‌و هزریه‌یه كه‌مرۆڤ بۆ یه كێك له بابه‌ته‌كانی ژیان دایه ده‌نێت. هاوكات هیچ كارێك به بێ پلان‌و به‌رنامه‌ی زانستی,سه‌ركه‌وتوو نابێت. بۆیه له پێناو سه‌ركه‌وتن‌و رێكخستن‌ویه‌كخستنی ژیانماندا پێویسته پلانمان هه‌بێت له نێویشیاندا, بۆ چۆنیه‌تی سیسته‌می كارگێری ژیانمان. بۆیه كاتێ بێكه‌سی شاعیرله‌رێی په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ساده‌وه, كه له دووتوێی شیعرێكیدا به‌رجه‌سته‌ی كردوه, مرۆڤه‌كان هوشیار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پاشكه‌وت بكه‌ن له ژیانیاندا چونكه لازمه, ئه‌مه مانای وایه هوشیاریان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پلانیان هه‌بێت‌وله رێی دارشتنی ئه‌و پلانه‌شه‌وه, ئه‌قڵ‌و هزریان بخه‌نه گه‌ر.چونكه وه‌ك باسمان كرد, پلان وه‌ك كردارێكی هزری,ده‌ره‌نجامی پرۆسیسێكی بیركردنه‌وه‌یه. به‌ده‌ربرینێكی تر ,ئێمه كاتێ له ژیانی ئاساییماندا, گه‌ره‌كمانه كارێك بكه‌ین‌و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ده‌ده‌ین,بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌مان سه‌ركه‌وتووبێت‌و له په‌راوێزی ئه‌مه‌شدا, پلانێكی بۆ داده‌نێین, مانای وایه,بیرده‌كه‌ینه‌وه‌و له راوێژی هزری داینه. كاتێ بیریشمان كرده‌وه, ده‌لاله‌ته بۆ خستنه‌گه‌ری ئه‌قڵ له میانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌كاندا.كه‌واته ئه‌وه‌ی دواجار له‌م هاوكێشه‌یه‌دا,بوونی هه‌یه تێروانینی هزریانه‌ی مرۆڤ‌وباڵاده‌ستبوونی ئه‌قڵه.هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌و بنه‌مایه‌ی رۆشنگه‌ری له‌سه‌ر وه‌ستاوه. چونكه وه‌ك باسمان كرد, رۆشنگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی باڵاده‌ستبوونی ئه‌قڵه, به سه‌ر تێروانینه نازانستی‌ومیتۆلۆژیه‌كان, بۆ دیارده‌كانی ژیان. لێره‌وه‌ش كاتێ ئه‌و دنیابینیه‌ی بێكه‌سی شاعیرله په‌راوێزی ئه‌و بنه‌مایانه‌وه ده‌بینین, كه رۆشنگه‌ری پێكده‌هێنن, بێگومان ده‌گه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی كه بێكه‌س وه‌ك شاعیرێكی كورد, هه‌ڵگری هزرو تێروانینێكی رۆشنگه‌رانه بووه, له ژیاندا.بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر رۆشنگه‌ره‌كان بروایان به كه‌رسته‌ی فیكری هه‌بێت له ژیاندا, ئه‌وا بێكه‌سی شاعیریش وه‌ك ئه‌وان هه‌مان بروای به هزر هه‌بوه, كه هه‌ر ئه‌مه‌شه جه‌وهه‌ری راسته قینه‌ی ماناكانی رۆشنگه‌ری, وه‌ك بزووتنه‌وه‌و میتۆدێكی زانستی‌وهزری.بێكه‌س ئه‌گه‌رچی وه‌ك شاعیرێك له هه‌ڵومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ژیاوه,كه ئه‌ویش سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردووه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,خۆی هزرێكی كراوه‌و دنیابینیه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌بوه, بۆ ژیان.واته ده‌توانین بڵێین بێكه‌س وه‌ك شاعیرێك له نزیكه‌وه دركی به نه‌هامه‌تی‌ودواكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری كردوه, بۆیه هه‌وڵیداوه ئه‌ودنیابینیه رۆشه‌نگه‌رانه‌ی خۆی,وه‌ك گوتارێك ئاراسته‌ی تاكه‌كان بكات‌و له‌و روانگه‌یه شه‌وه هوشیاریان بكاته‌وه.به ئامانجی پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگه‌و رزگاربوون‌وله نه‌ریت‌ودیارده دواكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌لگه,ئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌ربه‌ستێك ده‌بن له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگه‌و بگره مرۆڤه‌كانیش.كاتێكیش سه‌رنج له به شێكی شیعره‌كانی ده‌ده‌ین, باشتر ئه‌و هزره رۆشه‌نگه‌رانه‌ی بێكه‌سمان وه‌ك شاعیرێكی كورد بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.بۆنموونه له شیعرێكی دیكه‌دا, بێكه‌س ده‌ڵێ:_
ئه‌وروپا پاپای ته‌مێ كردده‌ستی دایه عیلم‌وفه‌ن..
بێ ته‌ل‌و كه‌شتی دروستكرد.دائیمی هه‌ر هه‌وڵئه‌ده‌ن.
له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین, كه بێكه‌س شاعیرێكی هوشیار‌وبیركراوه‌و تێگه‌یشتوو بوه.چونكه ئاماژه بۆ سه‌رده‌مێك‌و رووداوێك ده‌كات, كه ده‌كرێ بڵێین, سه‌رده‌می دواكه‌وتوویی مرۆڤایه‌تی بوه, به تایبه‌تیش له سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا.چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كلێسا وه‌ك ناوه‌ندێكی ئایینی رۆڵی هه‌بوه‌و, له بڕی ئه‌قڵیه‌تێكی زانستی‌وره‌خنه‌یی,ئه‌قڵیه‌تێكی لاهوتی‌وئایینی,حوكمی كۆمه‌ڵگه‌ی كردوه. كاتێكیش له سه‌رده‌ستی چه‌ند فه‌یله‌سوف‌وبیرمه‌ندێك به تایبه‌تیش رۆشنگه‌ره‌كان, كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كلێساو روانگه لاهوتیه ده‌هێنرێت بۆ ژیان‌و كۆمه‌لگه, ئیدی ده‌روازه‌كانی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپا ده‌كرێنه‌وه‌و داهێنانه‌زانستی‌وته‌كنه‌لۆژیی‌وفیكریه‌كان دێنه ئاراوه.به‌و مانایه‌ی ئه‌قڵیه‌تی مرۆڤایه‌تی كرانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه دیت ,كه چیتر به ئه‌قلیه‌تێكی ئایینی نه‌روانێته دیارده‌كانی ژیان‌وبوون.بۆیه كاتێ بێكه س به هوشیاریه‌وه ئاماژه به‌و رووداوه ده‌كات له مێژووی مرۆڤایه‌تی‌و له‌وێوه‌ش ده‌یكاته په یامێك به رووی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا, ئه‌وا بێگومان مه‌به ستیه‌تی كه‌كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هوشیاربێته‌وه‌و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریه‌تی گوتاری ئایینی‌ونێوه‌نده دینیه‌كان.چونكه تا ئه‌مه نه‌كات ئه سته‌مه,دیارده‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌لگا له هه‌موو رووێكه‌وه بێنه ئاراوه. له‌و روانگه‌یه شه‌وه, بێكه‌س سه‌ره‌تا ته‌مێ كردنی پاپا وه‌ك نموونه دێنێته‌وه, دواتر باس له بێ ته‌ل‌و كه‌شتی ده‌كات. هه‌موو مان ده‌زانین ئامرازه‌كانی وه‌ك بێته‌ل‌و كه‌شتی, به رهه‌می هزرێكی زانستینه نه‌ك ئایینی.كاتێكیش ده‌یانه‌وێت, ئه‌م ئامرازانه دروست بكه‌ن, ئه‌وا ده‌بێ پاپا ته‌مێ كه‌ن.كه ئه‌مه‌ش مانای گۆرینی ستراكتۆری بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ,له دیدگایه‌كی نازانستی بۆ دیدگایه‌كی زانستی.دیاره ئێمه ده‌زانین, له‌و سه‌رده‌مه‌ی بێكه‌سی شاعیرداوله‌و هه‌ڵومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كۆمه‌لگای كوردیدا,پاپا نه‌بوه,هاوكات نه‌شتوانراوه بێ ته‌ل‌وكه‌شتی دروست بكرێت.به‌ڵام كاتێ بێكه‌س وه‌ك شاعیرێكی رۆشنگه‌ر, ئه‌م رووداوه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی, سه‌رله‌نوێ له شیعردا به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات‌وهاوشێوه‌ی په یامێك, ئاراسته‌ی تاكه‌كانی ده‌كات,ئه‌وا مه‌به ستیه‌تی كه كۆمه‌لگای كوردی هوشیار بكاته‌وه له‌وه‌ی كه چاو له كۆمه‌ڵی ئه‌وروپی بكات و ده‌ست بده‌نه عیلم‌وفه‌ن. بێگومان ئێمه كاتێ روانگه‌یه‌كی رۆشنگه‌رانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌مان له شیعری بێكه‌سدا ده‌كه‌وێته به‌رچاو,ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی كه بێكه‌س شاعیرێكی هوشیار‌وبیركراوه‌و رۆشنگه‌ر بوه. چونكه به ئاگابوون له حیكایه‌ته‌كانی پاپا‌وئه‌و كاریگه‌ریه‌تیانه‌ی كلێساكان له سه‌ر بیر‌و روانینی مرۆڤه‌كان, له سه‌رده‌مێكدا هه‌یانبوو,نیشانه‌ی كرانه‌وه‌ی هزری شاعیر‌و به ئاگابوونیه‌تی له مێژووی هزری مرۆڤایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریش.له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش بێكه‌سی شاعیر مه‌یه‌سیه‌تی,ئه‌و گۆرانكاری‌وپێشكه‌وتنه ژیاریه‌ی ئه‌وروپا,به‌بیر مرۆڤی كورد بهێنێته‌وه, به ئامانجی ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگای كوردیش هاوشانی ئه‌وان ده‌ست بده‌نه عیلم‌وفه‌ن.بۆیه بانگه‌شه‌كردنی بێكه‌س به دروست كردنی كه‌شتی‌وده‌ست دانه عیلم‌وفه‌ن, به‌ره‌نجامی هزری رۆشنگه‌رانه‌ی ئه‌وه بۆ ژیان‌و ده‌وروبه‌ر. چونكه له‌و تێروانینه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی شاعیر هه‌ست به دیدگایه‌كی زانستی‌وره‌خنه‌یی ده‌كه‌ین, بۆ ژیان‌و ده‌وروبه‌ر.بێگومان وه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا,دیدگای ره‌خنه‌یی‌و زانستی,ده‌ره‌نجامی عه‌قڵێكی رۆشنگه‌رانه‌ن. به‌و مانایه‌ی رۆشنگه‌ری بنه‌ماكانی له سه‌ر كرانه‌وه‌ی ئه‌قل‌وخوێنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیان له په‌راوێزی ئه‌قڵه‌وه, وه‌ستاوه.بۆیه كاتێ بێكه‌س گرنگی به ئه‌قڵگه‌رایی ده‌دات‌و هانی مرۆڤه‌كان ده‌دات, ئه‌قڵانیانه بروانه ژیان, ئه‌وا ده‌كرێ بڵێین شاعیر هه‌ڵگری بیرێكی رۆشنگه‌رانه بوه له ژیان,ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكاریش بووبێت. به‌تایبه‌تیش كه بێكه‌س له چه‌ندین شیعری دیكه‌یدا,تێروانینێكی رۆشنگه‌رانه‌ی هه‌بوه له ژیان. بۆ نموونه وه‌ك له شیعری(كچی بێ عیلم دیل‌و زه‌بوونه).یاخود كاتێ هانی ژن ده‌دات په‌چه‌ی شه‌رم فرێبدات‌و تێبكۆشێت. وه‌ستانه‌وه له ئاست دیارده‌ی شه‌رم‌وهان دانی ئافره‌ت بۆ دوركه‌وتنه‌وه له شه‌رم وه‌ك دیارده‌یه‌ك كه كه‌سایه‌تی مرۆڤ,لاواز ده‌كات, له سه‌رده‌مێكدا كه ئه‌وپه‌ری دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیاری له كۆمه‌لگه‌دا بوونی هه‌بوه, لای شاعیرێك,بێگومان نیشانه‌ی هزری رۆشنگه‌رانه‌ی شاعیرن. به‌تایبه‌تیش كه بێكه‌س له به شێكی زۆری شیعره‌كانیدا,به دیدگایه‌كی ره‌خنه‌یی‌و زانستی ده‌روانێته‌ژیان‌وده‌وروبه‌ر…..