ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌وانیی
رۆژنامه‌وانیی به‌رله‌هه‌ر شتێك پیشه‌یه، لێ له رووی پراكتیكه‌وه زیاتر له پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، رۆژنامه‌وانیی وه‌ك پێویستیه‌كی پیشه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه، كه‌چی ئه‌مڕۆ بووه‌ته وه‌زیفه، هه‌ربۆیه‌ش ره‌گه‌زه‌كانی خۆی له‌ده‌ست داوه، خه‌تاكه‌ش به‌ته‌نیا رۆژنامهورۆژنامهگهریی نییه، بگره ئه‌و لێشاوه‌ی عهولهمهوتهكنیئهلكترۆنیاته كه دنیای ته‌نیوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌وانیی نه‌ك زیاتر له چهمكوشوناسێكی هه‌یه، بگره دنیایه‌كی هێنده به‌رفراوانه، وێرای ئاڵۆزیهكهی، هه‌ویرێكه زۆر ئاوكێش.
جۆن سویرنگن پێی وایه(رۆژنامه‌وانی هونهروزانستی به‌كارهێنانی وشه‌كانه)ئازادیوبهرپرسیارهتی لێكجیاناكرێنهوه گه‌ریش ئازادی نه‌بێ ئه‌وه پێویست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ناكات، لێ گه‌ر خه‌ڵكی ئازادن ئه‌وه پێویسته زۆر به‌روونی به‌رپرس بن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك چۆن هاووڵاتیانوتاكهكان ده‌گرته‌وه ئاواش داموده‌زگه‌كانی میلله‌ت ده‌گرته‌وه.
پێویسته ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌وانی(وه‌ك پیشه‌كانی دیكه) له دوو توێی بهیهكهوهكۆكردنهوهی مافوئهركهكان له میانه‌ی كاركردنی رۆژانه‌دا فامبكهین.
به‌و پێیه ده‌بینین پراكتیزهكارانی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی یا وه‌ك ناویان له‌خۆناوه میدیاكاران زیاتر وه‌ك ههواداروكار وه‌ك ره‌گه‌زێكی دابینكه‌ری گوزه‌ران ئاوا مامڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامهوانیوپرهنسیپهكانی ده‌كه‌ن، بۆیه پۆلینكردنوبهسیستمازهكردنی ئه‌و بواره گه‌له‌ك جار ئاسان نییه، ئه‌و كایه‌ی كاركردن به‌و جۆره فه‌وزایه به‌و جۆره (گه‌ر شیا بڵێین ئهنارشیه) له كاره لاوهكییهكانیهوه زۆر لایه‌نی سهرهكیوگرنگ له‌ده‌ست دهداتوفهرامۆش ده‌كات.
پێم وایه لای ئێمه زیاتر رۆژنامه‌وانی ئه‌و میدیاكارانه خۆ به‌خاوه‌نی ده‌زانن گوایه له‌رووی مومارهسهوپراكتیكهوه خاوه‌ن پیشهوخیبرهن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی رووه تیۆریهكهیه، كه گرنگی گه‌ر زیاتر نه‌بێ ئه‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی لایه‌نه پراكتیكیهكهیه، جا له‌و دووڕیانه‌دا ده‌بێ ئیتیكوپرهنسیپهكانی رۆژنامه‌وانیی تاچهندوچۆنچۆنی پهیرهوكراوهودهكرێ؟.
ره‌نگه زێده‌گۆیی نه‌بێ بڵێین رۆژنامه‌وانیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی كهلچهرورۆشنبیریی له‌و دهردوسلبیاتانهی ئه‌و قه‌واره‌ی گرتۆته‌وه بهدهرنهبێ، به‌لكه پشكێكی ههرهدیاروكاریگهری به‌ركه‌وتووه، بۆیه لێكترازاووبهشبهشكراوه نه‌ك به‌پێی تایبهتمهندیوپیشهوهری به‌لكه به‌پێی بیرۆكهسیاسیوئایدیۆلۆجیوبهرژهوهندییهكان، ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی كاری كردۆته‌سه‌ر مه‌یدانی پراكتیكوكارپێكردنو له‌دوایش گه‌یاندنی په‌یامه‌كه.
كه‌واته به‌و پره‌نسیپه وه‌ك باوه‌و په‌یره‌و ده‌كرێ، رۆژنامه‌وانیی له بنه‌ماوه خۆی پێویستی به چاره‌سه‌ره، ئینجا پرهنسیپوئیتیك، كه‌موكوڕیه‌كان خۆیان له نه‌بوونی ستراكچه‌رێكی مه‌عریفی-رۆشنبیریی ده‌بیننه‌وه، ئینجا نه‌بوونی بنه‌ما زانستیوئهكادیمیهكانی دواشتیش ئه‌و كوتله بهشهریهی كه‌متر له رووی چۆنیهتیوهۆشیاری رۆژنامه‌وانیه‌وه هاتونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه، هۆیه‌كه‌یشی زۆره هه‌ره گرنگه‌كه‌یان بریتیه له: سیسته‌م چ وه‌ك سیاسی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا ئابووری، ئینجا دامودهزگهفهرمیو نافه‌رمییه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
رایه‌ك پێی وایه پێویسته ئامرازه‌كانی میدیا زیاتر له‌وه كاربكه‌ن وه‌ك په‌یره‌وكردنی پره‌نسیپه‌كان، (گه‌ر هاتو خۆویستانه ئامرازه‌كانی میدیا ئه‌و پرهنسیپانانهیان پهیرهوكردو پیاده‌یان كرد ئه‌وه مسداقیه‌تی رۆژنامه‌وانی زیاد ده‌كات، رۆژنامه‌وانیش جه‌ماوه‌ر ده‌پارێزێ له راپۆرته نابه‌رپرسه‌كان)(*) ئه‌و پره‌نسیپانه یاریده‌ی رۆژنامه‌وانان دهدهنوئاراستهیان ده‌كه‌ن،له كتێبی(به راست و دروستی كاربكه-1981)جۆن هۆلتنگ باس له‌و پرسانه ده‌كات: به‌رپرسیه‌تی، ئازادی رۆژنامه‌وانی، سه‌ربه‌خۆیی، دیققهتوراستگۆیی، بێلایه‌نی، ئینساف. ئینجا كۆمه‌ڵه پێوه‌رێكی دیكه.
ئاسانه پره‌نسیپی گشتی دابڕێژی، ئاسانه باس له ركابه‌ری دروستی رۆژنامه‌وانی بكه‌ی، لێ پرسیاره راسته‌قینه‌كان ئه‌وانه‌ن: تا چ ئاستێك ئێمه باشینوپێشكهوتووین، تا چ مه‌ودایه‌ك ئێمه ركابه‌ری یه‌كترین؟ ئایا تاكو ئێستا لای ئێمه رۆژنامه‌وانییه‌كی پله یه‌ك پرۆفشناڵ هه‌یه؟.
***
ئاسان نییه رۆژنامهكاران(مه‌به‌ستم پیشهوهرانن) پۆلین بكرێن له‌رووی رۆشنبیریه‌وه یا ئاستی رۆشنبیریان، چونكه رۆشنبیریی دنیایه‌كی به‌رفراوانه‌و تاكی رۆشنبیریش به‌هه‌مان شێوه، ئینجا كه‌سی رۆژنامه‌نووس، داخوا پێوه‌ر چییه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی رۆشنبیریی؟ چ جۆره رۆشنبیریه‌ك، رۆشنبیریی باووتهقلیدی – ئه‌كادیمی- یا رۆشنبیریی زاتیوخۆرۆشنبیركردنوخۆپهروهردهكردن، به‌گشتی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: تاچه‌ند راگه‌یاندنكاران ئاستی رۆشنبیریان بهرزهوپێویسته؟ ئه‌مه زۆر گرنگه، بۆ نموونه (له‌رووی زمانه‌وه/ئینگلیزی)چونكه توێژێكی وه‌ك رۆژنامه‌نووسان زیاتر كاریان له‌سه‌ر كایه‌كانی رۆشنبیریه بهگشتیو خۆ له قه‌ره‌ی رۆشنبیران ده‌ده‌ن به‌وپێیه‌ی په‌یامی هه‌ره گرنگی رۆژنامه‌وانیی (به پێی گۆڕانكاڕیهكانی سه‌رده‌م)ره‌نگه رۆشنگه‌ریی بێ تا رۆژنامه‌نووسێكی لێهاتووولێزان بێ ئه‌مه‌ش ئاسان نییه، ئه‌مه‌ش نابێ بمانخاته نێو جوغزی تێكهڵبوونوشێواندنێك له‌باره‌ی كاروئهركهكانی پیشه‌وه‌رانه‌ی رۆژنامهنووسورۆشنبیروبواری رۆشنبیریوكهلچهر، بگره ده‌بێ ورده‌كارانه بیخوێنینه‌وه، ئینجا شیبكه‌ینه‌وه.
***
میدیا له هه‌رێمدا سیستمازهنهكراوه، به‌پێی روئیایه‌كی تۆكمهوئهقلانی رێناكاتو هێشتا له‌سه‌رپێی خۆی نه‌وه‌ستاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نده به ئه‌زموونی فره‌لایه‌نی سیاسیوئابووریورۆشنبیریهوه، بۆیه‌ش روون نییه سه‌ر به چ فێرگهوتیۆرێكی رۆژنامه‌وانییه، بۆیه‌ش به‌و پێیه ده‌چته خانه‌ی (ته‌به‌عیه‌ت) لاساییكه‌ره‌وه.
ئایا كێشه‌كه له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
یه‌كه‌م: به‌رایی له‌و پێكهاته سیاسییه‌ی ته‌حه‌كوم به لاباڵوجومگهكانی كۆمهڵگهوتاكهكهسوژیانی كۆمهڵایهتیوئابووریهكهی ده‌كات.
دووه‌م: له‌و ستراكچه‌ره هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بیروهزروكهلچهرورۆشنبیرییهی هه‌بووه‌وهه‌یه.
سێیه‌م: سیسته‌می كارنامهوپلانوداڕژتنی، پاشان په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و جهمسهرولایهنانهوچۆنیهتی مامڵهكردنوكاركردنیانوكارلێككردنیان.
كێشه‌یه‌كی دیكه، پرسی زیاتر وه‌رگرتنی زانیاریوپێزانینه، زیاتر نه‌شاردنه‌وه‌ی زانیاریوئاماروپرسه گرنگه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه مافی هه‌رتاكێكه ئاگه‌دار بێتوبزانێتوبهمهش پشكدار بێتورۆڵی خۆی هه‌بێت له بڕیاردانورێكخستنی باری ژیانووڵاتهكهیودیاریكردنی چارهنووسیوئایندهی.
***
ئایا ئه‌ركی میدیا له‌رووی (بوون به پرد) له نێوان دهسهڵاتوخهڵك چییه؟ ئایا ئه‌مه یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانی؟وه‌ڵام به ئهرێونهرێیه، چونكه لای میدیای فه‌رمی ئه‌و درزه نییه یا بوونی زۆر كه‌مه یا مایه‌ی ترس نییه، لێ لای میدیای ئه‌هلی و نافه‌رمی وانییه، به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه ئه‌وه كاری وان نییه(ببن به پرد)به‌لكه (تونێل) مه‌به‌ستم رهخنهورهخنهكارییوپرۆتستۆكارییه، ئه‌گه‌ر بێ‌و بهروویهكوبیرێكی راستودروست بێنه كاركردن.
ئه‌و ئه‌ركه‌ش بۆ خودی په‌یامی ئه‌و جۆره رۆژنامه‌گه‌ریه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌ر سه‌ر به/ یا پهیرهوكاری تیۆری به‌رپرسیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ ئه‌وه بێگومان له سیسته‌مێكی دیموكراسی، ئه‌وه ده‌زانێ چۆن په‌یامی ده‌سه‌ڵات به خه‌ڵك بگهینێوبهپێچهوانهوهش به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌زموونێكی سیاسی یا به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی رۆژنامه‌گه‌ریی به‌پێی پره‌نسیپی(مافی گه‌له، كه بزانێ)كه كنت كۆپه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری (ئهسیۆشیدت پریس) ساڵی 1945 دایڕژت.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: داخوا جه‌ماوه‌ر چی بزانێت؟ئه‌وه‌ی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسه له‌رووی رووماڵكردنوپهردهلادان له‌سه‌ر زانیارییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها پێویسته رۆژنامه‌نووس ئه‌ركی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی هه‌بێ به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی به‌گشتی له‌رووی دیققهتومسداقیهتدا په‌سه‌ندن، بۆیه جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كات بابه‌تیانه جه‌ماوه‌ر ئاگاداربكاته‌وه له رووداو‌و دیارده‌كانی پشت په‌رده‌و ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ ئه‌و كاره بكه‌ن جا له‌به‌رهه‌ر هۆیه‌ك بێ.
ولیه‌م بیته‌ر هاملتۆن خاوه‌نی رۆژنامه‌ی (وۆل ستریت جۆرنال) ده‌ڵێ(رۆژنامه پرۆژه‌یه‌كی تایبهتهوقهرزداری هیچ شتێك نییه له ئاست ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی چ مافێكوئیمتیازێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه، چوون به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كاری تێناكا به مسۆگه‌ریش موڵكی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، كه له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی شه‌خسی خۆی به‌رهه‌مێكی ئاماده ده‌فرۆشێ).
***
رۆژنامه‌گه‌ریی به‌نده به زۆر فاكته‌ری دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرجار ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی نێوكۆمهڵگهوسیستهمهسیاسیهكهوجومگهكانیهتی، وه‌ك حزب، بۆیه رۆژنامه‌گه‌ریی فهرمیوحزبی له‌و جوغزه‌ی بۆی دیاریكراوه ده‌رناچێ، جا مه‌رج نییه ئه‌و وابه‌سته‌ییه ئه‌نتی ئازادی بێت وه‌ك هه‌ندێك به‌هه‌ڵه لێكیده‌ده‌نه‌وه، واته ئه‌ویش پهیاموبهرنامهی خۆی پێیه‌و ئه‌ركی خۆی دیاره‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه تاراده‌یه‌كیش روونه، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌و زۆر هه‌یه به‌ناو ئههلیوناحزبیوناحكومی جاڕی ئازادیوسهربهخۆیی رۆژنامه‌وانی لێده‌دات، كه‌چی له‌راستیدا وانییه، ئه‌ویش تاراده‌یه‌ك هه‌ڵگری په‌یامێكه (پاڵپشته‌كه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئایدیۆلۆژیایه) یا مهرامومهبهستێكی له‌پشته(به‌رژه‌وه‌ندی)، كه ده‌چته‌وه سه‌ر بیروباوه‌ڕێكی سیاسی(واته ئایدیۆلۆژیا)نوخته‌ی مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه: په‌یوه‌ستی نێوان ئایدیۆلۆژیاوپیشهوهری رۆژنامه‌وانییه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ له‌سه‌رئه‌رزی واقیع به وردی ئه‌و دوو هێڵه لێكجیابكرێنه‌وه كه وه‌ك سهراب وایه؟ئه‌سته‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ئایدیۆلۆژیا ئه‌و كهڵهگایهیه ته‌حه‌كوم به مه‌یدانه‌كه ده‌كات، هێزونفوزومایه به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌ش پاڵپشتیه‌كی چاكی رۆژنامه‌وانین.
***
میدیا لای ئێمه هه‌یه: نییه؟ له‌و باره‌وه هه چ وه‌ڵامێك(تاكلایه‌نه) هه‌بێ سته‌مه. به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م (میدیا) پێویسته له‌هه‌ر پاشكۆگهرییهك-تهبهعیهتێك- ئازاد بێت، واته سه‌ربه‌خۆ. كه‌واته به‌نده تاراده‌یه‌كی زۆر به پرسی ئازادی، لێ گه‌ر هاتوو ئه‌و ئازادییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌شێوه‌یه‌كی راستودروست به‌ته‌نیا ده‌سته‌مۆ كرا ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی ئازادییه‌كانی دیكه‌ش نابن به فۆرمێكی روواڵه‌تی سستوبێ كاریگه‌ر، به‌مه ئایا مۆدیلی میدیای كوردی چۆن ده‌خوێنرێته‌وه؟.
لێره‌دا خاڵێكی هه‌ره گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چ ئاراسته‌یه‌ك په‌یره‌و ده‌كرێ؟ ئه‌و روئیایه‌ی ده‌بێ ره‌چاو بكرێ، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه مافی ته‌واو بده‌ی به دامودهزگهورۆژنامهنووسان یا سهندیكاكانیان داواوخواستیان بهتهواوهتیو ته‌نیاوته‌نیا نابهرپرسیهتی بێت ئه‌مه نه مهنتیقهونهماقووڵیشه، لێره‌دا چ شتێك نییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بهدكاریوخراپهكاری ئاسان تر بێت یا تهرویجكردنی واتهواتو پروپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كاریی له ژێر په‌رده‌ی راگهیاندنومیدیادا زیاتر له‌وه‌ش به‌ناوی ئازادییهكانورۆژنامهگهریی ئههلیونافهرمیوبهناووروواڵهت سه‌ربه‌خۆ وه‌ك ئێستا باوه‌و مه‌یدانه‌كه‌ی ته‌نیوه، چونكه هه‌یه له نه‌زانیه‌تی یا ده‌ستی ئه‌ملاوئه‌ولایه یا ئاژاوه، پێویسته كاری میدیایی سیستمازه كرا‌و بێت – وه‌ك ئاماژه‌م پێدا- دوور له ئهنارشیهتی، به‌بێ میدیایه‌كی هه‌قیقی چ ئازادییه‌كی كرده‌نی نه‌خاسمه دیموكراسی بوونی نییه، چه‌ند زانیاریمان زیاتر بێت ئه‌وه‌نده‌ش ئێمه ئازادترین، میدیا به‌ته‌نیا خزمه‌تی دیموكراسی ناكات، بگره داڕێژهریهتیشی.
میدیا وه‌ك پهیرهوكاری هه‌ر مۆدیلێك له‌هه‌ر دهوڵهتوههر قۆناغێكدا پێویستی به توانستێكی زۆر هه‌یه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و كهسولایهنودهزگایانهی پیاده‌ی دهكهنوكاری تێدا ده‌كه‌ن “هه‌ر كه‌سه‌و به رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی”- ئاوهاش پۆلین ده‌كرێ- به‌ته‌نیاش ((قۆرخكردن))ده‌كارێ ئه‌و توانسته ببه‌خشێ به‌بێ ركابه‌ر به‌مه‌ش مهترسهیهكه دێته‌كایه‌وه له‌مه‌ڕ ترس له ئۆپۆزسیۆن له‌رووی هه‌ر هه‌نگاونانێك له‌بواری میدیاوه
شێوازێ هه‌یه بریتیه له (Desinformation)یا نامیدیایی، ئه‌مه‌ش بریتیه له كورتهبێژییهك له درۆ به‌دوور كه‌وتنه‌وه له میدیا، چوون هه‌قیقه‌ت گشتی یا تاراده‌یه‌ك ده‌شێردرێته‌وه واته ته‌نیا ئه‌وه‌ی روواڵهتییه ده‌خرێته‌ڕوو، له‌هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌دا له‌وانه لیبرالییه‌كان دهروازهورهههندهكانی میدیا كراوه‌ترن، وێرای كه‌مه پێوه‌ندێك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌مه‌ش ناكرێ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی پرسه ئاینده‌ییه‌كان تاوتو ده‌كه‌ن قورسایی ده‌خه‌نه سه‌ر پرسی قۆرخكاریی وه‌ك كابوسێكی تۆقێنه‌ر.
***
بوونی جۆری زمانی رۆژنامه‌وانی (نه‌رم یا زبر)په‌یوه‌سته به باری سایكۆلۆجیوسۆسیۆلۆجی نێو ئه‌و پێكهاته سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی تێیدا ده‌ژی، ئینجا باری گشتی رۆشنبیرییوهۆشیاریی، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك رێژهییهوناكرێ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها لێكبدرێته‌وه، هه‌روه‌ها لاوازی یا هه‌ر نه‌بوونی كولتووری دیالۆگ له نێوان تاكهكانوگرووپهكان، ئینجا تا ده‌گاته پێكهاته سیاسیه‌كان(حزبوحكومهت)نه‌بوونی ئه‌و پره‌نسیپه وا ده‌كات تاكه‌كه‌س هه‌میشه له غایه‌له‌ی سهرگهردانیونائومێدیدا بێت به‌مه‌ش هه‌میشه وه‌ك كه‌سێكی نادروست وایه چوون له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نادروستدا ده‌ژی، كه‌واته هۆكاره‌كان زۆرن، هه‌روه‌ها هۆكاری خودی میدیاوئاسهواری سایكۆلۆجیانهی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن پته‌وكردنی رووه دروستهكهیوكهمكردنهوهی دیوه ئازاردهرودهردهداروترسناكهكهی، مه‌به‌ست توندوتیژیه سه‌باره‌ت به هه‌رزه‌كاران به‌گشتی، به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه رۆڵی خۆی ببینێ له‌رووی په‌روه‌رده‌وه، خوێنهروبینهری راستودروست دروست بكاتوپێ بگه‌یه‌نێ ئه‌مه پرسی فۆرمه‌ڵه‌بوونی به‌هاكانه له‌سه‌ر ئاستی (زات) ئه‌مه ئه‌و وهزیفانهیه جاران كۆمهڵگهوخێزانودهزگائایینیهكان ئه‌نجامیان ده‌دا، كه‌چی ئێستا كاری ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه، ئامرازه‌كانی پێكگه‌یاندن، چونكه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن زمانوئهندێشه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات هه‌نده‌كیان سێكسیوزۆربهیان توندوتیژانهوگهلهكیشیان تاوانكارانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یا ئه‌وه‌تا چاك له‌و په‌یامه‌ی نه‌گه‌یشتووه یا بێتوانایه له‌ئاستی یاخود پێی وایه ئه‌مه كاری ئه‌ونییه، كه‌چی له‌راستیدا ئه‌و پانتاییه به‌رفراوانه‌ی ئه‌مڕۆ میدیا دایگرتووه بایی ئه‌وه‌نده‌ی تێداهه‌یه روو بكاته ئه‌و كارنامهیهوكار بكات بۆ داڕژتنی پره‌نسیپی هونه‌ری ئاخاوتنوگوێگرتن(هونه‌ری گوێگرتن یه‌كێكه له‌و كتێبه دانسقانه‌ی ده‌روونشیكار ئه‌ریك فرۆم كه تیایه به تێروته‌سه‌لی له رووی ده‌روونشیكارییه‌وه له‌و باره‌وه ده‌دوێت) كه‌واته هۆیه‌كه‌ی گوێنه‌گرتنه لهخودولهئهویدیكه، ئه‌مه‌ش به‌راستی ده‌بێت ببێ به‌كه‌لتوور.
***
ده‌ره‌نجام
پێویستمان به رۆژنامه‌وانیی ئازادوبهرپرس هه‌یه، پێویسته رۆژنامه‌وانیی هه‌نده كۆتی ئه‌خلاقی به‌سه‌ر خۆی بسه‌پێنێ، وا دانه‌نێ رۆژنامه‌وانی له‌سه‌رووی پێوه‌ره‌كانی رێزگرتنه له ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ك پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی كانتوئهوانیدیكه: ئاوا سه‌یری خه‌ڵكی بكه‌ن وه‌ك ئامانج نه‌ك وه‌ك ئامراز‌و بابه‌ت.
پێویسته(جه‌ماوه‌ر) به‌هه‌ر سێ جۆریه‌وه پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌و جۆره‌ش رۆژنامه‌وانی مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكات.
لیۆنارد سیلك ده‌ڵێ(پێم وایه هێزی وڵاتمانوهێزی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنمان له فرهرهنگیهكهیدایه، من لایه‌نگری رۆژنامه‌كان‌و تاكه‌كان ده‌كه‌م له‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه یا بڕوایان پێیه‌تی ده‌یڵێن، گه‌رچی خه‌ڵكانی دیكه پێیانوایه زۆریش هه‌ڵه‌ن).
دیالۆگوگفتوگۆ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیه‌كی راسته‌قینه هه‌بێ جا بۆ ئه‌و دیالۆگه واتاداره پێویسته خه‌ڵكی نه‌ك ته‌نیا وریاوبێدار بێ، به‌لكه بشزانێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته‌یه، كه گشت راستیه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر خوانی تۆژینهوهوگشت راوبۆچوونهكانیش به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ره به‌رپرسیاره‌تی گشت رۆژنامه‌نووسان.
جیمس رستۆن له رۆژنامه‌ی(نیۆیۆرك تایمز)نووسیویه‌تی(پزیشك كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆش، لێ رۆژنامه‌نووس بژاره‌ی ژههراویكردنیانی له‌ده‌سته به‌ته‌نیا رۆژنامه‌نووسه، كه ده‌توانێ ژماره‌یه‌كی زۆری خهڵكیوبهشێوهیهكی خێراتر له پزیشك ژاراوی بكات)(**).
رۆژنامه‌وانی پێویسته وه‌ڵامی كۆمه‌ڵه پرسیارێك بداته‌وه له‌وانه‌ش:
ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیانه چین له ئه‌ستۆی رۆژنامه‌نووساندان ده‌هه‌مبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان؟ ئه‌و پره‌نسیپه ئه‌خلاقیانه چین پێویسته ره‌چاو بكرێن بۆ رووماڵكردنی هه‌واڵ؟ رۆژنامه‌نووسان چ جۆره كاریگه‌ریه‌ك ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگه؟.
به‌هزاد حه‌وێزی
………………………………………………………………………………………………………………..
(*)(مسۆولیات الصحافه/روبرت شمول/ت:الفرد عصفور/مركز الكتب الاردنی،1990)
(**) سه‌رچاوه‌ی پێشوو.