Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
دیـــــاری  ….. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

دیـــــاری ….. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

هه‌ر كه‌ نمره‌ی كۆتایی ساڵمان وه‌رگرت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا  به‌ دڵخۆشی یه‌وه‌ وه‌ستا بووین ،مامۆستا تاڤگه‌ پیرۆزبایی لێكردین و سه‌ر و دیاریشی پێشكه‌ش كردین …….كه‌ گه‌یشتمه‌ ماڵه‌وه‌ زه‌رفه‌كه‌م هه‌ڵپچڕی و ته‌ماشام كرد چه‌ند كتێبێكی تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ر هه‌موویان نووسرابوو (پێشكه‌ش بێت به‌ (رۆزا )ی گوڵ منیش له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یان زیاتر دڵخۆش ده‌بووم ،كه‌ دایه‌ و بابه‌ نمره‌كان و دیاری یه‌كه‌یان بینی هه‌ریه‌كه‌یان  به‌ جیا ئه‌ملا و لای ماچ كردم و پیرۆزبایی یان لێكردم ،منیش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سوپاسم كردن به‌ڵێنم پێدان كه‌ له‌ پۆله‌ نوێ‌ كه‌شمدا به‌ هه‌مان شێوه‌ چالاك و زیره‌ك بم ،ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵێنی دیاری یه‌كیان پێدام كه‌ بۆم بكڕن……منیش وتم خۆزگه‌ دیاری یه‌كانی ئێوه‌ش وه‌كو دیاری یه‌كه‌ی مامۆستا تاڤگه‌ ده‌بوو……..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.