Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
ساڵی نوێ‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

ساڵی نوێ‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

بۆ ئه‌م جــــــه‌ژنه‌ خۆم گۆڕیوه‌

جــــلی جوانیشم كــــــــــڕیوه‌

به‌یانی ڕۆژێكی نــــــــــوێ‌ یه‌

مژده‌ی ســـــــاڵێكی كه‌ی پێ‌ یه‌

داری جـــــــه‌ژنی له‌ دایك بوون

داگـــــــیرســــاوه‌ ڕازاوه‌ و ڕوون

ده‌ ئێـــــوه‌ش وه‌رن بیناســـــــن

میزه‌ڵانی پیا هــــــه‌ڵواســـــــن

ده‌ی با بڕۆین بۆ ئـــــــه‌و جێ‌ یه‌

كـــــــــــــه‌ بابه‌نۆئیلی لێ یه‌

ئه‌ی كوا ئێســــتا ئه‌و له‌ كوێ‌ یه‌؟

ئه‌ڵێن كـــــــــۆڵێ‌ دیاری پێ‌ یه‌

وه‌ی ،وه‌ی وا هات له‌ سه‌ر ڕێ‌ یه‌

وته‌ی شـــــــــیرین و به‌ جێ‌ یه‌

خۆ هـــــــــــاوڕێكه‌شم له‌وێ‌ یه‌

بۆ بینینی چـــــــــــــــاوه‌ڕێ‌ یه‌

ڕامـــــــــــــــه‌وه‌ستن ده‌ی دره‌نگه‌

وا گـــــــــــوێم له‌ زرنگه‌ی زه‌نگه‌

 

به‌ره‌ و ڕووی ســـــــــاڵی داهاتوو

هـــــــــه‌نگاوێكتان بكه‌ن به‌ دوو

ده‌ی خـــــێرا با بڵێین هــــــه‌موو

ماڵ ئاوا ســـــــــــــاڵی ڕابردوو

 

*** 14/6/2009

 

ئه‌مین محه‌مه‌د / سلێمانی


 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.