شیناوێ …له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رۆبۆسكی ساڕ‌ێژ نابێت برینێكی تر دروست ده‌بێت ، له بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیادا كیژۆڵه‌یه‌كی ساواشه‌هید بوو ناوی ئۆسكار بوو، ئه‌و ده‌م ووتم ره‌نگه فیلمسازێكی كورد ئه‌م ناوه به ڤیستیڤاڵی ئۆسكاره‌وه گرێ بدات ، كه‌س هیچی نه‌كرد، تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، كوشت و بڕی ده‌رسیم، فیلمێك دروست بكات ، من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئۆسكار ئه‌وه‌بكه‌ن، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا سێ برین هه‌ریه‌ك له پارچه‌یه‌كی كوردستان ، كاره‌ساتی سه‌رێ كانی له رۆژئاوای كوردستان، كاره‌ساتی رۆبۆسكی له باكورو ،كاره‌ساتی گڕگرتنی پۆلێكی قوتابخانه‌ی گوندی شیناوێ ، ئاخۆ ئه‌مانه شایانی ئه‌وه‌نین فیلمیان له‌سه‌ر دروست بكرێت ، ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و روداوی دوژمن كرد‌و ئاگر كرد‌و نه‌یار كرده چین وا یه‌خه‌ی ئه‌م كورده به‌رناده‌ن،ماناڵانی شیناوێ گوناهیان چیه ببنه خۆراكی ئاگرو بیانووش ئه‌وه‌بێت كه سۆپای نه‌فره‌تی گڕ بگرێت، ده‌ی ئه‌دی په‌نجه‌ره‌و ده‌رگا خۆ ئه‌مه‌یان تاوانی ئاگرو سۆپا نیه،ئیلهام ئیسماعیل پورو سه‌یران یه‌گانه له بری خوێندن له‌رۆژی نوێ دا بوونه سوتمه‌رۆی شیناوێ ئه‌وان به‌ته‌واوی سه‌فه‌ریان كرد‌و سی ودوو هاوپۆله‌كه‌ی دیكه‌یان ره‌نگه به جه‌سته‌ی سووتاوه‌وه، جارێكی دیكه ئاماده نه‌بن بچنه ئه‌و پۆله‌وه كه‌سه‌یران و ئیلهامی تیا نیه، شیناوێ برینێكی تره كه كۆمان ده‌كاته‌وه، ده‌بوایه ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه هه‌ر به به‌یاننامه‌و ده‌ربڕینی هاوخه‌می نه‌بوایه‌و هه‌موومان له پرسه‌كه‌دا ئاماده بواین ، قسه له‌سه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانه كه‌له زۆربه‌ی میلله‌تانی دنیا زیاترمان هه‌یه، ئیدی مه‌گه‌ر بۆ هه‌تاهه‌تایه ته‌نیا وێنه‌ی ئیلهام و سه‌یران له‌پۆلی چواری شیناوێ هه‌ڵبواسرێن و هه‌موو ساڵێكیش مناڵانی ئه‌و گونده‌و ده‌وروبه‌ری پیرانشار ساڵانه له‌و یاده‌دا، بچن چه‌پكه‌گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و دوو په‌پوله سوتاوه دابنه‌ن، ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌ی كوردبوون له‌گه‌ڵ ئۆسكاری ژیكه‌ڵه كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌و ئۆسكاره‌یفڕۆكه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا كردیان به قه‌ره‌بروت ، ئه‌و توركیایه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی له سۆمال باوه‌ش به مناڵی ئه‌وێدا ده‌كات و له كوردستان كۆپته‌رو سه‌ربازو تۆپ و تانكیان تێبه‌رده‌دا، ئیتر ئه‌وه قه‌ده‌ری كورده ئه‌و كورده‌ی به‌درێژای مێژو شه‌ڕی بۆ ئه‌وانی تر كردوه‌و بۆ خۆی نا ئه‌رێ ئیتر دوای 500 ساڵ له شه‌ڕی چاڵدێران كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه شه‌ڕی خۆ خاوه‌نی بۆ خۆمان بكه‌ین، شه‌ڕێك لانی كه‌م له پێناوی ئه‌وه‌دا چیتر مناڵی كورد له پۆلی بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌دا نه بێته قه‌ره‌برووت و كه‌سیش گله‌ی ئه‌وه‌یان لێنه‌كات كه‌بۆچی له‌چك و سه‌رپۆشیان به سه‌ره‌وه نیه.سه‌رپۆش و له‌چك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئازادی و ئاینه‌وه نیه، به‌ر له‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی ئیمانیمان بكه‌یت فه‌رموو داوای لێبوردن له خانه‌واده‌ی ئه‌و قوربانیانه‌بكه.