كه‌ناڵێكی گه‌ردوونی بۆ ژنان له تونس
خه‌ریكی نوسینم و ئه‌وڕۆ 8 ی مارسی 2013 له وڵاتی تونس ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌گێڕدرێت ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌وه ((د . منصف المرزوقی)) بۆ ئاماده بوونم له ئاهه‌نگی ڕێزلێنانی ژنان له كۆشكی ((قڕتاج)) . ڕاچه‌ڵه‌كیم ، چونكه من به‌وه ڕانه‌هاتووم ده‌عوه‌تنامه‌م بۆ بێت له لایه‌ن هیچ سه‌رۆك دوڵه‌تێكه‌وه یان حكومه‌تێك له وڵاته‌كه‌ماندا . ئایا ئه‌م بانگ هێشت كردنه گوزارشت كردنه له شتێكی گۆڕاو سه‌باره‌ت به مافی ژن له تونس له پاش شۆڕشه‌وه . له گه‌ڵ بیستنی ئه‌و هه‌موو گورزه كوشنده توندانه‌ی كه ده‌وه‌شرێنرێن له لایه‌ن هێزه ئاینیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ، كه چی دیسان ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كم بۆ هاتووه تا له‌وێ بپه‌یڤم له كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی كه‌ناڵی گه‌ردوونی ژنان له تونس و بۆ وڵاتانی دۆڵی ناوه‌ڕاست ، كه زۆرێك له وڵاتان ده‌گرێته‌وه له تونسه‌وه تا فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و ته‌نانه‌ت فه‌نله‌نداش . له گوتاره‌كه‌م له‌و كۆنفرانسه‌دا گوتم : ئێمه له دونیایه‌كدا ده‌ژین نه‌ك له سێ دونیادا ، ئه‌م دنیایه ته‌نها سیسته‌مێكی ((چینایه‌تی ، باوكایه‌تی ، ڕه‌گه‌زی ، ئیمپریالی ، سه‌ربازی )) حوكمی ده‌كات ، ئاینه‌كانیش به كار دێنێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و هه‌ژاره‌كان . پرسی ئازادی ژنان له وڵاته‌كه‌مان یان له هه‌ر وڵاتێكی دیكه ، به توندی گرێدراوه به ئازاد كردنی تێكڕای نیشتمان له ئیمپریالیزمی ده‌ره‌كی و سته‌مكاری ناو خۆیی و هه‌روه‌ها بازرگانی كردن به ئاینه‌وه له بواری سیاسه‌ت و حوكمڕانیدا . هه‌روه‌ها ئازاد بوونیش له‌و سیسته‌مه سته‌مكاره جیهانیه محاڵه ، ته‌نها به شۆڕش گه‌لێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت ، وه‌كو چۆن له میسر‌و تونس و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ۆۆڵ ستریت داگیر بكه‌ن له ئه‌مریكاو بزووتنه‌وه‌ی سان پۆل له ئنگلته‌را و ئه‌و شۆڕشه گه‌لیه‌كانی ئه‌م دوایانه كران . ئه‌گینا به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌نده گورزی كوشنده‌شی ئاراسته بكرێت . ژنانی تونس له شۆڕشدا به‌شداریان كرد‌و به خوێنی خۆیان قوربانیاندا له پێناوی ئازادی خۆیان و نیشتمانه‌كه‌یان ، تا ئێستاش قوربانی گران ده‌ده‌ن وه‌كو ژنانی میسر ، به‌ڵام ژنانی تونس و میسر دووچاری گورزی كوشنده بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن ته‌وژمه ئاینیه‌كانه‌وه كه چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ژنان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست . ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم له تونس‌دا وه‌كو خوشكه‌كانیان له میسر. شۆرش و نارٍه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین به‌رده‌وامه دژ به‌و هێزه ئاینیه ناوخۆیه كه له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كیه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن . ژنانی تونس پێش ژنانی میسر ده‌ست كه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایان به ده‌ست هێناوه له ناو خێزان و ده‌ره‌ویدا به فه‌زیله‌تی خه‌باتی درێژخایه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا كه چه‌ند یاسایه‌كی نوێی خێزانی لێكه‌وته‌وه و هه‌ندێك بونیادی كۆنی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه . وه‌كو فره ژنی و مافی پیاو له ته‌ڵاقدان به ئیراده‌یه‌كی تاكڕه‌وانه . چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له سه‌رده‌می ((الحبیب بۆرقیبه)) گه‌شتێكم كرد بۆ تونس ، به‌رپرسێكی ڕاگه‌یاندن ڕیپۆرتاژێكی له گه‌ڵدا كردم ، ئه‌م پرسیاره‌شی لێكردم : ژنانی تونس چۆن ده‌بینیت له سه‌رده‌می بۆرقیبه‌دا ؟ ئه‌و كاته ئه‌وه‌شم ده‌بینی چۆن راگه‌یاندنه‌كان وه‌كو له میسر و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا هه‌یه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ هاوشانی خودا و وای دا ده‌نێن بۆرقیبه ته‌نها هۆكاری ئازادی ژنانی تونسه . له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا گوتم هه‌وڵه‌كانی ژنانی تونس له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا هه‌ر خودی خۆیان بوون ئازادییان به ده‌ست هێنا ، چونكه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت گه‌ل ئازاد ناكات . به ڕێكه‌وت بۆرقیبه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له ته‌له‌فزیۆندا بینی بوو ، به توندیش توڕه ببوو. ئه‌و به‌ر پرسه چۆن ده‌توانێت من بڕوا به‌وه بكه‌م كه ((حه‌بیب بۆرقیبه)) ژنانی تونسی ڕزگار كردووه . به فه‌رمانێكی ڕاسته‌وخۆ بانگ هیشتی ئه‌و به‌ر پرسه‌ی كرد بوو تفێكی كرد بووه ڕوخساری ، دواجاریش بڕیاریدا له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرێت . هه‌روه‌ها فه‌رمانێكیشی ده‌ر كرد دیچیتر ((نه‌وال السعداوی)) قه‌ده‌غه‌یه بێته تونس و ئه‌و فه‌رمانه به‌رده‌وام كاری پێده‌كرا ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ((بن عه‌لیشدا)) . له پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا وا ته‌سه‌ورم ده‌كرد له گه‌ڵ دابه‌زینم له باڵوێزخانه‌ی تونس پۆلیس ده‌مگرێت ، به‌ڵام چوومه تونس و كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی تونس به ئاپوره‌یه‌كی زۆره‌وه پێشوازیان لێكردم . له‌وه‌ش تێگه‌یشتم كه ژنانی تونس 27 له سه‌دی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر پێك دێنن كه ئه‌وانن په‌رله‌مان دا ده‌نێن . ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌م ژنانی تونس سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كوزه كوشندانه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئاینیه‌وه به هه‌موو هێزێكیه‌وه له خه‌باتی خۆی به‌رده‌وامه .
نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ـــ عدد ((4027)) فی 10 / 3 / 2013