له‌باره‌ی کلتورو ئایننه‌وه
ئه‌و پرسیاره‌ی له‌م نوسینه‌دا ئه‌مانه‌وێت خۆمانی له‌قه‌ره به‌ین په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و کلتوره ، واته کاریگه‌ری ئه‌م دوو چه‌مکه به‌سه‌ر یه‌کدیه‌وه . روونتر ئه‌مانه‌وێت ئادره‌سی ئه‌و پرسیاره بکه‌ین ئایا ئه‌وه ئاینه ره‌نگڕێژی کلتور ئه‌کات و سیماکان و ئه‌دگاره‌کانی نیشان ئه‌کات یان ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه‌یه کلتوره جۆری ئاین و ئاینداری ده‌نه‌خشێنێ و مه‌زهه‌ب و رێچکه‌ی تایبه‌ت و ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌مده‌هینێت له هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌کدا؟ گفتوگۆی ئه‌م پرسه زۆریده‌وێت و گه‌ره‌که هه‌روه‌ها پێویستی به شرۆڤه‌و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له چه‌مکی ئاین و ئاینداری و مه‌وداکانی که‌لتور و هه‌روه‌ها به‌راوردکاری ئاینه‌کان و تایبه‌تمه‌ندی که‌لتوره‌کان ده‌کات. بۆیه به‌ناچاری و بۆ ئه‌وه‌ی زانستیانه بدوێن لێره‌دا ته‌نها به‌گشتی قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌که‌م له ئاست گشت ئاینه‌کان به‌ڵام به نمونه هینانه‌وه له ئاینێکی تایبه‌تدا، هه‌روه‌هاش زیاتر جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه هه‌نوکه‌یه‌کانی کلتور له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتوه‌کاندا و ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌کی زۆر که‌وتونه‌ته به‌ر ههرژمونی وێنه‌و میدیا وه‌ک زۆریک به چاخی دیجیتاڵی ناوزه‌ده‌ی ده‌که‌ن. به مانا دۆخی رۆحی مرۆڤه‌کان و ئاینداری له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا چۆنه و میدیا وه‌ک ده‌زگایه‌کی گرنگ و کاریگه‌ر رۆڵی چییه له‌م نێوه‌نده‌دا، ئایا میدیا چیدی ئه‌و ته‌عریفه کلاسیکیه به‌سه بۆی که وه‌ک ئامێریک و هۆکاریکی گه‌یاندن سه‌یر بکرێت یاخود میدیا خه‌رج ده‌کرێت و خودی مانایه نه‌ک هۆکار.
له ساده‌ترین پێناسه‌یدا که‌لتور بریتیه له سیستمێ بیروباوه‌ڕ و به‌ها و هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌ی جه‌ماعی و ته‌قالیدی هاوبه‌ش که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێهه‌ڵده‌ستن بۆ هه‌ڵکردنیان له‌گه‌ڵ یه‌کدی و خۆجیاکردنه‌وه‌یان له ئه‌وانی دی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێناسیه گرفتی فکریی خۆی هه‌یه و هه‌نووکه له داموده‌زگا ئه‌کادیمی و مهعریفیهکانداچهمکهگهلی وێنه‌ی که‌ڵچه‌ر مانای نوێیان وه‌رگرتوه و ده‌که‌ونه به‌ر زیاد له پێناسه‌یه‌ک و شرۆڤه‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه تا ئاستێکی زۆر له‌لایه‌ن سکۆڵهرو و کۆمه‌ڵناسه‌کانه‌وه کاری پێده‌کرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش که قسه دێته سه‌ر ئاین و چه‌مکی ئاین له پێناسه ئه‌کادیمی و گفتوگۆ هزریه‌کاندا دیسانه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئیشکالهتی میتۆدی و تێوریی ده‌بینه‌وه و ناکرێت بگرسێینهوه به تاکه پێناسه‌یه‌که‌وه، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئه‌کرێت بوترێت ئاین بریته‌یه له : سیستمێ له بیروباوه‌ڕو تێگه‌یشتن له لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه بۆ خویندنه‌وه‌ی گه‌ردوون و دیارده‌ی سروشتی له‌وانه‌ش خودی مرۆڤ خۆی، که ده‌ڵێن هه‌وڵی مرۆڤانه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌که ئه‌گه‌رچی ئاینه ئاسمانیه‌کان به‌گشتی بانگه‌شه‌ی ئاسمانی بوونی تهعالیمهکانیان ده‌که‌ن به‌ڵام خۆ دواجار ئه‌وه مرۆڤه به‌رخودیان له‌گه‌ڵده‌کات و ده‌یانخاته جیهانی واقیعه‌وه. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی بیریاران له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئانیه‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه دوو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کیان هه‌یه و کۆیان ده‌کاته‌وه. یه‌که‌م، ئاینداری پێویستی به باوهڕههیه له‌لایه‌ن شوێنکه‌وتوانی ،دووه‌م هه‌ر ئاینێک پێوستی به رێکخستن و دیسپلینکردن هه‌یه تا شوینکه‌وتوانی ئاراسته بکات چ له‌روویی بیروباوه‌ڕه‌وه یان کرداره‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یه زۆرێک له بیریاران پێیان وایه ئاینه‌کان هاوبه‌شن له دۆگمابوون و نه‌بوونی سه‌لماندنی ئه‌زموونگه‌ری و دیدی زانستی.
به‌ها کلتوریه‌کان یان ئاینیه‌کان:
له هه‌ردوو پێناسه‌ی سهروهماندا ئه‌و راستیه ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ریه‌ک له چه‌مکی ئاین و چه‌مکی که‌لتور بهریهکک ده‌که‌ون و رووبه‌رووبونه‌وه دروست ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو سیستمی بیروباوه‌ڕ وه ئه‌م رووبه‌رووبونه‌وه زه‌قتر و به‌رچاوتر ده‌بێت بگره خوێناویش کاتێک ئاینێک به‌زۆر ده‌چه‌سپێنرێت به‌سه‌ر جڤاتێکی سه‌ربه که‌لتوریکی جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی سه‌پێنه‌ر، ئیدی بیانوه‌که هه‌رچی بێت رزگارکردن، داگیرکردن هتد. هه‌ر ئه‌م ململانێ و سازشکردن و ههڵکردنهیه نهێنی تایبه‌تمه‌ندی ئاینزایه‌کی تایبه‌تی نێو ئاینێک و جیاوازی له ئاینه گشتیه‌که. نمونه‌ی ئاینزایی پرۆتیستانتی له ئه‌وروپای رۆژئاوا له کاسۆلیک و ئهرسۆدکسی گشتی ئه‌وروپای رۆژه‌هه‌ڵات و ئاسیا و ئه‌فه‌ریکا و ئه‌مه‌ریکای لاتین، هه‌روه‌ها شیعه‌ی ئێران له سوننه‌ی گشتی سعودیه و پاکستان و بگره له ناو سونه‌شدا سونه‌ی مه‌غریبی جودایه له هی کوه‌یتی..هتد.من نامه‌وێت لێره‌دا ئه‌و نه‌خشه دورودرێژ و مێژووه خویناویهیی نێوان پێکدادانی ئاینه‌کان و ئاینزاکان بخه‌مه روو ، تا بۆ ئه‌وه‌ی به سانایی به خوێنه‌ر بڵیم ئه‌و مێژووه خوێناویه ئه‌وه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه‌یه که ده‌زانم ئه‌م تێزه زۆر قایلکه‌ره. به‌ڵام کاری ئیمه نه دادگای کردنی مێژووه و نه لایه‌نگریی سیاسی و نه شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیه به‌ڵکو شرۆڤه‌و خوێندنه‌وه‌ی دوو دیارده‌ی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌وانیش ئاین و که‌لتور. بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی ئاوا گشتگیر و فراوان ده‌ره‌قه‌ت بین ناچارین باسه‌که‌مان کورت ده‌که‌ینه‌وه بۆ دوو مه‌یدان یه‌ک هه‌لومه‌رجه مێژوویه‌کانی به‌ریه‌ککه‌وتنه ئاینی و که‌لتوریه‌کان وه‌ک ململانێی رۆژه‌هه‌ڵات و رۆژئاوا ، ئسلام و مه‌سیحی یاخود گفتوگۆی چهمکهگهلی وه‌ک دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ و ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان. هه‌رچی مه‌یدانی دووه‌میشه که به‌لای زۆریک له بیریاران پێشنیاری که‌لتوری یونڤێرساڵی و به‌های نوێ و مانای نوێ ده‌که‌ن له سه‌رده‌می میدیا و جیهانگیریی و کۆمینیکه‌یشندا.
جڤات و کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان ئه‌و کێشه‌و گرفته‌یان نه‌بووه که جیاوازی له‌نێوان گروپه‌که‌ی خۆیان و ئه‌وانی تر دا بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیا‌و پێدراوه ناماددیهکان، هه‌رچی ناسنامه‌ی که‌لتوریی و نه‌ته‌وه‌ییه به‌رهه‌می بیری مۆدێرنه‌یه. به‌مانا که گروپێکی برسی و ترس لێنیشتوویی ئه‌شکه‌وت و دۆڵێک په‌لاماری گروپێکی دی نه‌داوه بۆ ره‌مزه مانهویهکانی به‌ڵکو له‌برسانا و به‌شوێن مانه‌وه‌دا گه‌ڕاون. ئه‌گه‌رچی په‌لامارو داگیرکاریه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ش خاڵی نین له ره‌هه‌ندی ماددی و سامانه سروشتیه‌کان به‌ڵام مێژوویی نوێی مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له شه‌ڕی ناسنامه‌و به‌ها ره‌مزی و ئایدیۆلۆژیه‌کانی به‌تایبه‌تی نیوه‌ی یه‌که‌م و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م. نازیزمی ئه‌ڵمانیا و کۆمۆنیزمی روسیایی ستالین و شۆڤینیزمی مۆسۆلۆنی به عسیزمی سه‌ددام و هه‌موو رژێمه ناسیۆنالیستیه ده‌مارگیره‌کان نمونه‌ی زیندووی ململانێی مه‌زهه‌بی و ئیتنیکی ونهتهوهیین،قوربانیانی ئه‌م ململانێانه به‌سه‌دان هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێت. تێزه‌کانی سالڤۆی ژیژکی بیریار‌و فه‌یله‌سوفی سلۆڤانی پێمان ده‌ڵێت که چۆن رژێمه‌کان به‌پاڵپشتی رستێ له ئایدیۆلۆژیایی ترسناک و به پرۆسه‌یه‌کی زهنیدا خه‌یاڵگه‌ی تاکی هه‌ر جڤاتێک سیخناخ ده‌که‌ن به ره‌مز و سیمبۆل دواتر ئه‌م رهمزو هێمایانه ده‌بنه خودی واقیع و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک ئه‌کرێت وگوتاری سیاسیان له‌سه‌ر بونیات ئه‌نرێن. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "ئێمه" و "ئه‌وانی دی" بێگانه‌کان، په‌نابه‌ره‌کان،دوژمنه‌کان هتد هیچ نییه جگه له وێناندنی ترس و هه‌ڕه‌شه له ئه‌وی تر بۆسه‌ر من و داخوازیهکانم به‌ڵام به تێپه‌ڕاندی به که‌ناڵیکی ره‌مزی خه‌یاڵاوی و نه‌ستیدا و دواجاریش ده‌رئه‌نجامێکی واقیعی و خویناوی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌م شیکردنه‌وه فکریی و ده‌روونیه‌ی ژیژک که به‌سوود وه‌رگرتن له تێزه‌کانی دهروونیشکاری به‌نێوبانگ جاک لاکانی فه‌ره‌نسی ، په‌رده له‌سه‌ر دیارده‌یه‌کی ئێجگار ترسناکی سه‌ده‌ی بیستی لادا و خستیه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌وه ئه‌ویش دیارده‌ی نه‌ژادپه‌رستی و ره‌یسیزم. رووبه‌رووبونه‌وه خوێناویه‌کانی ناوچه‌ی قه‌وقاز و گرفتی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی ووڵاتانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پیشوو وه‌ک کیشه‌ی موسڵمانه تورک و کۆسۆڤۆیهکان و سربه توندڕه‌وه‌کان ، کێشه‌ی کشمیر له‌نێوان هندۆسه‌کان و موسڵمانه‌کان ، ململانێی گرۆپه ئاینیه‌کانی ئیرله‌ندای باکوری پرۆتیستانتی و کاسۆلیکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئه‌مانه‌و ده‌یان نمونه‌ی ململانێ دیکه له جیهانی مۆدێرندا چ نییه جگه له ئاراسته‌کردنی ئاین و ته‌عالیم و ئهمرو نه‌هیه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڕه‌شه‌ی "ئه‌ویدی" . وه‌ک بینینی کورد وه‌ک ئه‌و "ئه‌ویدی"ه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، ئه‌مازیغیه‌کان له لایه‌ن ووڵاتانی عه‌ربی باکوری ئه‌فریکاوه و بینینی قیبتیه‌کان له لایه‌ن وڵاتی میسره‌وه …هتد.
بۆیه ئه‌کرێت ئه‌و ئارگۆمینته بخه‌ینه‌ڕوو که نه‌ک هه‌ر ئاینی میوانی که‌لتوری خاوه‌ن ماڵ ، رهنگڕێژدهکات و کاریگه‌ری گه‌وره به‌جێده‌هیڵێت به‌سه‌ر پراکتیکی ئاینه میوانه‌که‌وه ، بێگومان تا راده‌یه‌کیش پێچه‌وانه‌که‌ی راسته، به‌ڵام ئه‌م کارلێکردنه به توندی په‌یوه‌سته به سێ چه‌مکی گرنگه‌وه ئه‌وانیش ره‌وشی مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی و ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان . بۆ نمونه قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره له مانگی ره‌مه‌زاندا له وڵاتیکی موسڵمان که‌چی له دراوسێکه‌ی که ئه‌ویش وڵاتی موسڵمانه ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌وناکرێت ، هیچ نییه جگه له کاریگه‌ری ئاین به‌سه‌ر که‌لتوری سیاسیه‌وه. بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م ئیشکالهته و شیکردنه‌وه‌ی ههرباردۆخیکی سیاسی ده‌شێ چه‌مکی دیکه بخوێنینه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و پرسه بوروژێنین که ئاخۆ ئاین و ده‌قه پیرۆزه‌کانی له کوێێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و که‌لتوری سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایدا جێگایان ده‌بێته‌وه، زیندووترین نمونه له‌م چه‌شنه پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان بوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و گیرکردنی له نێوان پرنسیپه دیمۆکراسیه‌کان و ئه‌حکامه شه‌رعیه‌کانی ئیسلامدا، که دواجار پێکهاته‌یه‌کی سه‌یرو پێکه‌نیناوی لێکه‌وته‌وه.هه له‌م سۆنگه‌یه‌وه واته په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ئاین گرنگترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵناسان و بیریاران سه‌رنجیان داوه سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی فهندهمێتالیزمی ئایننی و ده‌سته‌واژه‌ی "ئیسلامی سیاسی"ه به‌تایبه‌تی، که له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا به سه‌حوه‌ی ئیسلامی ناوزه‌دده‌کرێت. ئێمه ده‌کرێت لێره‌دا کۆتایی به‌م نوسینه بهینین به‌ڵام به‌ڵینی ئه‌وه ده‌ده‌ین له داهاتویی نزیکدا بینه‌وه سه‌ر ئه‌م چه‌مکه و هه‌روه‌هاش گفتوگۆی په‌یوه‌ندی نێوان میدیا و ئاین بکه‌ین کاریگه‌ریان له‌یه‌کدی وه‌ک له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌دا ئه‌و گفتهمان داوه .سه‌رچاوه‌کان :
Daniel Price (1962) Islamic Political Culture, Democracy, and Human Rights : London
Armstrong, K. (2004) The Battle for God, Fundamentalism in Judaism, Christianity and Islam. London: Harper Collins Publishers.
Bruce, S. (2000) Fundamentalism, Cambridge: Polity.
Heelas, P. ( 1998 ) Religion, Modernity and Postmodernity, Oxford: Blackwell Publishers.