مریشكه‌كه‌م … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
رۆژێك بابه له بازاڕ
مریشكێكی بۆ كڕیم
ئای ئای چه‌نده دڵخۆشبووم
هه‌ر ئه‌وه‌بوو نه‌ده‌فڕیم
@@@
مقه‌بایه‌كم هێنا
بۆی بكه‌م به كولانه
هه‌تا پشووی تیا بدات
تیا بخه‌وێت شه‌وانه
@@@
باوكم بانگی لێكردم
رۆڵه بیبه بۆ سه‌ربان
نه‌وه‌ك پشه سور بیبات
تۆش ده‌ستبكه‌ی به گریان
@@@
منیش وتم بابه گیان
هه‌ردووكیان بوون به هاوڕێ
له حه‌وشه دایانده‌نێم
تا ئاگایان له یه‌ك بێ