نیشتمان …. سه‌لام محه‌مه‌د
که ئه‌تبینم
ئه‌تناسمه‌وه و …. ناتناسمه‌وه
شێوه‌ت ئه‌که‌م و نازانم که‌ی تۆم دیوه
به‌ڵام ئه‌زانم تۆی ، خۆتی
ئه‌تناسمه‌وه
خۆ من هێشتا نه پیربووم و
نه خرف بووم
تۆ خۆت ئارایشت کردووه و
له ناو ره‌نگی ئاڵ و واڵادا غه‌رق بووی
وه‌ك ژنێکی نه‌دیوبدی
تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ ماکیاج ئه‌که‌ی
لێوه‌کانت به سوورێکی زه‌ق سواخداوه ،
گۆنات به سه‌وز ،
برۆ و برژانگ پڕته‌قاڵی ، پێڵووت شینه و
تهوێڵیشت زه‌ردێکی تۆخ
دانه‌کانت له ئه‌ڵماسن
چووزانم ره‌نگه دڵیشت سناعی بێت
ئاخر به چی بتناسمه‌وه
که وردتر ته‌ماشات ئه‌که‌م
ئه‌بینم به ته‌نهایش خۆت نیت
کۆمه‌ڵێ سه‌رت پێوه‌یه
من نازانم تۆ کامیانی
جاران له دووری دووره‌وه
هه‌ر به بۆن ئه‌مناسیته‌وه
ئێستا بوویته به دوکانی عه‌تر و بۆندان
بۆنت پێوه‌یه ده‌سبه‌جێ هۆش ئه‌کوژێت
هه‌یه زاکیره ناهێڵێت
هه‌یه مێشك گێژ ئه‌کات و
ئه‌یشواته‌وه
هه‌یه ده‌م کلیل ئه‌دات و
زمان له بیر ئه‌باته‌وه
ره‌نگی په‌یڤ و جلوبه‌رگ و بیرهکانیشت
وه‌ك یه‌ك وان
به جۆرێك ئاوێته‌ت کردوون
نه له گه‌ڵ یه‌کدا ئه‌گونجێن
نه پڕ به پێستی باڵاتن
چاوه‌کانم ههڵئهگڵۆفم
له خۆم ئه‌که‌ومه گومان و
ئه‌تناسمه‌وه و
ناتناسمه‌وه
ئه‌ی نیشتمان
سوید 2010