په‌یامی رۆژی جیانهی شانۆ بۆ ساڵی 2012
چـۆن ژیــان دهگوزهرێنیـــن؟
*جۆن مالكۆڤیچ – ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له عه‌ره‌بییه‌وه / كـــاردۆ
مایه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندییه كه ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له یونیسكۆ ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندم بۆ ئه‌وه‌ی یادی په‌نجا ساڵه‌ی رۆژی جیهانیی شانۆ به‌رز رابگرم،
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ وپڕ تێبینییه‌كانم ئاڕاسته‌ی هاوڕێیان و هاوپیشه‌كانی خۆم ده‌كه‌م كه له‌بواره‌كانی شانۆدا كارده‌كه‌ن :
با كاره‌كه‌تان سه‌رنجبه‌ر و ره‌سه‌ن بێت ، قوڵ و كاریگه‌ربێت ، تێراماوو جیاوازبێت، بۆئه‌وه‌ی هاوكارمانبێت له تێڕامانمان سه‌باره‌ت به پرسیاری چییه‌تی ئه‌وه‌ی تۆ مرۆڤانه بێت ؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یش وامان لێبكات له ناخه‌وه و راستگۆیانه و به‌سۆز و شكۆمه‌ندییه‌وه ستایشی بكه‌ین ،ده‌با ئێوه زاڵ‌بن به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كان و سانسۆر هه‌ژاریی و ئه‌و نه‌بوونییه‌ی كه بێگومان زۆربه‌تان چه‌شتووتانه، ده‌با ئێوه به به‌هره دڵگه‌رمییه‌وه پیرۆزبایی له یه‌كتربكه‌ن ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ترپه و لێدانی دڵی مرۆڤانه‌مان بۆ باسبكه‌ن ،به‌هه‌موو ئاڵۆزییهكانییهوه ،له‌كاتی نائارامیی و تێڕوانیینهكانیدا، تا وای لێدێت ئه‌و كاره ده‌بێت به ئامانجی ژیانتان ،و له‌باشترین بارودۆخی خۆتاندا ، ته‌نها له‌و كاته‌دا كه به دڵنیاییه‌وه بتوانن ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌گمه‌ن و تیژتێپه‌ڕانه به‌ده‌ستبهێنن كه پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه رووناك ده‌كه‌نه‌وه: چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنین ؟
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
*جۆن مالكۆڤیچ /سینه‌ماكار و شانۆكار ێكی ئهمریكایییه ،له‌دایكبووی 9ی دیسه‌مبه‌ری 1953یه،سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی له‌بواری شانۆدا ده‌ستی پێكردووه ،پاشان له چه‌ند كارێكی ته‌له‌فزیۆنی دا به‌شدارییكردووه و دواتر روویكردووه‌ته سینه‌ما ،مالكۆڤیچ چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه و به‌شداریی هه‌بووه له زیاتر له 70فیلم‌دا ، ئه‌و كارهكتهرانهیشی به‌رجه‌سته‌ی كردوون جیاواز بوونه و دووربوونه له دووباره بوونه‌وه،هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان -ی بریتانیایی له رووی به‌كارهێنانی (ده‌نگ)ـه‌وه كه‌سێك نییه توانیبێتی هێنده‌ی مالكۆڤیچ
لێهاتوو بێت.
ژێده‌ر
http://sudan-forall.org