ڕۆژی یـــاری …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ
ڕۆزیا و لاڤین
بۆ یاری ماڵه باجێنه
هه‌ریه‌كه و شتێكمان هێنا و
لێی دانیشتین
یه‌كی بووكێكیشمان پێ بوو
ئه‌وی من ناوی (ده‌شنێ ) بوو
قژیشی زه‌ردێكی كاڵ و
چاوی له چاوی خۆم ده‌چوو
له باوه‌شمدا دامنابوو
گۆرانی خۆشم بۆ ده‌وت
به ئاره‌زوو
كه‌چی بووكه‌كانی ئه‌وان
هێواش له‌سه‌رخۆ ده‌گریان
وتم چی یه؟چی ڕویداوه؟
ئه‌م بووكانه بۆچی ده‌گرین؟
كه‌چی له پڕ بووكه‌كه‌ی من
به دڵخۆشی و به پێكه‌نین
وتی لێوان
( ڕۆزیا ) و (لاڤین )
گۆرانی بۆ بووكه‌كانیان
ناڵێن وه‌ك تۆ
بیانكه باوه‌شت ئه‌مڕۆ
چی گۆرانی
خۆش ده‌زانی
بۆیان بڵێ
تا ده‌توانی
منیش بووكه جوانه‌كانی
( ڕۆزیا ) و (لاڤین ) م هه‌ڵگرت و
بوون به هاوڕێ
له باوه‌شما دامنان هه‌رسێ
ئیتر كه‌وتمه گۆرانی
بۆ بووكه‌كان زۆر به جوانی
ئه‌وانیش كه‌وتنه سه‌ما
پێده‌كه‌نین
هه‌ڵده‌په‌ڕین
فرمێسك و گریانیان نه‌ما
بوكی ڕۆزیام ناو نا سمسم
بووكه‌كه‌ی لاڤینیش نم‌نم
سمسم و نم‌نم و ده‌شنێ
ئه‌وانیش بوو بوون به هاوڕێ
هه‌روه‌كو ئێمه دڵخۆش بوون
له‌ویا ده‌هاتن و ده‌چوون
ئه‌و ڕۆژه به شادمانی
به‌یه‌كه‌وه یاریمان كرد
كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ر برد
من دڵنیام
هه‌رگیز له یاد ناچێته‌وه
ڕۆژ به ڕۆژ نوێ ده‌بێته‌وه
@@@
alihamarashedbarznji@yahoo.com