گوڵێ و خولی فێربوون
گوڵێ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خوله‌كه‌یان ده‌ستی پێكرد ، خۆی گه‌یانده لای هاوڕێكانی و گه‌یشته ئه‌وێ .ئه‌وسا پۆل پۆل جیاكرانه‌وه و گوڵێ له‌گه‌ڵ (لیمۆ) ی هاوڕێی له خولێكدا ناوی خۆیان نووسی بوو كه ئه‌ویش خولی فێربوونی وێنه‌گرتن بوو به كامێرا..به‌ڵام گوڵێ له‌وه پێشتر خۆی ئاماده كردبوو ،ئه‌و مۆبایله‌ی كه باوكی بۆی كڕیبوو كامێراش بوو… دوای ماوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌وام بوونی خوله‌كه ،مامۆستا داوای لێ‌كردن كه خۆیان بۆ پێشانگایه‌ك ئاماده بكه‌ن ،ئه‌و وێنانه‌شی كه بۆ پیشانگاكه ده‌بێت پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی تێدابێت،كه به كورتی مه‌رجه‌كانی پێَ ڕاگه‌یاندن.ئه‌وه بوو گوڵێ ئه‌و وێنانه‌ی كه له گونده‌كه‌ی ماڵی باپیره‌ی گرتبووی به پێی مه‌رجه‌كانی مامۆستا هه‌ندێكی هه‌ڵبژارد و خستییه سه‌ر سیدییهك و هێنای بۆ مامۆستا ،چونكه گوڵێ ساڵی پێشووتر خولی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردبوو و باوكیشی كۆمپیوته‌رێكی بۆ كڕیبوو،مامۆستا هه‌موویانی په‌سه‌ند كرد و وێنه‌كانی گوڵێ و هاوڕێكانیشی به پرینته‌ری ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕ‌اكێشا و دوای ئه‌وه‌ی خۆی و هاوڕێكانی چوارچێوه‌یان گرته وێنه‌كانیان و هه‌ڵیان واسی ، ڕۆژی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه وێنه‌كانی گوڵێ له وێنه‌كانی هه‌موویان جوانتر و سه‌رنج ڕاكێشتر بوون و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری به ده‌ست هێنا…..