ئاشكرابوونی ناسنامه‌كان …. سه‌لام عومه‌ر
هه‌میشه به‌رله هه‌ڵبژاردن لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌كان، پێشبینیان بۆقه‌باره‌و رێژه‌ی ده‌نگ‌و كورسی، گه‌وره‌ترو زیاتر ده‌بێت له‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێكیان زۆر له‌وه باڵاتر ده‌ڕوانن‌و پێیان وایه هه‌نگاوی هێنده گه‌وره‌و به‌رهه‌م ئامێزیان ناوه، كه ئیدی كاتی گرتنه ده‌سه‌ڵات هاتووه‌و ده‌توانن، ئه‌و پێكهاته‌یه‌بن كه ته‌واوی درزه سیاسیه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه یان ئاراسته‌كان به‌جۆرێك پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه كه ده‌سه‌ڵات له‌وپه‌ڕی علمانیه‌وه ده‌بێته ئیسلامی سیاسی‌و له‌سه‌رمایه‌داریه‌وه ده‌بێته ئیشتراكی .
ئه‌وه‌تا له‌دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی سیاسی هاتنه نێو كێبركێكه‌وه‌و له‌ناویاندا لیستی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازی كه‌له‌دوو حزبی ئیسلامی سیاسی و حزب‌و نیوێكی علمانی پێكهاتبوون، پێیان وابوو 35 بۆ 40 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنن، كه‌چی ته‌نها به 13 كورسی ده‌چنه نێو په‌رله‌مانێكه‌وه كه پێشتر زیاتریان هه‌بوو، لێره‌دا روون ده‌بێته‌وه كه سروشتی ئه‌م پێكهاته‌یه نا ئاسایی بووه‌و پێشبڕكێ بووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زۆرترین كورسی نه‌ك زۆرترین خزمه‌تگوزاری، له‌بیرشمان نه‌چێت ئه‌م سێ حزب‌و نیوه له‌ده‌ره‌وه باشترین هاوكاری كراون‌و كاریان له‌سه‌ركراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجێك كه جگه له چنینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانی ده‌وروبه‌ر هیچی دی لێ هه‌ڵناهێنجرێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئاشكرابوو كه خه‌ڵكی توڕه له‌ده‌سه‌ڵات، به‌بێ خوێنده‌نه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌نه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاربێ، پێشتریش له‌و په‌نایه‌وه یاری به‌ده‌نگه‌كان ده‌كراو كار له‌سه‌ر ئه‌و جێگه هه‌ستیارانه ده‌كرا كه مرۆڤی كوردی به‌ناچاری پابه‌ندی دینه ئاسمانیه‌كان كرد، ئیدی له‌م درزه‌وه‌و له‌ناوه‌ندی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆدا، ئه‌م پارته سیاسیانه خه‌ریكی ئه‌و گه‌شه‌كردنه ناسروشتیه‌بوون، كه ئێستا سروشتیانه خۆیان ده‌ناسن‌و ناسنامه‌كه‌شیان به‌جۆرێك ئاشكراكرد، كه ئیدی خه‌ڵكی خۆیان‌و یاخیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش رووه‌و شوێنێكی دی ئاوڕیان دایه‌وه، كه پێناچێ ئه‌و جاره‌ش هیچ به‌رهه‌مێك له‌م بادانه‌وه بچننه‌وه، چونكه لیستی گۆرانیش كه خه‌ڵكی پێی وایه نوێن، نه‌خێر ئه‌وانه لایه‌كی یه‌كیه‌تین‌و پێشتر‌و چه‌ندین ساڵه كاروباری ئیداری گه‌وره‌ترین پارێزگای هه‌رێم له‌ده‌ست ئه‌واندا بووه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیاندا چیان بۆ كردین، ئێستاش ئه‌گه‌ر بێنه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چاكسازیش له‌نێو په‌رله‌ماندا یه‌كبگرنه‌وه ئه‌وه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و هیچی تر،چونكه سیستمی سیاسی ئێره به‌كه‌لتورێكی بارگاوی حزبی په‌روه‌رده كراوه‌و پێناچێ ئاراسته‌ی فكره جیاوازه‌كان به‌م زوانه ئاوێته‌ی یه‌كتری ببن و دروشم و به‌رنامه‌كانیان پئَ جێبه‌جێ بكرێ، به‌تایبه‌تیش پارته ئیسلامییه سیاسییه‌كان به‌رنامه‌یان ئاشكرایه‌و دین سنوورێكی ئه‌وه‌نده تۆكمه‌ی به‌ده‌وردا كیشاون كه‌ناتوانن بپه‌ڕنه‌وه‌و لێره‌شدا كۆسپ ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی یان ئه‌و نوێ خوازییه‌ی ساڵانێكه تێكۆشانی بۆ ده‌كرێت و حزبه شۆڕش گێڕه راسته قینه‌كان هه‌زاران شه‌هیدیان له‌پێناودا به‌خشیوه،
هه‌ڵبه‌ته سروشتی داهێنان‌و بیركردنه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش حزبین‌و كاتێكیش حزب ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت ئه‌وه داهات له خه‌زێنه‌ی حزبه‌وه ده‌درێته حكومه‌ت‌و له‌وێشه‌وه كار بۆ كڕینی هه‌موو ئه‌و به‌هایانه ده‌كرێ، كه حزب نیه‌تی، ئه‌وه جگه له كڕینی هه‌زاره‌ها ده‌نگ‌و خه‌ڵك‌و ناچاركردنیان بۆ فرۆشتنی ده‌نگ.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه‌مانان راهاتووین به‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ،جگه له‌وه‌زیرو به‌ڕێوه به‌ره‌كان ،ته‌واوی كه‌سانی نێو كاروباری حكومه‌ت له‌به‌رده‌رگاوه تاده‌گاته دووا ویستگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌خه‌ڵكی حزبی ده‌گۆڕین به‌بێ ره‌چاو كردنی توانا و پسپۆڕی له‌كاره‌كانیاندا، كه‌ئه‌مه‌یان سه‌رچاوه‌ی ترسی هاوڵاتیانه‌و له‌كاتی ده‌نگداندا ته‌نها بیریان لای موچه بڕین و ئه‌و گۆڕانانه‌ن كه‌پێشتر دیویانه، بێگومان له‌وڵاته خاوه‌ن ئه‌زموون و دیموكراتییه‌كان كاتێ پارتێكی نوێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یباته‌وه ته‌نها سه‌ره‌ك وه‌زیران و هه‌ندێ وه‌زیر ده‌گۆَڕدرێن فه‌رمانبه‌رو به‌ڕێوه به‌ره‌كان له‌شوێنی خۆیان ده‌بن، پێچه‌وانه‌ی ئێره، پاكتاو كردن له‌وێ نییه.
جا ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر پێشبینیه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌نێو نوشته‌كانی لیستی چاكسازی‌و خزمه‌تگوزاری پێچرابوونه‌وه به‌هێنانی زۆرترین كورسی له‌په‌رله‌مانی ئاینده‌دا‌و واش ده‌رنه‌چوو, پێده‌چێ هۆكاره‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته نه‌شاز‌و ناته‌ندروسته بێت كه‌دوو ئاراسته‌ی ته‌ریبی كۆكردبۆوه له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و بۆشاییانه‌دا كه‌هه‌ڵچونه‌كانی خۆیانیان تێدا به‌تاڵ كه‌نه‌وه‌و زۆرجاریش بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه‌له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ هه‌ندێكه‌و كه‌چی به‌شی هه‌موانه.
بۆیه دووا هه‌ڵبژاردن پێیگوتین كه‌هه‌موو لیسته‌كان به‌لیستی كوردستانیشه‌وه له‌پاشه‌كشه‌یان دا‌و, پێشبینیه‌كان ئه‌وه نابن كه‌لیسته‌كان ده‌یانه‌وێ‌و هاوپه‌یمانیه‌تی نه‌شاز‌و ته‌ریب به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ره‌ت نابێ. هه‌روه‌ك چۆن ئاشكرابوونی ته‌زویر له‌هه‌ڵبژاردندا له‌ناو هه‌رتاكێكدا بیرناچێته‌وه. ئه‌گه‌رچی كاری له‌ئه‌نجامه‌كانی نه‌كرد, به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ته‌زویر هه‌ر له هه‌ناوماندان, له‌گه‌ڵ هه‌ر دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئاینده خۆیان نمایش ده‌كه‌ن, هه‌روا كۆبوونه‌وه‌كانی دوای ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش له‌نێوان لیسته ركابه‌ره‌كان شتی سه‌یرترمان پێده‌ڵێن‌و به‌دڵنییاییه‌وه له‌ئاینده‌دا چیرۆكی هێند سه‌یر ده‌بیستین كه‌هه‌ر له‌ئه‌فسانه ده‌چن‌و به‌هه‌بوونه‌بووش ده‌ست پێده‌كه‌ن.